په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٣\٢٠٢٠

لە یادی ١٤٩ ساڵەی کۆمۆنەی پاریسدا، یەکەم حکومەتی ھەژاران لە مێژوودا.


عەلی مەحمود محەمەد  

 
بزوتنەوەی مێژوو، رەنگدانەوەی گۆڕانکاری یە کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرھەنگی و زانستی وسیاسییەکانە لە سەر ھەڵدان و دامرکاندنەوە، ھەڵچون و داچون، گەشە سەندن و سست بونەوەی بەردەوامدایە، ئەم ھەڵکشان و داکشانە، ناتوانێت رێگر بێت، لە بەردەم رەوتی بەرەوپێشچوونی مێژوو، ئەگەر بۆ ماوەیەک توانیبێتی رایبگرێت، یان رەوتی روداوەکان بە پێچەوانەی گەشەکردنی مێژوو بوبێت، ئەو بارودۆخە تاکو سەر نەبووە، دەشێت ستەمکاران و چەوسێنەران و کۆنەپەرستان بزوتنەوەی نوێخوازی سر بکەن، بۆ ماوەیەک لە رەوتی ئاسایی گەشەسەندنی خۆی بیوەستێنن و پاشەکشەی پێبکەن ، وەلێ بۆ ھەتا ھەتایە ناتوانن ئەم پەیامەیان بسەپێنن، چونکە ژیان لە گەشە کردنی بەردەوامە و راوەستان و پاشەکشە بۆ دواوە رەتدەکاتەوە ، کاروان بۆ ئازادی و یەکسانی وەک روبار رێگای خۆی دەکاتەوە.
کۆمۆنی پاریس ، یەکەمین دەوڵەتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی بیرو بازو بوو لە مێژوودا تا ئەو کات، کە تێیدا زەنگی رزگاری خۆیان ،لە چنگ سەرمایەداری و داگیرکاری ، دواکەوتویی و کۆنەپەرستی ، نیشتمان فرۆشی و سازشکردن بە بەھا نیشتمانی و نەتەوایەتییەکان لێد، بە دەنگی زوڵاڵیان، جیھانی کۆن و پڕ مەینەتی ستەم و خیانەتی سەرمایەدارانی سازشکاریان ھێنایە لەرزین ، رەنجدەرانی بیرو بازوو کرێکارانی پاریس ، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی مرۆڤایەتی دا، دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، بە ھاوپەیمانیەتی لە گەڵ،سەرجەم ستەمدیدانی دیکەی کۆمەڵگا دامەزراند، لە رابردوودا لە جەرگەی تەواوی ڕاپەڕین و شۆرشەکاندا ،پرۆلیتاریا بە چەک لە شەقامەکان دەجەنگان ،خوێنیان شەقامی شاران، ناو باریکارد، سەنگەرەکانی پێشەوەیان دەنەخشاند ، کە کار دەگەیشتە سەر ئاکامی راپەڕین، بۆرژواکان پێشتر لە جەرگەی ئاڵ و گۆڕەکان لە ترسا خۆیان لە خەباتی چەکداری دزیبوەوە دژ بە کۆنەپەرستی و دەرەبەگایەتی ، سەری تەڵەکەبازی و دزێویان لە کون دەردەھێنایە دەرێ ، بە دوو دڵۆپ فرمێسکی فێڵبازانە ،کە گوایە بۆ شەھیدانی راپەڕین ھەڵیان رشتووە دەھاتنە پێشەوە، دەورو بەری دەسەڵاتیش کەسی تێدا نەبوو ،ئەوەی شەھید شەھید ، بریندار بریندار ،خەباتکاران لە سەنگەرەکانی پێشەوە، برسییەکانیش بە دوای پەیدا کردنی پاروە نانەوە بوون ، ئەوانیش دەسەڵاتیان وەک پارویەکی زێڕین دەقۆستەوە، بۆرژوا لە سەرەتاوە بە فێڵ و تەڵەکەبازی و پەیمانی درۆ، دەستی بەسەر دەسەڵاتدا دەگرت ، بە دوایدا دکتاتۆری بێ پەردەی دا دەسەپاند بەسەر کۆمەڵگادا ،ئەمە باری سیاسی و شۆرشگێرانەی ئەوروپا بوو تاکو بەرپاکردنی کۆمۆنەی پاریس، لە کۆمۆندا، کرێکاران بۆ یەکەم جار لە نەبونەوە بوون بە بوون .لە پێناو بەرژەوەندی چینایەتی خۆیان ، کاریگەرتر و بە ئەنجام تر لە ساڵی ١٨٤٨ ھاتنە مەیدان ، سەلماندییان بە بەرپا کردنی شۆرش، ھیچ لە دەست نادەن، بەڵکو جیھانێک بە دەس دێنن.
