دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاڵا له گه‌ڵ ساقی
بارزانی:

لۆبییه‌کانی تورک
و عه‌ره‌ب و فارس زۆر به هێزن و خاوه‌نی ستراتیژیی‌یه‌کی پوخته و
درێژه‌خایه‌نن،
نوێنه‌رانی کوردیش چالاکی‌یه‌کانیان له چه‌ند قسه‌ی زاره‌کی تێناپه‌ڕێ!!
سازدانی دیمانه :
ئاسۆ
بەدواى هەڕەشەکانى تورکیا، ڕەوەندى کوردى لە وڵاتانى ڕۆژئاوابەچەندین
چالاکى‌و خۆپیشاندانیان سازکرد بۆگوشار خستنە سەر ،دەوڵەتى تورک بۆئەوەى
لەبڕیارى لەشکرکێى بۆسەر هەرێمى کوردستان پاشگەزبێتەوە .ڕەوەندە کوردى
لەویلایەتە یەگرتووەکانى ئەمریکا سەرەڕاى باڵادەست بوونى حیزب بەسەر
ی‌دا توانى لەوڵاتى ئەمریکا خۆپیشاندان و چالاکى جوارو جۆر دژ بە بڕیارى
لەشکرکێشى تورکیا ئەنجام بدەن. لەکاتى سەردانى سەرەک وەزیرانى تورکیا
لەڕۆژى شەشى نۆڤەمبەر کوردستانیانى ئەمریکا یەک دەنگ و یەک دەست
لەبەردەم کۆشکى سپى کۆبوونەوەو ئیدانەى بڕیارى لەشکرکێشى دەوڵەتى
تورکیا یان کرد . بۆزیاتر بەئاگابوون لە ڕەوەندى کوردى لەولایەتە
یەگرتوەکانى ئەمریکاو دەنگدانەوەى ئەوخۆپیشاندانەى کە لەبەردەم کۆشکى
سپى ئەنجامدرا ئەم دیدارەمان لەگەڵ بەڕێز ساقى بارزانى سازدا .

پ: ڕۆژى 6 نۆڤەمبەر سەردانى ئەردۆگان بوو
بوچکۆشکى سپى وەک چاوەڕوان دەرکا ڕەوەندى کوردى لە ئەمریکا لەوڕۆژەدا
بەردەم کۆشکى سپى بگرن و ناڕەزایەتى دژبەەشکرکێشى سوپاى تورکیا دەر بڕن
دەکرێت کورتە یەک لەسەر چۆنێتى بەڕیخستنى ئەو خۆپشاندانە باسبکەن.
ئه‌م خۆپیشاندانه له لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌مریکا ڕێکخرابوو به
ئامانجی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی
تورکیا بۆ سنوربه‌زاندنی باشوری کوردستان به بیانووی ڕاوه‌دونانی چه‌کدارانی
پ‌ک‌ک. ئه‌م خۆپیشاندانه له شاری واشینگتون کرا و ژماره‌یه‌کی زۆر له
کوردستانیانی ویلایه‌ته‌کانی تری ئه‌مریکاش وه‌کو مه‌ریله‌ند، ڤیرجینیا،
ناشڤیل، میشیگان، وێست ڤێرجینیا، تیایدا ئاماده‌بوون که تێکڕا نزیکه‌ی
1000 که‌س ده‌بوون. خۆپیشاندانه‌که له کاتژمێری 9ی به‌یانی تاکو 3 ی
ئێواره به‌رده‌وام بوو و سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی هه‌بوو.
پ:تاچەند ئەم خۆپیشاندا نە کاریگەرى لەسەر کۆشکى
سپى هەبوو
هه‌ڵبه‌ت نکارین کاریگه‌رییه‌کانی بخه‌مڵینین، چۆنکه ئاگاداری بڕیاره
نهێنییه پێشینه و تازه‌کانی کۆشکی سپی نین ، وه‌لێ به‌پێی ئه‌و
زانیارییانه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ئاشکرا کرا، ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م
کۆبوونه‌وه‌یه له بری مامه‌له‌کردن له گه‌ڵ تورکیا وه‌کو ئه‌ندامێکی
ناتۆ و پشتیوانیی ته‌واوی میلیتاریی و سیاسی، له یارمه‌تیی ئه‌مریکا بۆ
تورکیا له چوارچێوه‌یه‌کی لۆجیستیکی و زانیاریی دا کورت کراوه‌ته‌وه.
