١٤\٩\٢٠١٢ لە یادی تراژیدیای ١١ی سێپتێمبەری گەلانی ئەمەریکا، برینە مرۆییەکانی خۆم بیرکەوتەوە.
پێش ئه‌وه‌ی باسی ئەو برینه مرۆییانە و تراژیدیای گه‌لانی وڵاتێکی زلهێزیی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا بکه‌ین، ئه‌گه‌ر به سەرپێییش بێ با تەنیا چاوێک به سه‌ردێری رابردووی تەنیا ٣٠ ساڵی لەمەوپێشی کۆمه‌ڵگەی مرۆڤدا بخشێنین، له‌وانه‌یه رژێمه به ناو دیموکراسییەکانی ئه‌وروپا و ئه‌مەریکا و جیهانی گلۆبالیزم، نیگه‌ران و شه‌رمه‌زار بن کاتێک ئه‌و وڵاته (دیموکراسی و ئازادانه!!) ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زارییان لە به ناو ده‌زگە میدیاییەکانیان به شێوه‌ی فرمێسکی تمساحانه هەڵدەڕشت!
باسی کاره‌ساته‌کانی روواندا و بۆسنه و هه‌رزه‌گۆڤینا و کۆسۆڤۆ و چیچان و ٢٠ ساڵ ماڵوێرانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌ڤغانستان و قه‌سابخانه‌کانی سه‌برا و شاتیلا ناکه‌م، من لێرەدا تەنیا باسی برینه مرۆییەکانی وڵاتی خۆم ده‌که‌م، (عێراق) نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن مرۆڤی له هه‌شت ساڵی شه‌ڕێ عێراق و ئێران به پشتیوانیی ئه‌مەریکا و ئه‌وروپا له‌ناوچوون، دەوڵەتی تیرۆر و گرووپی تیرۆر و که‌سی تیرۆر هیچ سزایه‌کیان نه‌درا!!! هه‌ر به چه‌کی کۆمپانیاکانی ئه‌وروپا و ئه‌مەریکا تەنیا له یه‌ک رۆژدا حکومه‌تی عێراق ٥٠٠٠ مرۆڤی کوردی له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌ناوبرد، هه‌ر له هه‌مان سـاڵدا حکومه‌تی عێراق به پێی ئامارە باوەڕپێکراوەکان ١٨٢ هەزار مرۆڤی خەڵکی کوردستانیان ئەنفال کرد، بە بیانووی رزگارکردنی کوێت لە ساڵی ١٩٩١ سەدان هەزار تەن بۆمب و بارووتیان بەسەر خەڵکی عێراق داڕشت و بە هەزاران سەربازی راکردوو لە شەڕیان بە کۆمەڵ لەناوبرد و دوو ملیۆن خەڵکی کوردستانیان ئاوارەی سەر سنوورەکان کرد، هەروا یەک ملیۆن منداڵ بە هۆی دانانی ئابلووقەی ئابووریی لەسەر عێراق مردن، جارێکی دیکە بە بیانووی رزگارکردنی عێراق بە سەدان هەزار تەن بۆمب و بارووتیان بەسەر گەلانی عێراقدا باراند و بووە هۆی لەناوبردنی هەزاران کەسی بێ تاوان، ئەوە لە کاتێکدا دەیانتوانی وەک میسر و تونس سەرکردەکان بگرن و دادگایی بکرێن نەک ئەوەی کە کردیان.. یان ئەوەی ئێستا لە سوریا دەگوزەرێ کە رۆژانە سەدان کەس دەبنە قوربانیی ئەو پێشبڕکێیە تیرۆریستییە...
ئەمن دڵنیام مێژوو ئەو هزر و سیاسەت و سیستەمە دڕندەییەی سەرمایەداریی دەخاتە ناو زبڵدان و رۆژێکی گەش چاوەڕێی دیموکراسیی راستەقینە و یەکسانیی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی دەکا.
|