٧\٥\٢٠١٦
لەیەکچوونێک لە
نێوان ژن و مێرد و دووباڵیی پارتییەکاندا.

کامیل ژیر
لە نێوان ژن و مێردا، بیانەوێ یا نەیانەوێ، هەمیشە ململانێیەکی خۆڕسکیی
هەیە. ماکی ئەو ململانێیەش،خواستی زاڵبونە، ئەم بەسەر ئەو، یا ئەو
بەسەر ئەمدا.
دووباڵیی پارتییەکانیش، هەر بەوجۆرەیە. هەر باڵەو ئەیەوێ بەسەر
باڵەکەیتردا زاڵبێ.
ئەوەی نێوان ژن و مێرد، ئەگەر زو بەلایەکدا نەخرا، ئەنجام، درەنگ یا زو،
جیابونەوەیە لەیەکدی.
دوو باڵی پارتییەکانیش، هەربەوجٶرە، جیابونەوە ئەبێ لە یەکتر.
جیابونەوەی ژن و مێرد، هەمیشە زیانە بۆ هەردو لا. بۆ منداڵەکانیان و
کەسوکاریشیان.
جیابونەوەی دوو باڵەکەش، دیسان، زیانە بۆ ئەندامەکانیان و نەتەوەش
بەگشتی.
ئەشێ ژن و مێردەکە، بەگرێبەستێکی تازە، یا بە مارەبەجاش، یەکبگرنەوە.
دوو باڵەکەش، هەوەها.
ئەو یەکگرتنەوەیە بە سوود ئەگەڕێ بۆ ژن و مێردەکە.
هەمان سوود بۆ دوو باڵەکەش.
ئەو ناکۆکییە لە ناو خێزانی گەورە و خێزانی بچووکیشدا رووئەدا.
هەروەها لە ناو پارتی گەورە و پارتی بچووکیشدا.
نموونەی خێزانی گەورە: بەشیر موشیر کە دوای ٥٠ ساڵ پێکەوەژیان لەگەڵ
دایکی شامیلدا، جەوابیدا (تەڵاقیدا) وتی ئەمڕۆ بۆمدەرکەوت عەرەب دەرچوو!!
نموونەی پارتی گەورە: پارتی دیموکرات کە باڵی جەلالیی لێجیابوەوەو ٦٦
و٣١ی ئابیان لێکەوتەوە!. یا یەکێتیی نیشتمانی کە گۆڕانی لێجیابوەوەو
وتیان ئەیگۆڕین و نەشیانگۆڕی!
یەکگرتنەوەی ئەو پارتیانە، یا هەر دوو هاوسەرێکی لەیەکپچڕاو، تەنانەت
بە مارەبەجاشیش، خێرێکی گەورەی لێئەکەوێتەوە بە مەرجێ نەبوبن بە
مارەبڕاویی دراوسێی دژ!.
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|