ئاماده‌بوونی ئاپۆره‌یه‌کی وا مازن له خۆپیشاندانه‌کانی سه‌رانسه‌ر
جیهان و به تایبه‌ت له به‌رده‌م کۆشکی سپی وله میانه‌ی خڕبوونی ده‌سته‌لاتدارانی
هه‌ردوو ووڵات سه‌باره‌ت به کێشه هه‌ستیاره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به
کورد، کاریگه‌ریی خۆی ده‌بێ. نه‌خاسمه که له کاتی کۆبوونه‌وه‌کاندا
راپۆرت و ده‌نگ و باسی خۆپیشاندانه‌کان بۆی ده‌گوێزرێنه‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی
ئاماژه به نێونه‌ته‌وه‌یی بوونی کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن و هه‌وڵه‌کان
چڕترده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له مه‌ودایه‌کی ئاشتیخوازانه و
گرنگی دان به کورد وه‌کو لایه‌نه‌کی چاره‌سه‌ری نه‌ک کێشه خۆڵقێنه‌ر.
پ: لەنێو میدیکانى ئەمریکا ئەم خۆپیشاندانە
تاچەند ڕەنگى دا یەوە
هه‌ندێ نوێنه‌ری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاماده بوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که جێی سه‌رسوڕمانه، ده‌زگای زانیاریی و میدیاکانی تورکیاش به ئاشکرا
و نهێنی له نێوانیاندا بوون و له هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ی تورکیش ئاماژه‌ی
پێکرابوو.
پ: ئێوە وەک خۆپیشاندەران هیچ یاداشتێکى
نوسراوتان بۆ کۆشکى سپىپێبوو
به‌ڵێ، په‌یامی ئاشتی و ئازادیی گه‌لی کوردمان به کۆشکی سپی و ده‌سته‌ڵاتداران
گه‌یاند. جارێکی تر دووپات‌مان کرده‌وه که کورد گه‌لێکی ئاشتیخواز و
مافخواره. ئێمه قه‌ت لایه‌نگری شه‌ڕ نین و ده‌خوازین کێشه‌کان له ڕێی
دانوستان و دایالوگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
پ:پارتە کوردیەکان بەشدار بوون لەم خۆیشاندانە .
به‌ڵێ پارته کوردستانی‌یه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئاماده
بوون. ئه‌وه‌ی جێێ دڵخۆشییه له بۆنه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کاندا به یه‌کپارچه‌یی
ئاماده ده‌بن. ئه‌مه وا ده‌گه‌یه‌نێت که پێویسته له ساته هه‌ستیاره‌کاندا،
کورده‌کانی پارچه‌کانی‌تر له بیر نه‌که‌ین و به گیانێکی برایانه
هاوکارییان بکه‌ین.
پ:وەک دەزانرێت هەندێک لەتورکەکەکانیش بۆدژایەتى ئێوە خۆپیشاندانیان
کردبوو ، ئایا هیچ پێکدادانیک ڕووى نەدا لەنێوان ئێوەو تورکەکان .
ژماره‌یان له 10 تا 15 که‌س تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد و ته‌نیا مه‌به‌ستیان
ئاژاوه‌نانه‌وه بۆ له باربردنی ده‌رفه‌تی خۆپیشاندانی کورده‌کان بوو،
ته‌نانه‌ت وه‌کو عاده‌تی هه‌میشه‌یی‌یان، ده‌ستیان کرد به قسه‌ی قێزه‌وه‌ن
بۆ وروژاندنی خۆپیشانده‌ران، به‌س کورده‌کان به گوێپێنه‌دان و به
پشودرێژی به‌رده‌وام بوون و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆیان و
گۆڕه‌پانه‌که‌یان به جێهێشت.
