ماچى فریشتە وون بووەکان .
دیار محهمهد من بەبێ ئەو .....ئەو بەبێ تۆ ..... تۆ بەبێ ئەم ئەى خودایە..... من بەبێ گوڵ .....ئەو بەبێ دڵ تۆ بەبێ ئامێزى دوو لیمۆ لەدایک بوو ئەى خودایە ئە ولەپێکى پێکە نینو و شوشەى ئەم عەشقە ى هەڵوە راند ئەى خودایە شیرى لیمۆ و فرمێسکى خۆشە ویستیمان تێکەڵاو کرد من و بەفر ...ئەو و خاک ...و من و خوێن و ئامێزى دوورى دایکمان من و ڕێگەى دارستانە جەنگەڵەکان ئەو و بەرى سنەوبەرى سنگى کچە عازەبەکان ئەو و دووکەڵى خوماروو من و تەپڵەکى جگەرەو چوار لێوى چۆڕاوگەى سوتومان ئەى خودایە .....ئەى خودایە تاریکى دەرگاى دوو پێڵو ڕەنگ ڕەشى میکیاژى جووتێ لێو بەبێ هودا عومرم دەبەن خەم وەسیەتى سەمفۆنیایە و دەیگێڕێتەوە بۆ هونەر بارانى بەر خوێنى زستانم لەبەهاردا هەر دوو سنگى ڕمى دوو دەم باوەش بەماچى فریشتەى ئاسمانى تەم گرتووم دەکەن ئەى خودایە.....ئەى خودایە سنەوبەرو ماچى ڕەش و منداڵیم و بەرگى پیرییم بەبێ لێو و بەبێ دوو سێوى سنەبەر بەبێ شیرو بەبێ فرمێسکى خۆشەویستى لەدایک بووین ئەى خودایە .....من بەبێ ئەو..... ئەو بەبێ تۆ تۆ بەبێ ئەم .....ئەى خودایە .
|