٧\١\٢٠٢٤
لیستەکەی ئیسرائیل
و بەرپرسانی ئێران!

هەڵۆ محەمەد
بە
پێی وتارێکی شیکاریی رۆژنامەی دێرتاگەسشپیگلی ئەڵمانی، لیستەکەی
ئیسرائیل دڕێژە و دوای کوشتنی. رەزا موسەویی پێش هەفتەیەک لە سووریا،
هەر چوار ئەفسەرەکەی جێگریشی لە فەیلەقی قودس دیاری کراون و بکرێنە
ئامانجی بازنەی کوشتنەوە ئەوانیش ئەم ناوانەن:
(عبداللە آبادی،زین شمس ابوعدنان، هادی فیض آبادی ، میثم کتبی).
کەواتە ئیسرائیل عیزائیلی مەرگی بۆ ئێرانییەکان ئامادە کردووە، لەناو
ماڵی خۆیان لە ئێران و لە دەوڵەتانی سووریا و لە لوبنان.
ئێرانیش لەبەرانبەردا وەک هەمیشە و بەردەوام پەت و سێدارە بۆ رۆڵەکانی
کوردی بێ دیفاع و بێ تاوان هەڵخستووە!!!
تۆ سەیرکەن، ئەو تاوان و زوڵمە چەند گەورەیە، بەسەر کوردیدا دەسوون،
گوایە ئەو رۆڵە کوردانەی پێش ماوەیەک لەسێدارە دران کاریان لەگەڵ
ئیسرائیل کردووە؟ یان تۆمەتی گوایە ئیسرائیل لە کوردستان چالاکە بۆیە
درۆن و مووشەکبارانی دەکەن؟!
ئەم بیانووە بێ بنەمایانە هیچ ئەو ڕاستییانە ناشارنەوە کە داگیرکەران
هەمیشە و بەردەوام کوردیان کوشتووە و کوردستانیان کاول کردووە.
باشە دەپرسین کورد:
چۆن توانی هاتوچوونی قاسمی سلێمانی بە فڕۆکە بزانێ و بیداتە ترامپ!؟
چۆن توانی جێ و ڕێی موسەوی لە دیمەشق دیاری بکات و بیداتە ئیسرائیل؟!
چۆن توانی ناونیشانی سلاح عاروری لە بەیرووت بزانێ؟!
چۆن توانی لە جەهەنەمەکەی قاسم سلێمانی (کرمان )تەقینەوە بکات؟!
ئەی چۆن توانی موحسینزادەی زانای ئەتۆم بدۆزێتەوە و بیکوژێ؟!
نا عەمامە بەسەرەکان، کافر و خوانەناس و دراکۆلاکان، نا، نا.
یەکەم: باش بزانن کە سیخوڕ و پیاوی ئیسرائیل و ئەمەریکا لەناوماڵی
خۆتاندایە و ئەوەی ئێوە باسی دەکەن ئامڕازێکی نوێیە داتانهێناوە بۆ
زیاتر ڕەوایەتی دان بە کورد کوشتن!
دووەم: ئێمەش کە ئێستا بندەستین، بە ئارەزووی خۆتان دەمانکوژن و
تاوانبارمان دەکەن، ئێستا ئەو تاوانانە وا بە گەردنتانەوە و قەرزارن.
ئێوە بێ مۆڕاڵی بەرانبەر بە کوردی بندەست و دراوسێ و زرئامۆزای خۆتان
دەکەن، بەڵام هەر ڕۆژێ دێ، ئێوە ببن بەژێر پێچکەی ڕەوڕەوەی مێژووەوە،
ئەوسا، بەڵێ ئەوسا بەیەک دەگەینەوە!
٤\١\٢٠٢٤
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|