پ:وەک باسدەکرێت کورد لەویلا یەتە یەگرتوەکانى
ئەمریکا دۆستى زۆرە تاچەند ئەو دۆستانە بەشدار بوو ن لەوخۆپیشاندانە
مەبەستم لەکەسایەتیە سیاسیەکانە .
نازانم ئه‌و ده‌نگۆیه‌تان له کوێ بیستووه، وه‌لێ به‌داخه‌وه کورد
دۆستی زۆر نیه به‌ڵام هاوسۆزی زۆره. دۆست له ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندیی
دوولایه‌نه‌وه چێ ده‌بێ وه‌لێ هاوسۆز له ئه‌نجامی دڵسوتان و هاوده‌ردی
بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت. هه‌ندێ جار به‌رژه‌وه‌ندیی ووڵاتان له گه‌ڵ هی
کورد هاوته‌ریب ده‌بن که ده‌یانگه‌یه‌نێته ناو به‌ره‌یه‌کی هاوپه‌یمانی
وه‌کو هه‌نووکه که پێویسته ئێمه پارێزه‌ری ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه بین.
له به‌ر دیپلوماسییه‌تێکی لاواز و زۆریی دوژمن له وانه‌یه زۆر
واقعبینانه بێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ووته ناوبانگه‌که که ده‌ڵێ: "کورد
بێجگه له چیاکان دۆستی‌تری نیه!". مه‌خابن کورد تا ئێستا نه‌یتوانیوه
له ئه‌مریکا پێگه‌یه‌کی سیاسیی فراوان بۆ خۆی ساز بکات. حیزبه‌کانیش
پتر سه‌رقالی کاری حیزبی بوونه تا نه‌ته‌وه‌یی و حکومه‌تیش ڕۆڵێکی
کارای نه‌بینیوه و نه‌یتوانیوه له‌و چوارچێوه نه‌ریتی‌یه خۆی ڕزگار
بکات !!
پ: هەڵوێستى میدیاکانى ئەمریکا لە نیوان کوردوو
تورک چۆنە .
هه‌ڵوێستی میدیا و حکومه‌تی ئه‌مریکی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌نجامه‌کانی دیپلوماسییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی کورد له گۆڕه‌پانی
سیاسه‌تدا که به دڵنیاییه‌وه هێشتا لاواز و وه‌ک پێویست نیه. چۆنکه
تورکه‌کان لۆبیی زۆر به هێزییان هه‌یه و پاره‌یه‌کی زۆریش سه‌رف ده‌که‌ن
بۆ ڕاکێشانی سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئه‌مریکی و گۆڕینی ڕای گشتیی. له به‌رامبه‌ردا،
نوێنه‌رانی کورد تا ئێستا نه‌ک هیچ هه‌نگاوێکی کاریگه‌ریان نه‌هاوێشتووه
بۆ دۆزی کورد، به‌ڵکو هیچ به‌رنامه‌و پلانێکی کاریشیان نیه !
کورد پێویستی به ڕێکخراوێکی دامه‌زراوه‌یی وه‌کو لۆبیی هه‌یه که
گروپێکی زیره‌ک و به‌توانا کاری تیا بکه‌ن. تا بکارێن کێشه‌ی کورد له
ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و به شێوازێکی سیستماتیک به‌ره‌و پێش به‌رێن
نه‌ک گروپێکی بێ‌توانا و نه‌خوێنده‌وار، به‌ڵام وه‌کو دیاره، سه‌ره‌ڕای
ته‌رخانکردنی بودجه‌یه‌کی زۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکی
پراکتیک نه‌نراوه.
پ: ئەنجامى ئەوپڕۆژە لۆبییەى کەداتڕشتبوو چى لێهات وەک دەزانرێت
پیشتیوانییەکى جەماوەرى زۆرهەبووە بۆکاندیت کردنى ئێوە بَ بەرپرسێتى
لوبى کوردى لەئەمریکا .
