١٩\٣\٢٠١١
له یازده‌ی ئادار
یه‌کێتی هێزی خۆی به پارتی پیشاندا!

شوان سدیق
ئه‌گه‌رچی 11ی ئادار رۆژی یادکردنه‌وه‌ی ساڵ رۆژی راپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی
خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر و خه‌ڵکی کوردستان بوو به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌پێچه‌وانه‌ی
ساڵانی رابردوو حزبی یه‌کێتی و پارتی ئه‌و یاده‌یان له بۆ نه‌یه‌کی
نیشتمانیوه کرد به بۆنه‌یه‌کی حزبی و له جیاتی ئه‌وه‌ش په‌یامی خه‌ڵکی
کوردستان به‌گشت پێکهاته‌کانه‌وه تێدا بخوێندرایه‌ته‌وه که‌چی په‌یامی
حزب و سه‌رۆکی حزب ده‌خوێندرایه‌وه و لایه‌نگری حزبی ده‌سه‌ڵاتداریش
به‌تایبه‌تی خۆیانیان تێدا نمایش ده‌کرد و هوتوهافبان تێدا ده‌کێشا.
سه‌باره‌ت ئاماده‌کاری پارتی و یه‌کێتی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌کانیان
له‌و بۆنه‌یه. چه‌ند رۆژێک به‌ر له 11ی ئادار هه‌ریه‌که له رێکخستن
و ئۆرگانه‌کانی پارتی و یه‌کێتی به‌جیا له‌رێگه‌ی بڵاوکراوه و ئۆرگانه‌کانی
ئه‌و حزبانه‌وه بانگهێشت و ئاگانامه‌یان بڵاو ده‌کرده‌وه، که داوا
له ئه‌ندامانی حزب "ده‌که‌ین له‌به‌رده‌م بازاری نیشتمانی شاری هه‌ولێر
ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارییکی چروپریان هه‌بێ له ساڵ یادی رۆژی
راپه‌رین و ئازادکردنی شاری هه‌ولێر".
ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی و یه‌کێتی جیاده‌کرده‌وه له
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان ئه‌وه بوو که پارتی زیاتر به‌شێوه‌یه‌کی
نهێنی و له‌رێگه‌ی ریکخستنه‌کانی خۆیه‌وه ئاماده‌سازیی ده‌کرد بۆ ئه‌و
رۆژه به‌ڵام یه‌کیتی زیاتر له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و ئۆرگانه
راگه‌یاندنه‌کانی خستبووه گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی خۆی
رابکێشێت بینه به‌رده‌کی بازاری نیشتمان و قه‌ڵاتی هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی واده‌ی ئاهه‌نگه‌که پێشتر پارتی پێش یه‌کێـتییه‌کان
خۆی گه‌یانده به‌رده‌کی بازاری نیشتمان و قه‌ڵای هه‌ولێر. بۆ ئه‌وه‌ی
له‌پێش مینبه‌ر و شانۆوه خۆیان نمایش بکه‌ن و وێنه‌یه‌کی زۆرینه‌ی
خۆیان له‌رێگای ئه‌و چه‌ند که‌ناڵه‌ی که وێنه‌کانیان ده‌گواسته‌وه به‌ده‌ره‌وه‌ی
خۆیان رابگه‌یه‌نین.
ئه‌و به‌رنامه و ئاماده‌کارییه‌ی پارتی له‌وه وه‌بوو که ئه‌و پێشتر
هه‌ستابوو به‌ئاماده‌کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له کۆسته‌ر و ئۆتۆمبێلی
هێڵه‌کانی گواستنه‌وه له‌ریگه‌ی ریکخستنه‌کانیانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه ئاهه‌نگه‌که جیا له‌وه‌ی یه‌ک پارچه
مۆرکی حزبی له‌خۆی هه‌ڵکێشابوو. له‌و رۆژه‌دا بریاره‌کانی هاتوچۆش
پێشێلکرا. چونکه به پێی ئه‌و بریاره‌ی له رۆژانی ئاسایدا پۆلیس
هاتووچۆ پێڕه‌وی ده‌کات، نابێت ئۆتۆمبێلی گه‌وره واته بارهه‌ڵگر
یاخوود کۆسته‌ر هێڵی 30ی مه‌تری ببه‌زێنی و بێته ناوه‌وه، به‌ڵام ئه‌و
رۆژه ئه‌و پاسانه‌ی که لایه‌نگر و هه‌وادارانی پارتی ده‌گواسته‌وه
زۆر به‌ئاسایی ده‌هاتنه ناو بازار و نزیک له قه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی
ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌که ببن.
