٩\١٠\٢٠١٠
(ماجید)
برینداری چه‌کی کیمیاویی :
ته‌نها
داوام ئه‌وه‌یه حکومه‌تی هه‌رێم کاربکا بۆئه‌وه‌ی جارێکی‌تر
به چاوم مندڵه‌کانی
خۆم ببینم!

سه‌لاح جه‌میل
ماجید
محمد حمه ره‌حیم پاش له‌ده‌ستدانی چاوێکی له‌ئێستادا چاوه‌که‌ی ترییشی
له‌مه‌ترسی داخرانی یه‌کجاره‌کیدایه.
ئه‌و که له‌ساڵی 1988 به‌چه‌کی کیمیاویی برینداربوو ، له‌وساته‌وه
تائێستا به‌ده‌م ئازاری سنگیه‌وه ده‌ناڵێنیت جگه له‌ده‌ستدانی
چاوێکیشی.
شکریه وه‌هاب خیزانی و خه‌سوی به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م برینداری چه‌کی
کیمیاویین هه‌ر یه‌کێکیان به‌ده‌م گرفتێکه‌وه ده‌ناڵێنیت.
خیزانی ماجید که هه‌وکردنی جگه‌ری هه‌یه ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌م و
دایکم که‌به‌رکه‌وته‌ی چه‌کی کیمیاویی داوا له‌حکومه‌ت ئه‌که‌ین یه‌کێکمان
چاره بکرێت بۆئه‌وه‌ی رۆژێک زیاتر له‌ناو خێزانه‌که‌مان بمێنینه‌وه.
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌رکردنی ماجید وتی "پزیشکه‌کان پیانگوتم له‌تاران
چاره‌سه‌ری ته‌نها چاوه‌که‌ت ده‌که‌ین به‌ڵام بری 8 هه‌زار دۆلاری تیده‌چێت
و منیش نیمه و رۆژ له‌رۆژ له‌نابینابونی یه‌کجاره‌کی نزیک ئه‌بمه‌وه
.
ئه‌وان که بنه‌ماڵه‌یه‌کی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شاره‌دێی ته‌ویڵه‌بوون
وتیان "خاوه‌نی چه‌ندین ره‌زو باخ و خانووی خۆمان بۆین بۆچاره‌سه‌ر هه‌موومان
فرۆشت بۆیه هیچ شک نابه‌ین ته‌نها حکومه‌تی هه‌رێم نه‌بێت ".
ماجید محه‌مه‌د جگه له‌ده‌ستدانی چاوێک و نزیک بونی ئێستایی بۆ له‌ده‌ستدانی
چاوه‌که‌ی تر وه‌ک خۆی گوتی " یه‌ک مه‌تر زیاتر توانی بینینم نه‌ماوه
" به‌ده‌ست ته‌نگه نه‌فه‌سیه‌وه شه‌و تابه‌یان ده‌ناڵێنیت.
رێبوار هه‌ڵه‌بجه که‌خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هیدی چه‌کی کیمیاویی یه و یه‌کێکه
له‌داکۆکیکه‌ران له‌برینداران تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه وتی "وێری
پشتگیری و کارکردنمان وه‌ک کۆمه‌ڵێک که‌سی خه‌مخۆر بۆ برینداری چه‌کی
کیمیایی داوا ده‌که‌ین بابه‌یه‌ک چاو سه‌یری برینداران بکرێت و په‌له
بکرێت له‌چاره‌سه‌رکردنیان ".
ماجید محه‌مه‌د جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی 4 شه‌هیدی کیمیابارنه به‌هه‌قی
خۆی ده‌زانیت حکومه‌تی هه‌رێم کاری به‌په‌له‌ی بۆ بکات بۆچاره‌سه‌رکردنی
گوتی " من له‌لایه‌ن 9 پزیشکه‌وه بینینم بۆکراوه پزیشکه‌کان پێیان
وتم تۆ پێوستت به‌چاره‌سه‌ری سنگ و چاوو هه‌یه ".
کامیل عه‌بدوالقادر له‌لیدوانێکیدا تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر
خه‌ته‌ری بریندارانی چه‌کی کیمیاویی وتی " به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به
خه‌رده‌ل بریندارکراون له‌ئێستادا 90 بریندارمان له‌نیوان مه‌رگ و
ژیاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
له16 -3 -1988 شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌قه‌ده‌غه‌ترین چه‌ک شه‌هید
ده‌کرێت و جگه له5 هه‌زار شه‌هید زیاتر له10 هه‌زار برینداری لیده‌که‌وته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
www.halabja.info
|