مادده‌ى(140),له‌نیَوان
به‌ڵیَنه‌كانى
مالیكى و عاتیفه‌كانى
تاڵه‌بانى و بارزانیدا.

گۆران دوكانى
هه‌موو بیرمانه له سه‌رده‌مى لادانى
ئیبراهیم جه‌عفه‌رى و دانانى نورى
مالیكى بۆپۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیَراق ,سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد له‌به‌غدا چى رِۆڵیَكى ئاكتیڤى گیَرِا له‌و گه‌مه سیاسیه‌دا,دواى
بوونى مالیكى به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رپرسانى كورد و به‌ته‌حدید
هه‌ریه‌ك له خودى(تاڵه‌بانى و بارزانى)وه‌ك دوو سه‌ركرده به‌چ عاتیفه و سۆزیَكه‌وه به‌ڵیَنی جدیان به كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌دا له هه‌مبه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانى
كورد له به‌غدا و به‌تیبه‌تیش جیَبه‌جیَكردنى مادده‌ى(140)و گه‌رِانه‌وه‌ى
كه‌ركوك و ناوچه‌دابرِوه‌كان بۆسه‌ر خاكى هه‌ریَمى كوردستان.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌ویَت ئه‌وه بڵیَم كه‌ئاشكرایه سه‌ركردایه‌تى سیاسی
كورد به‌و ته‌رِه‌فگیریه‌ى مالیكى ویَرِاى ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تى به‌شیَكى
زۆرى پیَكهاته سیاسیه‌كانى عیَراقیان له‌ده‌ستداو به‌تایبه‌تیش زۆریَك
له‌كوتله‌كانى ناو ئیئتیلاف وبه‌ره‌ى ته‌وافق , هاوكات مالیكى دۆسته
رِاسته‌قینه‌كه‌شیان له‌هه‌موو ئه‌وبه‌ڵیَنانه‌ى كه پیَى دابوون پاشگه‌ز
بۆوه و هیچكام له‌و به‌ڵیَنانه‌ى جیَبه‌جیَنه‌كردو به‌ڵكو به‌پیَچه‌وانه‌وه
تاكو ئه‌مرِۆش به‌رده‌وام كاره‌كته‌ریَكى به‌هیَز بوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى
رِۆڵى كورد له‌حكومه‌تى ناوه‌نددا,به‌ڵیَ ئه‌ومالیكیه‌ى كه دواى نزیكه‌ى
ساڵ‌و نیویَكیش ئه‌گه‌ر پشتگیرى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان نه‌بوایه
حكومه‌ته‌كه‌ى رِووبه‌رِوى هه‌ڵوه‌شان و لیَكترازان ده‌بۆوه.
پیَش سه‌ردانه‌كه‌ى مالیكى بۆهه‌ریَمى كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى
دوكانى نیَوان هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كیَتى وپارتی ,تاڵه‌بانى
باسى له‌وه‌كرد له چه‌ند رِۆژى داهاتودا مالیكى سه‌ردانى هه‌ریَمى
كوردستان ده‌كات به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردنى كیَشه‌كانى نیَوان هه‌ریَم
وبه‌غدا ,ئه‌گه‌ر له سۆنگه‌ى حكومرِانیكردن و پیَوه‌ره‌كانى ئه‌خلاقیاتى
سیاسى مالیكی به‌رامبه‌ر به‌دۆزى كورد برِوانین ,به‌بیَ هیچ گومانیَك
ئه‌م ووته‌یه‌ى تاڵه‌بانیش ده‌چیَته خانه‌ى هه‌مان ئه‌و به‌ڵیَن و
ووتاره عاتیفیانه‌ى كه‌پیَشتر له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانه‌وه به خه‌ڵكى
ئه‌م هه‌ریَمه دراوه و به‌رده‌وامیش پیَیان ده‌دریَت, چونكه
ئاشكرایه كه دۆسته رِاسته‌قینه‌كه‌یان دواى به‌هیَزبوون و ده‌ركه‌وتنى
وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى كاریزماى گۆرِه‌پانى سیاسی عیَراق, كۆى به‌ڵیَنه‌كانى
كه به‌سه‌ركردایه‌تى كوردى دابون جگه له‌وعه‌تفو سۆزه‌ى كه‌ئه‌مرِۆ
به‌رپرسانى كورد به‌خه‌ڵكى ئه‌م هه‌ریَمه‌ى ده‌فرۆشن ,به‌ڵیَنه‌كانى
مالیكیش هه‌ر ئه‌وه‌نده چونه خانه‌ى جیَبه‌جیَكردنه‌وه!