له نێو ژاوه‌ی ژاوی خه‌ڵک و تێکه‌ڵ بوونی ئاڵاکان که ئه‌وه‌ی به‌دی
ده‌کرا لایه‌نگرانی پارتی زیاتر له پێشه‌وه‌بوون. ئاهه‌نگه‌که به
قسه‌کانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستی
پێ‌کرد و به‌رده‌وامیش فرۆکه‌یه‌کی چاودێریکردن به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ولێردا
هاتوو چۆی ده‌کرد..
گرد بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی زۆره‌ی که زۆرینه‌یان لایه‌نگری پارتی و
یه‌کێتی بوون، ئاماده‌بوونی پارتییه‌کان له‌وێدا جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بووه
وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌کیـَتییه‌کان خۆیان به‌سه‌وزی نیشان ده‌دا. چونکه له
نزیکه‌وه وێنه‌کانت ده‌بینی که رێژه‌ی سه‌وزه‌کان زیاتر بوون له زه‌رده‌کان.
به‌تایبه‌تی له سه‌ر به‌رزه پردی سه‌یداوه تا نزیک بازاری نیشتمان
بۆ ئه‌سواق سیروان دواتر له‌وێش بۆ خواره‌وه هه‌تا ده‌وروبه‌ر و نزیکی
پارکی شانه‌ر لایه‌نگرانی جگه‌له ئاڵای یه‌کێتی زۆربه‌یان وینه‌ی تاڵه‌بانی
و کۆسره‌ت ره‌سووڵیان پێ‌بوو. له‌وێشدا به‌ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌کرد
"رابه‌رمانی، رابه‌رمانی کاک کۆسره‌ت تۆ رابه‌رمانی".
بوونی ئه‌و رێژه زۆره‌ی هه‌وادارانی یه‌کێتی له‌ناوشاری هه‌ولێر له‌و
رۆژه‌دا به‌رانبه‌ر به هه‌وادارانی پارتی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌نزیکه‌وه
ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌که‌بوون سه‌رسام بوون. چونکه هه‌ندێ که‌س پێیوابوو
ئاماده‌بوونی یه‌کێتی به‌وشێوه‌یه ئه‌وه جۆرێکه له خۆ نمایشکردن بۆ
ئه‌وه‌ی پارتییه‌کان پێیان وانه‌بێت که هه‌ولێر ته‌نیا تاپۆکراوی یه‌ک
حزبه.
خه‌ڵکێکیش ئه‌مرۆ پێی وایه ئه‌وه له‌دوای 31ی ئابی ساڵ 1996 تا ئێستا
له زۆربه‌ی رێوره‌سمه‌کاندا یه‌کیتی له هه‌ولێر به‌وشێوه و قه‌باره‌یه
خۆی ده‌رنه‌خستووه. بۆ ئه‌وه‌ی به پارتی نیشان بدات که حزبی یه‌کیتی
خاوه‌ن. جه‌ماوه‌ر و پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
به‌ڵام ده‌رکه‌وتنی هه‌وادارانی یه‌کێتی به‌وجۆره له 11ی ئادار دورو
نزیک په‌یوه‌ندی به به‌یاننامه‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وه هه‌یه
چونکه رۆژێک به‌ر له ساڵ رۆژی یادی راپه‌رینی خه‌ڵکی هه‌ولێر کۆسره‌ت
ره‌سوڵ په‌یامێکی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر کرد ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری
راسته‌وخۆی هه بووه له سه‌ر یه‌کێتییه‌کانی هه‌ولێر چونکه پێیان
وایه هه‌رکاتێک کۆستره‌ت ره‌سوڵ له راگه‌یاندا ده‌ربکه‌وێ یه‌کێـتییه‌کانی
هه‌ولێر هه‌ست به گه‌رم و گوڕییه‌ک ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی له ره‌وشێکی
وه‌ک ئێستاشدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه که لایه‌نگرانی یه‌کیتی خۆیان زۆرجار ده‌یخنه‌ڕوو
کێشه ناوخۆییه‌کانی ئه‌و حزبه له‌شاری هه‌ولێر له ئێستا دابه‌ش بووه
به‌سه‌ر باڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و خه‌تی گشتیدا به‌ڵام هه‌ردوولا هه‌وڵه‌کانیان
چڕ کردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه.
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له هه‌ولێر یه‌کێتی نیشتمانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی به‌رانبه‌ر به پارتی ئه‌و حزبه زۆر سودی له
کێشه‌ناوخۆییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران وه‌رگرتووه له شاری هه‌ولێر
چونکه ئه‌و یه‌ک ریزی و هاو هه‌ڵوێستییه‌ی که گۆڕان له سلێمانی له
نێوان خۆیاندا هه‌یانه له هه‌ولێر به‌وشێوه‌یه نییه بۆیه یه‌کیتی
هه‌ولێر به‌وشێوه‌ی ئێستا خۆ به‌رانبه‌ر به پارتی ده‌خاته روو.
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|