کۆمۆنی پاریس ، تەمەنێکی کورت ژیا تەنھا ٧٢ رۆژ بوو، قەڵەمڕەوی دەسەڵاتەکەی بەشێک لە پاریس بوو، ، بۆرژوازی فەرەنسی ، بە پشت ئەستوری کۆنەپەرستانی ناوخۆو ھەموو ئەوروپا بە تایبەتی ئاڵمانیا ،بە ئیمکاناتی مادی و مەعنەوی زۆرەوە، تێکیان شکاند ، ئابڵوقەی ئەم کۆمارە ساوایەیان لە ھەرچوار لاوە دا ،لە تەمەنی ٧٢ رۆژەید، بە وەحشیگەرییەکی بێ وێنە ، خەڵتانی خوێنیان کرد، نەیان ھێشت لە سەر پێی خۆی رابوەستێت ، تا جیھان بە ھەنگاوە شۆرشگێرانەکانی ، رۆشن بکاتەوە، دەروازەی رزگار بوون لەبرسێتی و ھەژاری و نایەکسانی بۆ مرۆڤایەتی بخاتە سەر پشت ،کۆمۆن دەسەڵاتی نموونەیی چینی کرێکارە لەمێژوودا، کە راستەوخۆ کرێکاران و رەنجدەرانی کۆمەڵ، دەسەڵاتیان بەرێوە دەبرد ، لێ دوبارەبونەوەی وەک خۆی بۆ جارێکی دیکە،پاش ئەم ھەموو گۆڕانکارییە ھەمەلایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خەونە ، ئەو ٧٢ رۆژەی کۆمۆنی تێدا ژیا ،٧٢ رۆژی راپەڕینی چکدارانەو خەباتی چەکدارانە بوو ، ئاگری چەک نەیھێشت بیرکردنەوەوەو داھێنان ، رۆڵی خۆیان بگێڕن ، کۆمۆنە زیاتر بە بریارە دادپەروەرانیەکانی و بە داھێنانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی رۆشن بکاتەوە ،ئەو ٧٢ رۆژە ، بۆ ھەردوو چینی کرێکار و سەرمایەدار، رۆژێکە بۆ ھەتا ھەتایە لە بیر ناکرێت.کرێکاران و دۆستانی بە ئاواتی گەرانەوەی ، سەرمایەدارانیش بە ئاواتی نەبینینەوەی، کۆمۆن دەری خست ، ئەگەر جەماوەر دەسەڵاتدار بێت، لە ماوەیەکی کەمدا، دەتوانێت بەشێکی زۆر ،لە شوێنەوارەکانی چەوساندنەوە، لە ناو بەرێت،لەو ماوە کورتەی کۆمۆن پێیدا تێپەڕی ، توانی زۆر کار ، لە بەرژەوەندی چەوساوەکاندا ئەنجام بدات، کە بۆرژوازی بە دەیان ساڵ دەسەڵاتداریەتی، نەی توانی بەشێکی کەمی جێبەجێ بکات ، ھەرچەندە بەشێکی زۆر لەو داواکاریانە ، لە بەرنامەشیدا ھەبوو، بەڵکە بە پێچەوانەوە ، بە دوای تێکشکانی کۆمۆنە، بوونە سوررچاکی ھەڵوەشانەوەی دەسکەوتەکانی ، ھەوڵیاندا لە بیرو ھۆشی رەنجدەرانی دەربکەن، ئەمە ئەوە دەرەخات، ئەو چاکسازییانەی ئەمرۆ لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەنجام دراوە ،دیاری بۆرژواکان نییە بۆ مرۆڤایەتی ، لە سەر سینی زێرین پێشکەشیان کردبێت،بەڵکە ھەر یەکەی لەو دەستکەوتانە تاکو ھەنووکە خوێنی لێ دەتکێت و بەردەوام خوێنی لەسەر رژاوە، تێکۆشانی دورودرێژی سیاسی بۆ کراوە .
بۆرژوازی تا پێیان کرا ، کۆیلەداری ، چەوساندنەوەی بێ پەردە، یاسای ھەڵبژاردنی کۆنەپەرستانە، بە درێژایی سەدان ساڵ تەمەنی دەسەڵاتیان دەنگدان و خۆپاڵاوتن ، تەنھا بۆ خاوەند سەرمایە و پیاوماقوڵان و مەلاکەکان و پیاوان بوو ... شەرو داگیرکاری ، کوشت و بری گەلانی ژێر دەست ، کاری مناڵان و ژێر دەستەیی ژنان،نیشتمان فرۆشی و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ داگیرکەران....... سیمای دەسەڵاتیان بوو.
دەستکەوتە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ریفۆرمە ئابوورییەکان، بەرھەمی تێکۆشانی کۆمۆنارەکان ، و ھاورێیانی کۆمۆنارەکان، و ئازادی خوازان، و توێژە پێشکەوتنخوازەکانی کۆمەڵگایە، لە درێژەی تێکۆشانی چەند سەدەی رابردودا. بە خەباتی خۆیان، لە پانتایی جیھاندا، سەپاندویانە بەسەر دەسەڵاتداراندا.
پەندو ئەزمونوکانی کۆمۆنە ، بۆ ھەتا ھەتایە، لە دڵ و دەرونی یەکسانیخوازاندا، بە زیندویی دەمێنێتەوە .
