لیستى سەربەخۆى
نەوشیروان مستەفا
چارەنوسى
ڕیکەوتنامە ستراتیژییەکەى پارتى و یەکێتى
دەخاتە مەترسیەوە.

ئاسۆ عوسمان
ئەگەرچى تائێستا بەشێوەیەکى فەرمى وادەیەک بۆئەنجامدانى هەڵبژاردنى
پەڕلەمانى کوردستان دیارى نەکراوە بەڵام پارتەسیاسیەکان لەهەوڵى
پرَپاگەندە بڵاودەکردنەوەدان و یەکێتى و پارتى وەک هەمیشە دەیانەوێت
زۆرینەى کورسییەکانى پەڕلەمان بۆخۆیان بەدەست بهێنن و کۆبونەوەکانى
هەردوو مەکتەب سیاسیان بەگەرمووگوڕى بەڕێوەدەچێت خاڵى سەرکى
کۆبونەوەکانیشیان پرۆسەى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستانە نەیارانىئەم
دووپارتەدەسەلاتدارەش پێشبینى ئەوەدەکە کەیەپارتى ویەکێتى
لەوکۆبوونەوەنەدا نەک هەرکورسی یەکانى پەرلەمان بەڵکو پۆستەکانى سەرۆک
وەزیران و سەرۆکایەتى هەرێم وپۆستەوەزارییەکانى تر پەنجا بەپەنجادابەش
بکەن ، چاودێرانى سیاسیش پێیان وایەلەهەڵبژاردنى ئەم جارەدا یەکێتى و
پارتى وەک هەڵبژاردننەکانى ڕابردوو ناتوانن تێکڕاى پۆستەکان جوت
برایانەدابەش بکەن لەبەر گۆڕانى باروودۆخێى سیاسى ئەمڕۆى عێرا ق و
کوردستان ئەمەسەرەڕاى بوونى چاودێرانێکى زۆرى نێو خۆیی و بیانى لە
هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستاندا.
گەندەڵى وکەمووکوڕى سیاسى نەبوونى خزمەتگوزارییەکان بۆتە کارتێکى
گاریگەر بەدەست حیزبەسیاسیەکانى دەرەوەى پارتى و یەکێتى و ئەگەرى
ئەوەهەیە بەشى زۆرى ئەم پارتانە بەلیستى سەبەخۆى خۆیان بەشداربنن
لەهەڵبژاردننەکاندا و نەچنەنێوئەو هاوپەیمانیتیەى پارتى و یەکێتى
حیزبىشیوعى کوردستان کەئێستا بەڕاى شەقامى کوردییەوە حیزبى شیوعى
کوردستان نەک هەربەسەر بۆخۆنازانن بەڵکو بە پارتێکى پاشکۆ یی سیاسەتى
ئەم دووحیزبە سەیردەکرێت ، لەناوچەکانى ژێردەسەلاتى یەکێتی نیشتیمانى
کوردستان ئەم پارتە بەناوچەیەکى پارتىچاوىلێدەکرێت .
نەوشیروان مستەفا کەدوومەکەسى نێو یەکێتی نیشتیمانى کوردستانە و ئێستا
سەرپەرشتى کۆمپانیایی وشەدەکات لەبەرنجامى ئەوناکۆکییەى کەهەیەتى
لەگەڵپارتەکەیدا ئەگەرى ئەوەهەیە بەلیستێکى سەر بەخۆبەشدارى بکات
لەهەڵبژاردنى پەڕلەمانى کوردستاندا ،لیستى سەر بەخۆلەلایەن نەوشیروان
مستەفا نەک هەرنیگەرانى بەڵکوترسیشى لاى پارتى و یەکێتى درووست کردووە
وچاوەڕوان دەکرێت ئەگەر نەوشیروان مستەفابەلیستێکى سەربەخۆدابەزێت بەشی
زۆرى دەنگەکانى یەکێتى بەدەست بهێنێت،ئەگەر یەکێتى و پارتى پۆستەکان
لەنیوخۆیاندادابەش بکەن ئەوا بەشى زۆرى کادروئەندامانى یەکێتى دەنگ
بەلیستەکەى نەوشیروان دەدەن، هۆکارەکانى سەرکەوتنى لیستى نەوشیروان
دووخاڵە: یەکەمیان کادرو ئەندامانى یەکێتى لەوەدڵنیادەبن کە پارتەکەیان
کورسى مۆسگەرى بۆدانراوە بەپێى ڕێکەوتنەکەو لەهەمانکاتیشدا بەشێکى
بەرچاوى ئەندامانى یەکێتى خۆشحاڵ نین بەیەک لیستى و تائێستاش گیانى
قبوڵکردنى یەکترى لاى ئەندامانى پارتى و یەکێتى زۆر لاوازەبۆیە پارتى
نیگەرانە لەلیستى نەوشیروان و وەک فازل میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى
پارتى بەمەلابەختیارى سکرتێرى یەکێتى ڕاگەیاندووە کە نەوشیروان نیووەى
دەنگەکانى یەکێتیە لەهەڵبژاردنى پەڕلەمانى کوردستاندا.
نیگەرانییەکانى پارتى سەرکردایەتى یەکێتى ناچار کرد لەڕێگاى ووتەبێژى
مەکتەبى سیاسی حیزبەکەیەوە لەڕاگەیاندنێکدا ئەوەڕوون بکاتەوەکە
نەوشیروان ناتوانێت بەلیستێکى سەر بەخۆ بەشداری بکات لەهەڵبژاردنەکاندا
ئەگەرى ئەوەش هەیە نەوشیروان مستەفا لەنێووڕیزەکانى یەکێتى نیشتیمانى
دەربکرێت ئەگەر بەلیستێکى جیاوز بەشداربێت لەهەڵبژاردنى پەڕلەمانى
کوردستاندا!. دەرکردنى نەوشیروان مستەفا بارودۆخى نێو یەکێتى
ئاڵۆزتردەکات لەساڵى گۆران وهەڵبژاردنەکان پێناچێت بەقازانجى یەکێتى
تەواو بێت نەوشیروان مستەفاو هاورێکانى لەنێوڕیزکانى خۆى دووربخاتەوە
لیستى سەربەخۆی نەوشیروان مستەفاش بەزیانێکى گەورە بۆپارتى تەواو دەبێت
و چارەوسى ڕیکەوتنامە ستراتیژییەکەى نیوان پارتى و یەکێتى دەخاتە
مەترسیەوەو شارەزایانى سیاسیش پێیان وایە پارتى و یەکێتى لەم
هەڵبژاردنەدا ترسێکیى زۆریان هەیە و هەر لەئێستاوە ئاماژەکانى ئەو ترسە
بەدیدەکرێت .
ئەگەر پارتى و یەکێتى سووربن لەسەر سیاسەتى پەراوێزخستنوو هەڕەشەو
بەکارهێنانى سامانى نیشتیمانى بۆ خزمەتى سەرکەوتنى لیستەکەیان ئەوا ئەم
هەڵبژاردنە ئەزموونى حکومڕانى کورد لەنیوەند سیاسى و نێوخۆیی و
جیهانییەکاندا بە شێوەک دەشێوێنێت کە تەنیا نەیارانى کورد و حکومەتى
ناوەندى عێراق قازانجى لێدەکەن.
Lawa_02hotmail.com
|