جیَگه‌ى پیَكه‌نینه مالیكیه‌ك دواى نزیكه‌ى چوارساڵ له‌حكومرِانیكردنى
,له‌لایه‌ن به‌رپرسانى كورده‌وه رِۆژیَك به‌سه‌دامى دووه‌م و رِۆژیَك
به‌عه‌میلى ئیَران و ساتیَكیش به‌شۆڤیَنیزمى عروبه ناوزه‌ند ده‌كراو
له‌و ماوه دورو دریَژه‌ى حكومرِانیكردنیدا به‌رده‌وام گرژى وشه‌رِیَكى
سارد له نیَوان مالیكى وبه‌رپرسانى كورد له‌به‌غدا و له‌هه‌ریَم ده‌بینرا
زیندوترین نموونه‌ش لیَدوانه ئاگرینه‌كانی نیَوان مالیكى وبارزانى بوو
به‌رامبه‌ر به‌یه‌كترى ,ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ى مالیكى له‌و ماوه دوور‌و
دریَژه‌ى حكومرِانیكردنیدا هیچ هه‌نگاویَكى پۆزه‌تیفى نه‌نا به‌رامبه‌ر
به دۆزى كورد ,وه‌لىَ هه‌وڵى جدیشیدا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوریَك
كه‌زۆرینه‌ى گه‌لانى عیَراق به‌هه‌موو كه‌مایه‌تى و ئه‌تنیه جیاوازه‌كانه‌وه
ده‌نگیان پیَداوه ,هه‌رچه‌نده تاكو ئه‌مرِۆ سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد
نه‌یتوانیوه بچوكترین مافه شه‌رعیه‌كانى ئه‌م هه‌ریَمه له‌به‌غدا
بپچرِیَت , به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه (زۆرینه‌ى مافه‌كانى هه‌ریَمى
كوردستان له‌و ده‌ستوره‌دا هاتوه),كه‌چى ئه‌مرِۆ مالیكیه‌ك كه‌نزیكه‌ى
پیَنج مانگى له‌حكومرِانیكردندا ماوه تازه سه‌ركرده‌كانى كورد په‌یمانى
نویَبونه‌وه‌ى ئاشته‌واى له‌گه‌ڵ دۆسته دیَرینه‌كه‌یاندا نویَ ده‌كه‌نه‌وه‌و
, به‌تایبه‌تیش (تاڵه‌بانى و بارزانى)له‌رِیَگاى میَدیا حیزبیه‌كانیانه‌وه
ئومیَدى گه‌وره و به‌ڵیَنى قه‌به‌ى وه‌ك جیَبه‌جیَكردنى مادده‌ى 140 و
به‌هیَزبونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نیَوان هه‌ریَم و به‌غدا به‌میلله‌ت ده‌ده‌ن!
ئه‌گه‌ر به‌دوو سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌ریَم و ,سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌ریَمى
و سه‌رۆكى په‌رِله‌مانى هه‌ریَمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى
دیكه‌ى هه‌ریَمیش له‌ولاوه بوه‌ستیَت بۆ به‌غداو ,وه به‌پیَچه‌وانه‌شه‌وه
تاكه سه‌ردانه‌كه‌ى مالیكیش كه‌تاگه‌یشتنى بۆخاكى هه‌ریَمى كوردستان
شه‌رِى ساردى له‌گه‌ڵ بارزانى سه‌رۆكى هه‌ریَمدا هه‌بیَت و به‌رده‌وام
ماڵپه‌رِى رِۆژنامه‌كانى حیزبه‌كه‌ى بارزانى ومالیكى هه‌ریه‌ك به‌دوو
ئارِاسته‌ى دژ به‌یه‌ك ویَنه‌ى یه‌كدى ناشرین بكه‌ن له‌به‌رده‌م رِای
گشتى جیهانیدا و دواجار له‌تاقه كۆبونه‌وه‌یه‌كى بیَ ده‌ره‌نجام و
ناشه‌فافى وه‌ك كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوكان و رِیَگرى كردن له‌و میَدیایانه‌ى
كه به‌ئارِاسته‌ى حه‌زی دوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار رِوماڵى هه‌واڵیَكى له‌وجۆره
ناكه‌ن و چه‌ندین شیَرو رِیَوى دیكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كوردى ,گه‌ر به‌م
جۆره كه‌ركوك بگه‌رِیَته‌وه باوه‌شى هه‌ریَمى كوردستان ئیدى كاتى ئه‌وه
هاتوه به‌رِاشكاوانه بڵیَین ئه‌م جۆره لیَدوانانه‌ى به‌رپرسانى كورد
جگه له گه‌مه‌كردن به‌عه‌قڵى میلله‌ت هیچیدیكه‌ى لیَسه‌وز نابیَت!.