ئەمەش مانای ئەوە نیییە، تەواوی بِرگە بە بِرگەی ، کردارو یاساو رێساکانی کۆمۆنە ، بە پیرۆز بزانرێت تا رادەی پەرستن ، بەڵکە بەشێک لەو بریارانە ، دوێنێ پێشکەوتنخوازانە بون ، ئەمرۆ ئەو ناوەرۆکەی لە دەس داوە ، ژیان داخوازی نوێتری ھێناوەتە پێشەوە، خوێندنەوەکانی دوێنێی کۆمۆنە، ئەمرۆ خوێندنەوەی نوێتری دەوێت لە یەکسانیخوازەکان . ئەمرۆ پاش ١٤٩ ساڵ لە کۆمۆنە ،چینی کرێکارو چەوساوەکانی جیھان، دەبێت بە چاوێکی رەخنەگرانەوە، سەیری برگە بە بڕگەی دەسکەوت و پەندو ئەزمونەکانی بکەن، وانەی نوێی لێ ھەڵێنجن، پەندەکانی بکەنە چرای تێکۆشانیان بۆ سەما کردنی ئایندەیان بۆ گوڵ.
کۆمۆن دەوڵەتی رۆمانسیانەی ھەژاران بوو، لە لایەکی شاری پاریسی بچوکی ئەوسا دامەزرا ، وڵاتێکی سادە ، بێ پەیوەندی دەرەوە ، ژمارەی دانیشتوانی کەم و جوگرفیایەکی بچوک و تەمەنێکی کورت ، ئەم تروسکەی روناکییە، لەناو شەوەزەنگی ئەوسای ئەوروپاوە لە دایک بوو، جیھانی بە ھەنگاوە مەزنەکانی رۆشنکردەوە .
ھەرجارێک و ھەر رۆژێک و ھەر سەردەمێک کۆمۆن دەخوێنیتەوە ، لایەنی نوێ، ئەزمونی نوێ ، خوێندنەوەی نوێ بەرھەم دەھێنێت.
دەتوانین مێژوی نوێی جیھان ، لە ئاوێنەی مێژووی فەرەنساوە بخوێنینەوە، مارکس ڕوداوەکانی فەرەنسا ، زۆرتر لە ڕوداوی ھەر وڵاتێکی دیکە کاری تێکردووە ، ئەوەی بۆ فەرەنسا لە پەرتوکەکانی جەنگی ناوخۆیی و، ھەژدەھەمی برۆمێردی لویس پۆناپارتدا نووسی، بۆروداوەکانی ھیچ وڵاتێکی نەنووسی ، ئەوەشی بۆ کۆمۆنەی نوسی بۆ شۆرشی ١٨٤٨ ی ئەوروپا نەنووسی .
ئەمرۆ لە ھەموو کات زیاتر زۆر لە ھەڵسەنگاندنەکان رابردوو لەسەر کۆمۆنە کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە ، خوێندنەوەی نوێی کۆمۆنە لەم سەردەمە لە ھەموو کات زیاتر دەتوانێت خزمەت بە بیری سۆسیالستی بکات ، ھەرچەندە ئەمکارە سەنگینە و لە پێش ھەموو کارێکەوە پێویستی بە بیری ئازادە و دابڕانە لە چەمک و تێزە چەقبەستووەکان ، ئەوەی ئەم چرکە ساتە نوێیە ، پاش ھەناسە ھەڵکێشانێکی دیکە کۆن دەبێت و دەبێتە بەشێک لە رابردوو، چۆن لە رابردوودا کۆمۆنەی پاریس کاریگەری گەورەی لەسەر بیری سۆسیالستی دانا ، لەگەڵ خۆیدا زاراوەی نوێی ھێنایە ناو بیری مارکسییەوە ، بەھەمان شێوە خوێندنەوەی سەر لەنوێی ئەمرۆی کۆمۆنە جارێکی دیکە دەتوانێت کاریگەری لەسەر دوبارە بەرھەمھێنانەوەی بیری سۆسیالستی ھەبێت، تەنانەت لە ھەندێک بواردا کۆمۆنە پێش خوێندنەوەکانی مارکس کەوت ، سۆسیالزمێک بتوانێت وەڵام بە داخوازی تێکۆشانی ستەمدیدانی کۆمەڵ لەسەردەمی جیھانگیری و سەرمایەی گڵۆباڵ و شۆرشی چواری پیشەسازی و زیرەکی دەستکرد و لە دایک بوونی بریکاریا بداتەوە، سۆسیالزمێک ھەوادارانی بە داھێنانەکانی ، لە ئەشکەوتی خەوتویی دەربکاتە دەرەوە ، جیھانی ئەمرۆ ، پارسەنگی ھێزەکان و پێشکەوتنی زانست و ئازادییەکانی تاکە کەس و شێوازی تێکۆشان و خۆ رێکخستن و قەیرانی سستەمی پەرلەمانی و ئاسۆی دیموکراسیەتی راستەوخۆیی کۆمۆنانەو قەیرانی ژینگەو تەندروستی کە وەک سەردەمی کۆمۆنە لە مەلاریا سوپای ناپلیۆنی تێک شکاندبوو، ھەژاران بەسەرچاوەی نەخۆشی دەزانر، ئێستا جیھان لە شەڕی ڤایرۆسدا دەستەوەستانە، ھێشتا قەیرانی ئەنتی بایۆتیکیش لە رێگایە و مەترسیدارترە، دەبێت ئەمانەو سەدان شکی دیکە بە شێوەی ریالیستیانە بخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی چەپ و بیری سۆسیالستی نەک لە کاروانی پێشکەوتن دوا نە خات، بەڵکە بیکاتەوە داھێنەری گۆڕانکاری مێژووییو وەک ئەلتەرناتیفی ئەمڕۆی سەرمایەداری بیناسێت .

