لقی گه‌رمیانی
رێکخراوی کوردۆساید، نوسینگه‌ی باشووری کوردستان،
له‌گه‌ڵ که‌سوکاری
ئه‌نفالکراوان له گوندی مله‌سووره مه‌راسمێکیان بۆ به‌بۆنه‌ی
بیست‌ویه‌ک ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال ڕێکخست.

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 13/4/ 2009 ، به‌مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و
ڕۆژه‌تاڵ و ناخۆشانه‌ی که 21 ساڵ پێش ئه‌و ڕۆژه زۆربه‌ی قوربانیانی
ئه‌نفال له‌وێ کۆکرانه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی بیابانه‌کان کران، لقی گه‌رمیانی
کوردۆساید /چاک له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کاندا سه‌ردانی دێی مله‌سووره‌یان
رد، له‌و باره‌یه‌شه‌وه هاوڕێ ئه‌حمه‌د مه‌جید به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی
ناوه‌ندی چاک له لێدوانێکیدا له به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان
له گوندی مله سوره رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت به‌م چالاکییه بیری هه‌موولایه‌کی
بخه‌ینه‌وه که له 13/4/1988 هه‌موو قوربانیانی ئه‌نفال هێنرانه
ئێره‌و لێره‌وه ڕه‌وانه‌ی بیابانه‌کان کران" هه‌روه‌ها ووتی "ده‌مانه‌وێت
ئه‌مه ببێته نه‌ریتێک و هه‌موو ساڵێک یاد بکرێته‌وه‌و له‌داهاتوودا
به‌نیازین په‌یکه‌ری (ناپاکان) دروست بکه‌ین له دێی مله‌سووره، وه‌ک
ئاماژه‌یه‌ک بۆ ڕۆڵی جاش و مسته‌شاره‌کان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، له‌هه‌ر
قوژبنێکی دونیاشدا جاش و مسته‌شار هه‌بێت ئێمه کارده‌که‌ین، بۆ
دادگایی کردنیان".

دواتر به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی چاک له‌لایه‌ن (سه‌باح عه‌لی)به‌رپرسی
کۆمیته‌ی کفری (چاک)ه‌وه‌خوێَندرایه‌وه که تیایدا داوایان کرد بڕیاره‌کانی
دادگا جێبه‌جێ بکرێن و کاره‌ساتی ئه‌نفال به‌جیهان بناسرێت و هاوڕێ (مه‌حمود
گه‌رمیانی)ش وه‌ک که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد،
دواتر دانشتوانی دێی مله‌سووره باسیان له‌و ڕۆژه ناخۆشانه‌کردو گله‌یی
و گازنده‌ی ئه‌وه‌یان کرد که دێی مله‌سووره فه‌رامۆش کراوه‌و که‌س
ئاوڕی لێ ناداته‌وه له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه.
دلێر که‌ریم / گه‌رمیان
چاودێری کوردۆساید-چاک
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
|