به‌ندی عه‌لی -1-
بوکه‌شوشه‌یه‌کم بینی
-1- له‌خۆڵبارینی گه‌نده‌ڵیا که‌ساڵانێکه پێی ته‌نگه نه‌فه‌سین له‌ناکاو جوڵه‌یه‌ک دێت و خودی خۆیمان وه‌ک سروه پێ ئه‌ناسێنێ وه‌عدیش ئه‌دا ئه‌گه‌ر درزێکی په‌نجه‌ره‌ی لێبکه‌ینه‌وه ئه‌و فیله ته‌مبه‌ڵه شێته شار به‌ده‌رکاو مووروه شینه‌کانی ئاسمان بکاته‌وه به‌گه‌ردانه بۆ گه‌ردنی سه‌رفرازی و ئاسوده‌یی
-2- له‌ڕۆژگیرانی گه‌نده‌ڵیا که‌وه‌ک په‌رده‌یه‌کی ئه‌ستووری قه‌قنه‌س دراوه به‌سه‌ر ڕوخساری خۆرداو ته‌نانه‌ت چه‌ند فرسه‌خێکیش مۆڵه‌ت به‌بینایی نادا له‌پڕ بریسکه‌یه‌ک دێت و خودی خۆیمان وه‌کو مۆم پێ ئه‌ناسێنێ و وه‌عدیش ئه‌دا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستمان هه‌ڵیبگرین ته‌پڵ به‌خێوی ڕه‌ش لێداو ته‌نانه‌ت ژێر زه‌مینه‌که‌ی هه‌ناویشمان پڕکاته‌وه له‌ڕووناکی
-3- له‌گۆمی کپ و خامۆشی گه‌نده‌ڵیا که‌ئه‌وه‌نده‌ی مۆته‌که‌ی خه‌و قورسه له‌سه‌ر شانی ژیان شه‌پۆلێکی سه‌رکه‌شی جیا هه‌ر له‌ره‌حمی نه‌زۆکی خۆیه‌وه دێت و خودی خۆیمان به‌کانی پێ ئه‌ناسێنێ و وه‌عدیش ئه‌دا ئه‌گه‌ر جۆگه‌یه‌کی ناخی خۆمانی بۆ بکه‌ینه‌وه ئه‌ویش به‌ربه‌ستی بێده‌نگی بڕوخێنێ .. به‌گوژمێکی
-4- نیشتیمان دیسان ، دووگیانه‌و ئه‌زێ ئه‌وه‌نده‌ی شاد‌و به‌که‌یف و زه‌وقم به‌م مژده خۆشه هێنده‌ش ئه‌ترسم دوای مناڵدوانه‌ی زگماکی پێشووی دیسان سێیه‌می زگماکی ببێ.
هاوینی 2009
له‌ده‌شته بێ پایانه‌که‌ی ئه‌م مێژووه‌دا هه‌ر نیو سه‌ده‌و به‌حوکمی قودره‌تی قادر زاتێک لێمان ده‌بێ به‌خۆر ئێمه‌ش هه‌موو ده‌بین به‌گوڵه‌به‌ڕۆژه بۆی و ڕووی عیباده‌تی تێ ده‌که‌ین تاڕوومه‌تمان داخ ده‌کات و په‌نجه‌کانمان ده‌سوتێنێ ئه‌و چرکه‌ساته‌ش تێ ده‌گه‌یین زۆر عیباده‌ت ئه‌گه‌ر هات و بوو به‌عاده‌ت تاکۆتایی له‌نه‌رمه بارانی سۆزی یادگاره‌وه ده‌بێت به‌تۆفانی غه‌دری له‌خۆبایی.
هاوینی 2009
|