دەستپێشخەریەکانی کۆمۆنە چی بوون.


کۆمۆنەی پاریس ،لە سستەمی بەڕێوەبەرایەتی دەسەڵاتدا ،توانی شێوازێک ، لەبەوەبەرایەتی داھێنێت،لەپێش خۆیدا نموونەی نەبووە، داھێنانەکانی لە بەرێوەبەرایەتیدا ، بووە سەر مەشقی دیموکراتیزە کردنی دەسەڵات لەوکات، تەنانەت لە دەیەکانی دواتریشدا ، گرنگترین کۆڵەکەکانی دەسەڵات لە کۆمۆنەدا بریتی بوو لە:
١- سەرچاوەی دەسەڵاتداری لە کۆمۆنەد، ئەو بڕیارانە نی یە لەسەرەوە قەبوڵ کرابێت لە بەرژەوەندی چینی سەرمایەدار بێت، بەڵکە ئەو بڕیارانەیە کە لە خوارەوە خەڵک دەیدات، بڕیارەکان ئەنجامی کارو چالاکی داھێنەرانەی جەماوەرە، نەک بەرژەوەندی دەسەڵاتداران .
٢-ھەڵوەشاندنەوەی داموو دەزگای بیروکراتیکی دەوڵەتی، لە بەرامبەردا دامەزراندنی سستەمێکی بەڕێوەبەرایتی نا ناوەندی دیموکراتیک .
٣-ھەڵوەشاندنەوەی سوپا و تەواوی ھێزە چەکدارە پیشەییەکان و کەمکردنەوەی پۆلیس ، کە لە دژی جەماوەر و لە پێناو سەرکوت کردنی جەماوەر دامەزرابوون ،لە بڕی ئەوە، چەکدار کردنی جەماوەر بە گشتی ،تا خەڵک پارێزگاری لە خۆیان بکەن.
٤-ھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی کاربەدەستانی دەوڵەت، لادانیان ھەرکاتێک زۆربەی ئەوانەی ھەڵیان بژاردووە بیانەوێت، یەکێک لە کەماسییەکانی سستەمی پەرلەمانی ئەوەیە تا کۆتا کات ناتوانرێت نوێنەرەکان لاببردرێن، کە زۆرجار لە بری بەرژەوەندی خەڵک، قازانجی سەرمایەدارو ئۆلیگارشییەکان جێبەجێدەکەن .
ھەروەھا دیاری کردنی لایەنی زۆری کرێی بەرپرسانی بەرزی دەوڵەت بە ٦٠٠٠ فرەنک ، کە زیاتر نەبوو لە مانگانەی کرێکارێکی شارەز،ئەمەش دەربڕی ئەوەیە، تەواوی ئیمتیازاتی فەرمانبەرە گەورەکان ھەڵوەشایەوە.
ئەندامانی ھەڵبژێردراوی کۆمۆن ، ئەوەیان ڕەت کردەوە، لە نێوان خۆیاند، دەسەڵات دابەش بکەن ، بڕیار دان و ڕاپەڕاندن، لە یەکتری جودا بکەنەوە
لە ٢٩-٣، دوای ١١ رۆژ لە راگەیاندنی کۆمۆنە، ئەندامانی ھەڵبژێردراوی کۆمۆن کۆبونەوە ، لە نێوان خۆیان کارەکانیان دابەش کرد، بەسەر ٩ کۆمیتە دابەش بوون، لە بری وەزارەخانەکانی پێشوو.
یەکەم بڕیار کە کۆمۆنە دای، ڕاگرتنی ئەو بڕیارە بوو، کە دژ بە کرێچیەکان دەرچوبوو، تیایدا ڕاگرتنی دانی کرێی خانوی ھەڵوەشاندبوەوە ، بە گوێرەی بڕیاری نوێ، ڕاگرتنی کرێی خانوی نەدراو، لە دوای بەرواری ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوەوە، بۆ ماوەیەکی دیاری کراوو راگرترابوو، ھەروەھا بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی دانی کرێی خانوو ، لە ١ ئەبریلەوە تا ١ یۆنی ، ھەروەھا ئەو موڵکە داگیر کراوانەی ، پێشتر دەستی بەسەردا گیرابوو، گەڕێنرایەوە بۆ خاوەنەکانیان .
فەرمانی دووەم نە فرۆشتنی کەل و پەلە دانراوەکان لە بانکی فەرەنسە .
