٢\٥\٢٠١٥
له یه‌كی ئایاردا،
سه‌رمایه‌دارێك په‌ته‌كه ده‌پچڕێنێ!

ئارام ھادی
یه‌كی ئایار جه‌ژنی كرێكاره، كه‌چی سه‌رمایه‌دارێك كه باوه‌ڕی به
مافی كرێكار نیه، له‌هه‌مان كاتدا هیچ ویژدانیكی مرۆڤایه‌تی نیه،
دێته پێشه‌وه و لێمان ده‌بێت به ڕزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی و له ئاهه‌نگێكدا
به به‌رچاوی سه‌رجه‌می كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، په‌ته‌كه
ده‌پچڕێنێ!!!
جه‌ژنی كرێكارانی جیهان، له ساڵێكدا ڕۆژێكه، به‌ڵام له ساڵێكدا به
كۆی گشتی ڕۆژه‌كانی تریه‌وه، چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكار به‌رده‌وامه، له
ڕووی جه‌سته و مێشكه‌وه، به‌جۆرێك خاوه‌ن كاره‌كان، به كه‌ره‌سته‌ی
كۆیله‌بون مامه‌ڵه، له‌گه‌ڵ كرێكار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له كاتی
كاركردندا، پیداویستی ته‌واو دابین ناكرێت، بۆ كرێكار، بینیمان له
ساڵانی ڕابردوودا، هه‌ر ڕۆژه و گوێبیستی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند
كرێكارێك ده‌بوین، له‌كاتی كاركردندا، یان بینا به‌سه‌ریدا ده‌ڕوخا،
یاخود له‌چاڵێكدا سه‌ری ده‌نایه‌وه، به‌هۆی داڕمانی زه‌ویه‌كه‌وه، كه‌چی
نه‌مان بینی حكومه‌تی هه‌ریم یان لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری ئه‌و بابه‌ته،
تراژیدیانه، (خه‌مهێنه‌رانه)، لێپێچینه‌وه‌یه‌كی توند بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی
دووباره نه‌بێته‌وه، ته‌نها له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێبیست ده‌بوین
كه فڵانه كۆمپانیا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل كرا، له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی
به‌رامبه‌ر به كرێكاره‌كانی، به‌ڵام له‌راستیدا نه‌مان بینی چه‌ند
كۆمپانیایه‌ك داخرێت، چونكه بابه‌تی له‌ده‌ستدانی ژیانی كرێكاری پێوه
به‌ند بوو.
به‌داخه‌وه تائێستاش خاوه‌ن كاره‌كان، مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ
كرێكاره‌كان ناكه‌ن، لێره‌دا كاری حكومه‌ت و سه‌ندیكای كرێكاران، له‌گه‌ل
سه‌رجه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و كێشه‌یه‌وه، ده‌بێت له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دابن،
كه جۆره سزایه‌كی زۆر قورس بۆ كه‌سی خاوه‌ن كاری سه‌رپێچیكار دانێن،
له‌هه‌مان كاتدا به‌به‌رده‌وامی خولی په‌روه‌رده‌یی بۆهه‌ردوو لایه‌ن،
هه‌م كرێكار‌و هه‌م خاوه‌ن كار، بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوولایان هۆشیاری یه‌كی
باشتریان هه‌بێت، له‌ئه‌رك و مافه‌كانیاندا.
پێویستیشه كرێكار زیاتر چاو كراوه‌بێت، له‌وه‌ی هه‌ر كارێكی ناڕه‌وای
پێكرا، قبوڵی نه‌كات یه‌كسه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگاداربكاته‌وه،
یه‌كگرتویی كرێكارانیش زۆر پێویسته بۆئه‌م كاره، له‌كاتێكدا له
ئێستادا له چاو ڕابردوو باشتره، به‌ڵام هیشتا یاساكانی تایبه‌ت به‌كاركردن
له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێت.
زۆرجار پیاده‌كردنی سیسته‌می كۆیله، به‌رامبه‌ر به كرێكار، له‌به‌ر
ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ی كرێكاره كه له كاره‌كه‌ی ده‌رنه‌كرێت، چونكه هیچ
یاسایه‌ك نیه تا خاوه‌ن كار ناچاربكات، كه كرێكارێك له سه‌ر ده‌نگ
هه‌ڵبڕینی بۆ داكۆكیكردن له مافی خۆی، وا له خاوه‌ن كار بكات، لێك
تێگه‌یشتن هه‌بێت بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نه‌ك ده‌ركردن.
aramhadi90@yahoo.com
|