له‌یادی رۆژی گه‌نجانی جیهان،
سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی حسین ده‌که‌م.

چیمه‌ن شه‌ریف
ڕۆژی ١٢⁄٨/٢٠٠٨ خه‌ڵک له
تێکڕای جیهان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی گه‌نجان کۆبونه‌وه و ئاهه‌نگیان
گێرا، له کوردستانیش (بنه‌ماڵه‌ی حسێن)
کۆبونه‌وه بۆ پێشوازیی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی هاتبوون بۆ سه‌ره‌خۆشی به
بۆنه‌ی کۆچکردنی کوڕه‌که‌یان.
رۆژی٨⁄٨ - ی ئه‌مساڵ زیاتر له‌سی کوردیان له‌به‌ریتانیا
به زۆره‌ملێ گه‌ڕانده‌وه
کوردستانی دایک!! گه‌ڕاندنه‌وه‌که
کارێکی زۆر نابوود و دڵشکێن
بوو چون به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خودی په‌نابه‌ره‌کان
ئه‌نجام درا.
بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێمه‌وه سه‌ر
هۆکاره‌کانی به‌جێهێشتنی وڵات که‌پێم وایه
بچوکترین هۆکاریان گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری هه‌یه‌و ده‌توانێت
تێتهه‌ڵداته دورترین جێگه!!
به‌لای زۆربه‌ی تاکی کورد ژیان له وڵات ئه‌وه‌نده
خنکێنه‌ره دووکه‌ڵه‌که‌ی
به‌رچاو لێل ده‌کات ئه‌گه‌ر کوێری نه‌کات! وای لێده‌کات به‌هات و نه‌هاتی
رێگه‌کان ڕازی بێت بۆیه هه‌ر بیر له‌وه
ده‌کاته‌وه که
چۆن، که‌ی و بۆکوێ هه‌ڵبێ...
کاتێکیش پاش هه‌ناسه‌برکێی رێگه دوورودرێژه‌کان
ده‌گاته وێستگه‌یه‌ک له
وێستگه‌کانی دنیا ئه‌وا هه‌ناسه‌یه‌کی حه‌سانه‌وه
ده‌دات و ئینجا خه‌ون ده‌بینێ به‌ژیانێکی باشتر!
حسین شه‌ش ساڵه گه‌یشتۆته
له‌نده‌ن، شه‌ش ساڵه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێک ده‌کا به‌ئا یا به‌نا
بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی. هه‌موو که‌س
مافی خه‌ون بینینی هه‌یه به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی
واقعی فه‌راهه‌م نه‌ک فه‌نتازیا! ئاخر
ئه‌و شه‌ش ساڵه ئه‌و خه‌ونه
ده‌بینێ!! مخابن حسین نه‌یتوانی
کۆنترۆڵی دڵتوندی خۆی بکات بۆیه
پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندراوه خۆی کوشت!؟
برا گیان تۆ ده‌بوایه شه‌ڕی خۆت بکه‌ی له‌دژی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سه‌روبه‌ره‌ی که
له‌بیری چوو حیسابێک بۆ ده‌رئه‌نجامه‌کانی
به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆ بکات و بزانێت چ
کاره‌ساتێکی به
دواوه‌یه ؟
له کاتێکدا هیچ پلانێکیان بۆ
به‌پیره‌وه‌هاتنی ئه‌و گه‌ڕێندراوانه
پێنه‌بوو ، ده‌سه‌ڵات
هێشتا له‌وه
نه‌گه‌یشتووه
به
له‌ناوچوونی
توانای سه‌دان گه‌نجی وه‌ک تۆ چ پاشگه‌ردانیه‌کی به‌دواوه‌دێت!
چ زه‌ره‌رێکی ماددی و مه‌عنه‌وی لێ ده‌که‌وێته‌وه
که به
پله‌ی یه‌که‌م ئه‌وه بنه‌ماڵه‌که‌تانه
به ته‌نیا رووبه‌ڕوی
ئه‌و کۆسته ده‌بێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش
ده‌بێ خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه
هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان! خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شکرا بچنه
ده‌نگدان ئه‌وا نه‌عله‌تی 'بێ ئینتیما' بونیان لێ ده‌کرێ ؟! چ
گه‌ڕه‌لاوژێیه‌که رووبه‌ڕووی
هاوڵاتیانمان بوویته‌وه!
چ کاره‌ساته پاش رووخانی
دیکتاتۆر و شه‌ری براکوژیی یا
ئه‌و ئازادییه‌ی له
کوردستان بانگهێشتی بۆ ده‌که‌ن ده‌بینین
هێشتا گه‌نجی کورد نه‌ک هه‌ر بێ خاوه‌نه‌و
که‌س له‌خۆی ناگرێ.. ئه‌وه
ده‌بینین له‌ناو وڵات چۆن رۆژانه
به‌تۆمه‌تی جیا جیا تیرۆر ده‌کرێن ، رووشکێن
و بێده‌نگ ده‌کرێن له ده‌ره‌وه‌ش چۆن ئارامیان لێده‌برن! به‌وه‌ی په‌یماننامه
لهگه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه
مۆر ده‌که‌ن بۆ ڕاوکردنی کوردان بۆ وڵات!!
حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته
به‌ناو دیموکراسیانه‌ی ده‌ره‌وه
ئه‌و کوڕه‌یان خنکاند! هه‌ردوولا
به به‌رپرسیاری سه‌ره‌کیی
ده‌زانم به له‌باربردنی خه‌ونی ئه‌و گه‌نجه
و هه‌زارانی تر که به‌و شێوه‌یه
ده‌یانخه‌نه گێژاوی (ئه‌گه‌ر)ه‌وه.
له‌نده‌ن
15/08/2008
Papula3@hotmail.com
|