فەرمانی سێیەم ھەڵوەشاندنەوەی سەربازگیری بوو . کە خۆی لە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری تەجنیدی زۆرە ملێ و سوپای نیزامی دەبینیەوە .
ھەروەھا لە فەرمانێکی دیکەد، بڕیاری بەش بەش کردنی قەرز بوو، بە گوێرەی کۆمبیالاتی بازرگانی ، بۆ ماوەی سێ ساڵ درێژ کرایەوە،ئەم بڕیارەش لە بەرژەوەندی بۆرژوای بچوکدا بوو، کە مایە پوچی ئابووری ھەڕەشەی لێ دەکردن ، بەڵام ئەم بڕیارە ، لە ١٢ ئەبرێل ھەڵوەشایەوە ، وەستاندنی وەرگرتنی کۆمبیالە و ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو داوایەک، لە مەڕکومبیالە، ھەروەھا لە ھەمان دانیشتند، بڕیار لەسەر جێگیر کردنی بێگانەکان، لەو جێگەیەی بۆیان دیاری کرابوو درا.
لە ١ ئەبریل بڕیار لەسەر ئەوە درا ، نابێت ھیچ کارمەندێک لە کۆمۆنە لە ٦٠٠٠ فرەنک زیاتر وەرگرێت(١ ) . لە ٢ ئەبریل ، بڕیاردرا لەسەر جیاکردنەوەی کەنیسە، لە دەوڵەت ، وە ھەڵوەشاندنەوەی بودجەی کاروباری ئاینی، بڕیارەکە لە چەند خاڵێک پێک ھاتبوو ، بریتی بوو لە : جیاکردنەوەی کەنیسە لە دەوڵەت - نەمانی بودجەی ئەوقاف - ھەموو موڵک و بینایەکانی کەنیسەو کۆمەڵە ئاینیەکان، ببنە موڵکی دەوڵەت-پشکنینی موڵکە داگیرکراوەکان و خستنە بەردەستی گەل .
لە ٨ نیسان ، بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی فێرکردنی ئاینی لە قوتابخانەکان در، واتە پەیوەندی خوێندن بە کەنیسەوە پچڕێنرا.
لە ٦-١٣ ئەبریل چەندین بڕیار دەرکر، سەبارەت بەو شوێن و ئارمانەی ، کە ھێماو دەربڕی گیانی شۆفینیەتی فەرەنسی بوون، ستوونی ڤاندۆم کە نیشانەی یەکەم سەرکەوتنی ناپلوێن بوو، لە لایەن گەلەوە ڕوخێنرا.
لە ١٦ ئەبریل بڕیار در، ئەو کارگەو فابریقانەی، کە بە بێ ھیچ ھۆیەک،لە کارکردن ڕاوەستابوون ،یاخود خاوەندەکانیان خۆیان شاردبوەوە ،یاخود ھەڵاتبوون ،یان وایان بە باش زانیبوو کار ڕابگرن، ئەرکی بەڕێوەبردنییان، بە ساندیکا کرێکارییەکان سپێردر،ئەوانیش بە شوڕو شەوقەوە کارەکانییان ئەنجام د، بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم کارە، ٤٣ کۆمەڵەی بەرھەم ھێنان و ٧ کۆمەڵەی بەکارھێنانیان ڕێک خست.
ھەروەھا کۆمۆن بیری ئیعدام کردن و (غەرامەت ) لە سەر کرێکارانی ھەڵوەشاندەوە. لە ٦ ئەبریل، لە ئاھەنگێکدا (مقێلە) یان سوتاند(٢).
لە ٢٠ ئەبریل بڕیاری یاساغ کردنی کاری شەوانەی کرێکارانی نانەواخانەکان درا ، ئەو کات باوبوو شەوانە نانەواخانەکان کار بکەن.
ھەروەھا بڕیار درا قازییەکان ئازادانە ھەڵبژێردرێن، ھەرکاتێکیش پێویست کرا لابردرێن.
لە بڕیارێکی دیکەد، بڕیاری قەدەغە کردنی سزادانی کرێکاران دەرکراو یاساغ کر، وە سزاشی بۆ دەرکر، وە بیرۆ بۆ دۆزینەوەی کار بۆ بێکاران دانرا-واتە نەک بە تەنھا بە تەنگی کرێکارانەوە دەھات بەڵکە لە ھەوڵی دۆزینەوەی کار و وەسەر کار خستنی بێکارانیش بوو ،ھەروەھا چاودێرێک و ٨ مفەوەزی دانا بەسەر ھێَڵی شەمەندەفەرەوە ، تا کارو باری ھێڵی شەمەندەفەر رێکبخات ،کە فەرەنسا لەو کاتە گەورەترین ھێڵی شەمەندەفەری لە دوای ئەمەریکا ھەبوو لە ئاستی جیھاندا ، ھەروەھا دەستی بەسەر ئەو شوقانەدا گرت کە خاوەنەکانییان ھەڵاتبوون بۆلای تیر لە ڤێرسای بەسەر کرێکاراندا دابەشی کردن ٣.