كاتیَك مالیكیه‌ك له وه‌ها كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوینه‌هه‌وارى دوكاندا كه‌متازۆر
ئومیَدیَك ده‌به‌خشیَته خه‌ڵكى هه‌ریَمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى هه‌نگاونان
بۆجیَبه‌جیَكردنى ماده‌ى(140),ئه‌وه ته‌نها هه‌رخۆیه‌تى ده‌یان كۆسپ و
له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و لیژانه یاسایانه‌دا دروست ده‌كات كه‌پیَكهیَنراون
بۆ جیَبه‌جیَكردنى ئه‌ومادده ده‌ستوریه,هه‌رئه‌وه‌شه وا له به‌رپرسانى
كورد ده‌كات به‌ده‌یان خیتابى وروژیَنه‌ر بده‌ن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵویَسته
نه‌شیاوانه‌ى مالیكى و به‌تایبه‌تیش لیَدوانه به‌رده‌وامه‌كانى
بارزانى كه‌هه‌ندیَكجار رِایگشتى جیهانیش بیَزار ده‌كات,وه‌ك ئه‌وه‌ى
كه له دوایین راپۆرتى بانكى مۆنى سكرتیَرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا
بینیمان به رِاشكاوانه داوا له به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌ریَم ده‌كات
كه خۆیان به‌دوور بگرن له لیَدوانى وروژیَنه‌ر له‌سه‌ر ناوچه ناكۆكى
له‌سه‌ره‌كان.
له‌لایه‌كیتره‌وه ده‌بیَت بارزانى باش له‌ورِاستیه دڵنیابیَت كه مه‌سه‌له‌ى
كه‌ركوك له‌میَژه له‌چوارچیَوه یاساییه ده‌ستوریه‌كه‌ى خۆى ترازاوه
و له‌چوارچیَوه‌یه‌كى سیاسی‌دا بارگاویی بووه
و هه‌ڵیَنجانه‌وه‌ى له‌و گۆمه سیاسیه‌ى كه ئه‌مرِۆ تیَیكه‌وتوه بۆته
مه‌حاڵ ,نه‌ك به‌رده‌وامى بارزانى له‌و لیَدوانه عاتیفی و توندانه‌ى
كه‌بۆ گه‌رِانه‌وه‌ى كه‌ركوك وناوچه دابرِاوه‌كانى ده‌دا,به پیَچه‌وانه‌وه
ئه‌گه‌ر بارزانى گره‌كیه‌تى به خه‌ڵكى هه‌ریَمه‌كه‌ى بڵیَت وه‌ك ئه‌وه‌ى
كه له لیَدوانه‌كانى پیَشوتریدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه‌ركوك قابیلى
مساوه‌مه‌كردن نیه‌و شۆرِشى ئه‌یلول له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه
(هه‌روه‌ك چۆن به‌رده‌وام ته‌له‌فزیۆنه‌كانى حیزبه‌كه‌ى ئه‌م وته‌یان
بۆ پرِوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بارزانى بۆسه‌رۆكى هه‌ریَم به‌كار
ده‌هیَنا) ,ئه‌وا به‌ده‌یان ئاشبه‌تاڵى دیكه‌ى كورد ,كه‌ركوك ناگه‌رِیَته‌وه
باوه‌شى ئه‌و هه‌ریَمه‌ى كه‌بارزانى بۆ چوار ساڵیدیكه بۆته‌وه به‌سه‌رۆكى!.
Goran.dukani@yahoo.com
|