له‌زنجیره چالاکیه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی و کۆمیته‌ی به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنانی عێراق له مه‌ڕ به‌زۆر دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید.
له سه‌ر داوای فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی و کۆمیته‌ی به‌رگری له مافه‌کانی ژنانی عێراق،دوا به‌دوای سیمیناره جه‌ماوه‌ریه به‌رفراوانه‌کی ڕۆژی 8/4 گفتوگۆ چروپڕه تێروته‌سه‌له‌که‌ی نێوان ڕێکخراوه‌کان وپا‌رێزه‌ره‌کان و په‌نابه‌ران ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان و و لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به كێشه‌کانی ئێستای په‌نابه‌ران. هه‌روه‌ها خۆپیشاندانی ڕۆژی 15/4 له فڕۆکه‌خانی نێوده‌وڵه‌تی ئاڕله‌ندا له ستۆکهۆلم دژ به‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ر محه‌مه‌د سه‌رحان بۆ به‌غدا.
وه له دوای ئه‌وه بۆ درێژه‌دان به‌م چالاکیانه رۆژی 29/4/2008له کاتژمێر 4 پاشنیوه‌ڕۆ دا به ئاماده‌بوونی زياتر له 250 که‌س مارشی نارازه‌یه‌تی له سه‌نته‌ری شاری سۆتۆکهۆلم ده‌ستی پێ‌کرد ، هه‌ڵاڵه ڕافع سکرتێری کۆمیته‌ی به‌رگری له مافه‌کانی ژنانی عێراق دوای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی خۆپیشاندانه‌که ووته‌ییه‌کی پێشکه‌ش کردن له ووته‌که‌یدا باسی ڕه وشی ئێستای په‌نابه‌ران و سیاسه‌ته دژه ئینسانیه‌کانی حکومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌راتی کۆچی سوید کرد له درێژی قسه‌کانیدا په‌نابه‌رانی له‌وه دڵنیا کرده‌وه که فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی و کۆمیته‌ی به‌رگری له مافه‌کانی ژنانی عێراق بۆ پشتیوانی و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران دروست بوون. بۆ وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ر سیاسه‌تیکیش که له دژی په‌ناهنده بێت درێژه به کار و چالاکیه‌کانمان ئه‌ده‌ین.هه‌ر چه‌نده ئێمه له کاری دیپلۆماسی خۆماندا له‌گه‌ڵ ده‌زگا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان له په‌یوه‌ندیه‌کی باشداین، به‌ڵام بۆ هه‌ڵسوڕانی کار‌و چالاکیه‌کانمان ئێوه‌ی په‌نابه‌ر هێزی سه‌ره‌کین بۆ ئاڵوگۆڕ پێکردنی ئه‌و یاسا دژه ئینسانییه‌ی که ئه‌مڕۆ له سوید دا پیاده ئه‌کرێت.هه‌ر چه‌نده خاڵی سه‌ره‌کی بۆ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی په‌ناخوازانی عێراقی هه‌لومه‌رجی ئێستایه، که له عێراقدا ژیانی ئاسایی بوونی نیه‌و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا وناعه‌داله‌تی و نه‌بوونی هیچ جۆره خزمه‌ت گوزاریه‌ک وای له خه‌ڵکی کردووه که ئه‌و ووڵاته جێبهێڵن.وه هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیش له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق و مل که‌چ و پشتیوانی کردنی حکومه‌تی هه‌رێمی به توندی ڕه‌خنه لێگرتوو به شه‌رمه‌زاریه‌کی تری ئه‌وانی له قه‌ڵه‌مدا.
پاشان( سۆزان حسێن) نوێنه‌ر سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن له ووته‌یه‌کدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره چالاکیانه کرده‌وه تا ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی له‌م یاسا چه‌وته‌دا ئه‌که‌ین. په‌نابه‌رانی هاندا که چیتر کات به فیڕۆ نه‌ده‌ن و ڕیزه‌کانیان باشتر یه‌ک بخه‌ن تا شان به‌شانی و پێبه‌پێ له‌گاڵ ئێمه‌دا تا ده‌گه‌ینه ئامانجێکی باش.
پاشان په‌ڕله‌مانتار( یاکوب یونسسۆن)له پارتی چه‌پ له ووته‌یه‌کدا به تووندی ڕه‌خنه‌ی گرت له حکومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی سوید.وه له به‌شێکی قسه‌کانیدا په‌نابه‌رانی له‌وه دڵنیا کرده‌وه که پارته‌کیان به ڕوون ئاشکرا دژی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران به بێ جیاوازی. وه ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه که پارتی چه‌پ تێده‌کۆشی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه هه‌موو ئه‌و مافه‌نه‌ی که له په‌نابه‌ران زه‌وت کراون.
پاشان خاتوو بسعاد عیدان له ڕکخراوی ژنانی عێراق له ووته‌یه‌کدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی و ڕێکخراوه‌که‌یانی له مه‌ڕ ئه‌م یاسا چه‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی و پۆلیسی سویدی وه‌ک کارێکی ناشایسته و نابه‌جێ وه‌سف کرد، داوای له په‌نابه‌ران و سه‌رجه‌م خه‌ڵکانی ئازادی خواز کرد که بێنه مه‌یدان بۆ به‌رگرتن له دیپۆرتی په‌نابه‌رانێک که له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕو کوشتاره‌وه هاتوون و په‌نایان بۆ ووڵاتی سوید هێناوه. له‌کۆتای قسه‌کانی دا ده‌ست خۆشی له کاره‌کانی فیدراسیۆن و کۆمیته‌ی به‌رگری له مافی ژنانی عێراق کرد،وه هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ هه‌ردوو ڕێکخراوه‌که‌و په‌نابه‌ران کرد. له درێژه‌ی ئه‌م چالاکیه‌دا له سه‌نته‌ری ستۆکهۆڵموه به ڕێپێوان له شه‌قامی سه‌ره‌کی شارده بۆ باخی مه‌لیک له‌وێشه‌وه بۆ به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی سوید له ناو ئاپۆرای ئۆتۆمۆبێل و خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قامه‌کان دا هه‌موو خۆ پیشانده‌ران به یه‌ک ده‌نگ (ڕاگرتنی دیپۆرت بۆ عێراق هه‌ر ئێستا ) (عێراق ووڵاتێکی ئارام نیه) (مانه‌وه و نیشته‌جێ بوون مافی هه‌مووانه) هوتافیان ئه‌کێشا. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئاپۆرای په‌نابه‌راندا بۆبه‌رده‌م په‌ڕله‌مانی سوید به‌رده‌وام ووتنه‌وه‌ی دروشمه‌کان به ووته‌یه‌کی تر‌ى ربكخراوه كان کۆتای به خۆپیشاندانه‌که هات. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌بوون له‌وانه ته‌له‌فیزیۆنی کوردسات،ڕادیۆی پی 1 وه ڕادیۆی سه‌راسه‌ری ڕادیۆ زایه‌ڵه به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران گفتوگۆیان ئه‌نجامدا.
بابان ئوسمان سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید
__________________________________________________________________________
Frihetsvägen 45 Jakobsberg
|