له‌یلا عه‌لی بۆ
کوژرا ؟

چیرۆک سایه
گه‌لۆ هه‌موو دڵه‌کان هه‌موو مێشکه‌کان حه‌یران ماون ئایه ژنێک به‌و
هه‌موو ڕۆشن بیریه‌وه‌یان به‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌وه
که هه‌یبوو یان به‌و هه‌موو به‌رگریکردنه‌ی
که له ژنانی ده‌کرد
که خۆیان نه‌کوژن له‌یلا چی وای لێ کرد که‌خۆی
خۆی بکوژێ به‌ده‌مانچه؟
دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌یلا ژنێکی نه‌خوێنده‌وار
بوایه ناڕۆشنبیر بوایه
ئه‌وا خه‌ڵکی ده‌ی وت کێشه‌ی خێزانیه. به‌ڵام ئێستا ئێوه‌ی به‌ڕێز
چی ده‌ڵێن بۆ ئه‌م خۆ کوشتنه‌ی له‌یلا کێ بڕوا به‌وه‌ده‌کا که‌له‌یلا
کێشه‌ی خێزانی هه‌بوبێ ؟ ئه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌که‌له‌یلا ژیاوه‌بۆ
جارێک له‌جاران نه‌هاتوه‌به‌خه‌یاڵیا که‌خۆی بکوژێ ؟ ئه‌م هه‌موو درۆ‌و
ده‌له‌سه‌یه‌که‌خراوه‌ته‌پاڵ له‌یلا بۆ خۆڵ کردنه‌چاوی جه‌ماوه‌ره. ده‌ڵێن
له‌یلا 2 جار مێدی کردوه‌کێشه‌هه‌بوه‌له‌نێوان مێردی پێشوی و مێردی
ئێستایدا . به‌ڵام ئه‌مه‌ناچێته‌قاڵبی بڕواوه‌چونکه‌ئه‌م ژنه‌ساڵانێکه‌له‌مێردی
پێشوی جیا بۆته‌وه‌بۆ هه‌تا ئیستا کێشه‌ی نه‌بوه؟ له‌یلا که‌سێکی هه‌ست
ناسکوو به‌ئه‌زمون بوو ئه‌گه‌ر شتێکی زۆر گرنگ نه‌بوبێ له‌نێوان ئه‌وو
حیزبه‌که‌یدا ئه‌وا هه‌رگیز له‌یلا بیری له‌کاری وا نه‌ده‌کرده‌وه، هه‌ڵبه‌ته‌خه‌ڵکی
بڕوا به‌وه‌ناکا که‌له‌یلا خۆی خۆی کوشتوه. ده‌بێ ئه‌وه‌بۆ خه‌ڵکی ڕون
بکرێته‌وه‌ئایه‌له‌یلا بۆ خۆی کوشت ؟ ئایه‌له‌م ده‌ورو زه‌مانیه‌دا بۆ
کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌ره‌و زیاد بون ده‌چێ ؟
هه‌ڵبه‌ته‌ڕون و ئاشکرایه‌مانگ که‌دیار بوو پێویست ناکا په‌نجه‌ی بۆ
ڕاکێشی خۆ کوشتنی له‌یلا یه‌کێکه‌له‌و کوشتنانه‌ی که‌له‌کوردستان بووه‌به‌مۆدێل
. کار به‌ده‌ستان و مه‌سولانی حیزبه‌کان دوو سێ سێ ژن ده‌کوژن به‌ڵام
که‌سێک نیه‌بوێرێ ته‌نها بڵێ بۆ ؟ بکوژان هه‌روه‌کو به‌رزه‌کی بانان
بۆی ده‌ر ده‌چن بۆ تاراوگا که‌سیش نیه‌ناویان بێنێ له‌تاراوگاش ئه‌وان
میله‌ت گوناح بار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن گیانمان له‌خه‌ته‌ردا بوه‌خۆیان به‌مه‌ڕی
مردوو له
قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌نده
پاره‌ده‌ده‌ن به‌و که‌سانه‌ی که
کاری وه‌ر گێڕیان بۆ ده‌کا ده‌میان ده‌به‌ستن نا‌وێرن ڕاستیه‌کان بڵێن
. به‌هه‌ڕه‌شه‌و به‌پاره‌و به‌خزم خزمێنه‌له‌تاراوگاش کاریان مه‌یسه‌ره،
کوشتنی خات و له‌یلا گومانێکی زۆری لای خه‌ڵکی کورد دروست کردوه‌به‌حوکمی
ئه‌وه‌ی له‌یلا ژنێکی سیاسی بوو ئاگای له‌هه‌موو سڕه‌کانی هێرۆی له‌مه‌ڕ
مامه‌بوو . ئه‌م ماسته‌هه‌زار موی تێدایه‌ئاخ بۆ که‌سێک که‌خۆی ماندو