ھەرچی بواری پەروەردەو فێرکردنە، کۆمەڵێک بڕیار لە بەرژەوەندی منداڵانی ھەژار دەرکرا ،لەوانە خوێندن بە زۆرو خۆڕایی بۆ ھەمووان ، لەگەڵ دابەش کردنی جل و بەرگ و خواردن بە خۆڕایی بەسەر خوێندکاراند، کە لە ساڵی ١٨٧٠ دا سێ یەکی منداڵانی فەرەنسە، ناچونە قوتابخانە، چونکە لە ماڵەوە نایانتوانی خەرجیی خوێندنییان دابین بکەن، قوتابخانەی ئاینیەکان، خەرجییان گران بوو، وە لە قوتابخانە ئاساییەکان جێگە نەبوو (٤ )، بە پەسەند کردنی خوێندن بە زۆر و خۆڕایی ،توانرا چەکی پەروەردە ،لە دەست بۆرژواو چینە داراکان دەربھێنرێت، کە لەوە پێش مافی خوێندن و پەروەردە، تەنھا بۆ ئەوان بوو، لە ھەمان پەیوەندد، بڕیاری زیاد کردنی موچەی مامۆستایانیش در، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە، کارەکانیان ڕاپەرێنن، ھەروەھا کار پێکردنی منداڵانیش قەدەغە کرا.
لە ماوەی ٧٢ ڕۆژی دەسەڵاتدارییەتی کۆمۆنەد، ھێمنی و ئاسایشی ھاوڵاتیان دابین کرا ، تەئمینی ئاسایش و ژیانی جەماوەر کر، لەو ماوەیەدا ھەرچەندە شۆِڕشیش تازە سەرکەوتبوو، پاریس خاڵی بوو، لە ھەموو شەڕ و کوشتارێک، تەنھا چەند ڕوداوی بچوکی پەرتەوازەی لێرەو لەوێ نەبێت، وەک ڕوداوی مەیدانی فنرۆم ،ھیچی کە ڕوی نەدا.
دزی ،بەرتیل ،ساختەکاری سیمای دەسەڵاتەکانی پێشتر بوو، یەکێک لە تەڵەکەبازەکان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسە بوو ، کەسیش لێیانی ناپرسییەوە، بەڵام کۆمۆنە، یەکێک لە ئەندامانی خۆی، لەسەر ئەو شێوە کارانە دەرکرد، بڕیاری گرتنیشی دا .
ھەروەھا ھەموو حکومەتەکانی پێشوو، ھەموو کۆبونەوەو رێککەوتننامەکانیان، بەنھێنی ئەنجام دەد، کەس ئاگاداری ناوەڕۆکەکانی نەبوو، بەڵام کۆمۆنە ئەم نەڕێتەی توڕ دا ، ھەموو شتێکی بۆ جەماوەر ئاشکراکرد ، تا ئاگاداری سەرجەم کەم و کوڕییەکانی بن.
لە ٦ ئەبرێل کۆمۆن لە وەڵام بە ئیعدام کردنی ئەندامەکانی لە لایەن ڤێرسایەوە، بڕیارێک دەردە کات، لە ٢٦ ئایار پاش ئەوەی سوپای ڤێرسای سەدان کەس لە کۆمۆنارەکان ئیعدام دەکات، لە وەڵامدا کۆمۆنەش ٤٢ لە لایەنگرانی ڤێرسای، ئیعدام دەکات ،لە ناویاندا قەشەی پاریسی تێدا بوو.
لە ٢١ ئەبریل کۆمیتە دانراوەکان دەسەڵاتی ڕاپەڕاندنیان پێ دەدرێت.
لە ١ ئایار بڕیاری کۆمیتەی ڕزگاری درا ، کە دەسەڵاتی چاودێری ھەموو نوێنەران و لیژنەکانی پێ سپێردر، کە ٤٥ لە گەڵ و ٢٣ دژ بوون،لە ١٥-٥ ،برۆدۆنیەکان دژ بەو کۆمیتەیە، بەیاننامەیەکیان دەرکرد،کە پاشان ئەنتەرناسیۆنالی یەکەم، لە ٢١-٥ ڕەخنەی لەو بەیاننامەیە گرت.
ھەرچەندە بۆردومان و ھێرشی ڤێرسای، لەو ماوەیەدا بەردەوام بوو، بەڵام کۆمۆنە بە داھێنانەوە، لەو ماوە کورتەد، ئەم ھەموو بڕیارانەی دا ، لە خزمەت جەماوەری ھەژارو ستەمدیدەدا دەرکرد، کە بۆ ئەمڕۆ دەشێت زۆر قسەیان لەسەر بکرێت و مێژوو زۆریانی رەتداوە، ھەندێکیشی بخرێتە بەر رەخنە.