له ساڵی 2002 ه‌وه، پێشنیاری پرۆژه‌ی لۆببی کوردیم به حکومه‌تی هه‌رێم
داوه، وه‌لێ به داخه‌وه که‌سانی‌تر خۆیان کرده خاوه‌ن پرۆژه‌که و
ڕوویان به‌ره‌و ئاقارێکی تر وه‌رگێڕا به پێناسه‌یه‌کی ڕووکه‌شیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی،
به‌ڵام ناواخنێکی حیزبیی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی‌یانه. حیزباندنی کێشه
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان زه‌ره‌رێکی زۆر مازن له جه‌مسه‌ری بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
و نێونه‌ته‌وه‌یی کردنی کێشه‌ی کورد داوه. چی له ناو کوردستان و چی له
ده‌ره‌وه. هه‌روه‌کو ده‌بینین ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ش کۆپییه‌کی ته‌قلیدیی
سیاسه‌تی ناوه‌وه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌فراندنێکی کاریگه‌ر ببینرێ.
به‌ڵێ له به‌ر کارکردن و پێداگریی من له سه‌ر پێویستیی لۆبیی و داڕشتنی
پرۆژه‌یه‌کی فراوان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و پێشکه‌شکردنی بۆ حکومه‌تی
کوردی، ژماره‌یه‌کی زۆر کوردی دانیشتووی ئه‌مریکا داوایان لێکردووم که
ئه‌و ئه‌رکه گرانه له ئه‌ستۆ بگرم، وه‌لێ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه
مازنه، پێویستی به پشتیوانیی ڕاسته‌وخۆی حکومه‌ت و پارله‌مانی کوردستان
هه‌یه و ته‌رخانکردنی بودجه‌یه‌کی چاک. ئه‌مه‌ش بۆ منێک که په‌یوه‌ندیی
حیزبییم نیه زۆر ئاسته‌مه ! به‌لای من گرنگ خزمه‌تکردنه به دۆزی کورد و
گرنگ نیه به‌رپرس و ئه‌ندامانی کێن، به‌ڵام پێویسته کارامه و به توانا
بن.
ئێستاش ئه‌گه‌رچی بودجه‌یه‌کی باشی بۆ ته‌رخانکراوه وه‌لێ هیچی بۆ نه‌کراوه
و له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم هیچی بۆ بکرێ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
حیزب و حکومه‌ت له ئه‌مریکا زۆر نزمه و ئه‌ندامانی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی
تاک و حیزبی و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی کار ده‌که‌ن که خاوه‌ن ئه‌زمون و
ته‌نانه‌ت مستوایه‌کی ڕۆناکبیریی به‌رزیش نین. ئه‌م هه‌ژارییه مه‌عریفی‌یه،
به‌ناوی کورد زه‌ره له دۆزی کورد ده‌دات. له کاتێکدا، لۆبییه‌کانی
تورک و عه‌ره‌ب و فارس زۆر به هێزن و خاوه‌نی ستراتیژیی‌یه‌کی پوخته
و درێژه‌خایه‌نن، نوێنه‌رانی کوردیش چالاکی‌یه‌کانیان له چه‌ند قسه‌ی
زاره‌کی تێناپه‌ڕێ!! ده‌بوایه گۆڕانکاریی له ناو سیستمی حکومه‌ت و
حیزبیی کوردستان و پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردن له لایه‌ن نوێنه‌رانی کورد
له ئه‌مریکاوه ته‌شه‌نه‌ی کردبا بۆ ناو کوردستان و ئه‌وانیش لێی سودمه‌ند
بوانا، به‌ڵام کۆپییه‌کی پرۆژه سه‌رنه‌که‌وتوو و تژی له گه‌نده‌ڵیی
سیستمی حکومه‌تی کوردستان هاتووه‌ته ناو حیزب وحکومه‌ت له ئه‌مریکاشدا
که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا قه‌یرانێکی سیاسییه. چۆنکه کاتێ خۆت له ناو
خۆتدا پاک و ڕێک نه‌بیت، چۆن دکاریت کاریگه‌ری بنوێنی له سه‌ر ئه‌و
سیاسه‌تمه‌داره بلیمه‌تانه‌ی ئێره که داهاتووی جیهان ڕه‌نگڕێز ده‌که‌ن.
تێینى :ئەم بابەتە لەڕۆژنامەى ئاڵا بڵاو
کراوەتەوە
Asoahmad2004@yahoo.com
Lawa_0@hotmail.com
|