بکاو یه‌ک موو له‌و ماسته‌ده‌ر بێنێ و بیداته‌ده‌ست ئه‌و میله‌ته.بڵێ
فه‌رمون ئه‌وه‌یه‌ک موو . به‌داخه‌وه ئه‌م
میله‌ته‌خۆ خۆره‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌بۆ خه‌وتوه‌بۆ چاو ناکاته‌وه‌بزانێ
دۆست و دوژمنه‌که‌ی کێیه؟ به‌چاوی خه‌واڵوه‌وه‌هه‌ر چه‌پڵه‌لێ ئه‌دا
ئیتر نازانێ بۆ کێ و بۆچی؟
ئه‌و کاره‌ده‌کا . هه‌ڵبه‌ته‌پێویست ناکا لێره‌دا بچینه‌ناو ناوه‌رۆکی
حیزبه‌که‌ی له‌یلا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌که‌ئه‌وانه‌دوژمنی میله‌تی
کوردن هه‌تا سه‌ر مۆخو ئیسقان دژایه‌تی میله‌تی کورد ده‌که‌ن . هه‌تا
بیانه‌وێ میله‌ت به‌کار ده‌ێنن بۆ مه‌رامه‌گڵاوه‌کانیان که‌کاریان پێی
نه‌ما وه‌کو له‌یلا ده‌ی کوژن بۆ ئه‌وه‌ی سڕه‌کانیان ئاشکرا نه‌بێ ، گه‌لۆ
منیش و جه‌ماوه‌ری ڕۆشن بیران هه‌زاره‌ها بیر‌و بۆچونمان هه‌یه‌بۆ ئه‌م
خۆ کوشتنه‌ی له‌یلا ، ئه‌گه‌ر کاره‌که‌زۆر زۆر گرنگ نه‌بوایه‌له‌یلا هه‌رگیز
ئه و کاره‌ی نه‌ده‌کرد . ئێمه‌لێمان ئاشکرایه‌که پێی کراوه‌خۆی ئه‌گینا
ئه‌ژنه‌قه‌ت کۆتایی به‌ژیانی خۆی نه‌ده‌هینا ،هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر زۆر
گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بوه. دیاره‌پێیان وتوه‌کوڕه‌که‌ت ده‌کوژین مێرده‌که‌ت
ده‌کوژین یان تایه‌فه‌که‌ت له‌ناو ده‌به‌ین ئه‌گه‌ر تۆ خۆت نه‌کوژی .
ئه‌گه‌ر خۆیان نایان کوشتبێ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر بوه‌بۆیه خۆی
کوشتوه. ئه‌گه‌ر سڕێکی زۆر زۆر گرنگی حیزبه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کردبێ ئه‌و
هه‌ره‌شه‌یه‌ی له‌سه‌ر نه‌ده بوو که مرۆڤێک کۆتایی به‌ژیانی خۆی بێنێ
، ئاخۆ چه‌ند خه‌ونی هه‌بوبێ و کاری بۆ کردبێ وا هه‌موی له‌گه‌ڵ خۆی
برده‌ژێر گڵه‌وه. ئه‌م کاره‌خۆی له‌خۆیدا ڕون و ئاشکرایه‌هه‌ر بۆ
نمونه‌ئه‌که‌ناڵه‌ی که‌له‌یلا کاری تێدا ده‌کرد بۆ یاک چرکه‌ش ماته‌مینی
خۆیان بۆ ده‌ر نه‌بڕی . ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌حیزبه‌که‌ی نه‌بێ و ئه‌مری
هێرۆ نه‌بێ له‌یلا ڕۆژنامه‌نوسێکی که‌ناڵی کورد سات بوو به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ک
خزمه‌تی ده‌کرد ئه‌ی بۆ ماته‌مینی خۆیان ده‌ر نه‌بڕی
ئه‌و حیزبه‌هه‌ر خۆیان خۆیان ده‌ر خست که‌ده‌سیسه‌ی خۆیانه‌و
کێشه‌که‌کێشه‌یه‌کی حیزبیه‌نه‌ک خێزانی .پێویست ناکا له‌وه‌زیاتر خۆڵ
بکه‌نه‌چاوی میله‌ت باشتر وایه‌که‌هه‌ر خۆتان ئاشکرای بکه‌ن چونکه‌خه‌ڵکی
بێ ده‌نگ نابێ ،چیدی لێتان قبوڵ ناکرێ به‌شێوازه
نامرۆڤانه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
بکه‌ن به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان.
٥\١\٢٠٠٨
|