لە خوارەوە دەمەوێت چەند بڕیارێک کە گەلێک لە دوای کۆمۆنە بڕیاری لەسەر درا وەک چەسپاندنی دەسەڵاتی عەلمانی لە فەرەنسا بخەمە ڕوو ، تەنھا بۆ سەلماندنی ناوەڕۆکی پشکەوتنخوازانەی بڕیارەکانی کۆمۆنە ،لەوانە-
ساڵی ١٨٧٩ بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی پشوی بە زۆری ڕۆژی یەکشەمووان درا کە وەک ئەرکێکی ئاینی سەیردەکر،خەبات دژ بە کۆمەڵە ئاینیەکان و چەسپاندنی سیمای دنیایی بەسەر گۆڕستانەکان لە ساڵی ١٨٨١ در، رێگە دان بە تەڵاق لە ساڵی ١٨٨٤ ، بڵاوکردنەوەی پەروەردەی گشتی بەسەر پەرشتی جول فیری، ساڵی ١٨٨٣ خوێندن بووە خۆڕایی لە دەزگا دەوڵەتییەکان، ساڵی ١٨٨٦ بڕیار درا پەروەردە تەنھا کاری مامۆستا عەلمانیەکان بێت ، تا ئەو کاتانە کەنیسەی کاسۆلیکی گرنگترین ھاوپەیمانی پاشماوەی پاشایەتی خوازان بوو، بە ھەموو شێوەیەک دژ بە دامەزراندنی سستەمی کۆماری بوو ٥. ھەڵبژاردن لە سەدەی ١٩ لە بەریتانیا و فەرەنسا وەک دوو پێشەنگی مەڵبەندی دیموکراتی لە جیھاندا دەنگدان تیایاندا تەنھا بۆ دەوڵەمەندان بوو، تەنانەت ژنان تا چلەکانی ئەم سەدەیە مافی دەنگدانیان نەبوو ٦. کەچی لە کۆمۆنەدا دەرگای دەنگدان و خۆپاڵاوتن بۆ ھەمووان بێجیاوازی لەسەر پشت بوو .
١- نێوێ مختارە فردریک انکلس اختیار تعلیق جان کاسا ترجمە وێفی البنی ێ ٣٤٣).
٢- کۆمۆنەی پاریس -ئەبوبەکر خۆشناو -سلێمانی ٢٠٠٢ ل ٤٤.

کۆمەڵکوژی کۆمۆنە.

لە ٣١ ئایارد، لە کاتێکدا تییر لە ناو لاشەی کۆمۆنارەکان ڕاوەستابوو وتی: (ئەم دیمەنە ترسناکە وانەیە بۆ دوا ڕۆژ).
لە ئاکامی شەڕدا ٢٠٠٠٠ کۆمۆنار کوژران لە ناو سەنگەرو شەقامەکان ،٣٠٠٠٠ یش لە زیندانەکان مردن، دادگای مەیدانی تا ساڵی ١٨٧٥ بەردەوام بوو ، ھەروەھا ١٣٧٠٠ کەس لە وڵات دورخرانەوە، لەناویاندا ٦٠ مناڵ و ٨ ئافرەت ھەبوون *.
لە پاش تێکشکانی کۆمۆنە، مارکس و ئەنگلس بە شانازییەکی شۆڕشگێرانەوە ،بە پرۆلیتاریایان وت: (کۆمۆنە ھێزەکانی جیھانی کۆن وایان زانی بە تەواوی لەناو چوو، کۆمۆنە زیندووە بەڵکو لە ھەموو کاتێکی ڕابردوو بەھێزترە و ئەتوانیین لە گەڵتانا ھاوار بکەین بژی کۆمۆنە).ئۆجین پۆتیەش لەو کاتەدا وتی (کۆمۆنە نەمرە ، ناشمرێ).تییرییش بە دوای سەرکوتکردنی کۆمۆنەدا وتی :(ئێستا بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ سۆسیالستەکان تەواو)(٧).

ڤیکتۆر ھۆگۆش کە تا دواچرکەی ژیانی( ساڵی ١٨٨٥ مرد) ، بە شانازییەوە داکۆکی لەوە کرد ،کە پشتگیری لە کۆمۆنە کردووە (٨).
قسەکەی تییر ڕاست دەرچوو،لەوەی بۆ ماوەیەک بزوتنەوەی سۆسیالستییان کپ کرد، تا ساڵی ١٩٠٤ شۆڕش لە جیھاندا دامرکایەوە (٩).
* ئەم ئامارانە ،لە سەرچاوەیەکەوە، بۆ یەکی کە دەگۆڕیِن .لە ڕۆژمێری کۆمۆنە ھاتووە :(ئیعدام کردنی ٣٠٠٠٠ - لە ٢٦ ئایار تا ئۆکتۆبەری ١٨٧٤ لە ٢٤ دادگای سەربازییدا ٨٠ مناڵ و ١٣٢ ژن و ٩٩٥٨ پیاو حوکمە دەن .٢٧٠ کەس ئیعدام دەکەن و ٤٠١٦ کسیش دور دەخەنەوە ،٣٢٦ کەسیش زیندانی دە کەن) .
ڕۆژنامەکانی ئەوکات نووسیویانە کە ڕوباری سین سوور ھەڵگەڕاوە، بە خوێنی ئەو ھەموو کوژراوو بریندارانەی کە فڕێ دراونەتە ناو ئەو ڕوبارەوە (گاورباخی ژمارە ٦-٢٠٠٣-کیسرا ھەورامی).
** بە فەرمانی گالیفی جەلاد ٢٠٠٠٠ گولەباران و ٤٥٠٠٠ کرێکار وە کۆماریخواز گرتران ،لە ناو ئەوانە ١٥٠٠٠ بە ئەشکەنجە یان ھەڵواسین لە ناو بردران- موجز تاریخ حرکە نقابیە ج ١ ێ ٩٩).
لە گشتدا ئەوە دەردەکەوێت دەیان ھەزار بونە قۆچی قوربانی کۆمۆن، گیان بەخت کردوان ژمارەیان یەکجار زۆرە ، ئەمەش دەربڕی دڕندەیی بۆرژوازییە ، کە ئەمڕۆ خۆی ، وەک مەلایکەتی ئازادی و دیموکراسی و ئاشتیخوازی نیشان دە دات.

بە بەرچاوی زۆر شایەد حاڵەوە پاریس ببووە قەسابخانە ، یەکێک لەو شایەدانە ھنری دونان دامەزرێنەری خاچی سوور بوو، وتی: ئەمەش کۆمەڵکوژی بوو لە شاردا ئەنجامدرا .
لە ٢٨ ئایار لە ڕوکێت ١٩٠٠ کەس لە سێدارە دران ، لە گۆڕستانی بابە لاشینز و مونبارناس و گۆڕەپانەکانی لۆکسمبۆرگ و باخی مزنسو و .. . فڕن بەکارھێنرا بۆ سوتاندنی تەرمەکان ، بە زیندویی پیاوانی کۆمۆن زیندە بەچاڵ کران بە تایبەت لە باخچەی سان جاک .
بە پێی ڕۆژنامەی ئیفننغ ستاندارد پێشبینی ژمارەی کوژراوەکان ناکرێت ، لەبەر زۆری ، مەزەندە کرا بە ٢٠-٣٠ ھەزار کەس ، ٤٣٢٢ زیندانی " الکتاب الاسود للراسمالیە "ترجمە د.انگون حمێی ، دار الگلیعە الجدیدە سوریا دیمشق ٢٠٠٦ ، ل٧٥ .
١٣٤٤٠ دادگاییکران لەوانە ، ٣٣١٣ بە غیابی دادگاییکران " ھەمان سەرچاوە ، ل٧٦ .
لە بەرواری ١٥-٦ سێدارەدان لە جەنگەڵستانی بۆلۆنیا ئەنجامدرا ، لە کوشتن دەستیان ھەڵنەگرت ، تاکو بۆگەنی تەرمەکان ناچاریانی نەکرد، لە کەنیسەی مادلین ٣٠٠ کەس لە سێدارەدرا ، لە گۆڕپانی بانتیون ٧٠٠-٨٠٠ کەس لە سێدارە درا .
لە دوای چەندین ھەفتە لە ڕوداوی سافوارین ، پاککەرەوەکانی پاریس لە سێدارەدران ، تەنھا لە بەرئەوەی دەستەکانیان ڕەش بوو، ئەمەش بەوە لێکدرایەوە بارود دەستەکانیانی ڕەش کردبێت ، لە خوارەوەی ئەلبون-نۆف لە سێدارەدان بۆ ماوەی ٨ ڕۆژی ڕەبەق بەردەوام بوو، ٣٠٠٠ کوژراو لە زیندانی کالیدونیا و پردی پاپۆڕەکان و ئەنبارەکان " ھەمان سەرچاوە ل٨٧ ". ھەروەھا ٧٠٠٠٠ ژن و منداڵ بێبەریکران لە بەڵگەنامەی یاسایی ، زیاتر لە ١٠٠٠٠ کەس دوور خرانەوە " ھەمان سەرچاوە ، ل٨٧ " .
٣٦٩٠٩ زیندانی کۆمۆنی کرێکاری دەستی بوون " ھەمان سەرچاوە ، ل٨٨ " .

١- الپقافە الجدیدە عدد ٤ نیسان١٩٨٧ -کومونە باریس محتواھا گبقی و مچمونھا الوگنی -یحیا علوان ێ٩٥.
٢- التاریخ الاقتێادی لعێر الامبریالیە ..ترجمە عبد الالە النعیمی ..الجز‌و الپانی .ف بۆلیانسکی.مرکز الابحاپ والدراسات الاشتراکیە فی عالم العربی.الگبعە الاولی.ل٨.
٣- نامیلکەی وتاری مارکسیزم و گیانی ڕیڤیزینیزمزچاپکراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
٤- کۆمۆنەی پاریس -ئەبوبەکر خۆشناو ل ٦٥.
٥- لینین حولە کومونە باریس ێ ١٨.
٦- التاریخ الاقتێادی لعێر الامبریالیە ..ترجمە عبد الالە النعیمی ..الجز‌و الپانی .ف بۆلیانسکی.مرکز الابحاپ والدراسات الاشتراکیە فی عالم العربی.الگبعە الاولی.ل١٩.
٧- ڕۆژنامەی بەیان ئیمارات ٢٦-٨-٢٠٠٢.
٨- ھەمان سەرچاوەی ژمارە ٥.
٩- گاورباخی ژمارە ٦-٢٠٠٣ کیسرا ھەورامی.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک