١\۴\٢٠١٠
ماده‌ی
140له
سێ ژماره پێک هاتووه، یه‌ک و چوار و سفر،
ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست
کورده‌وه ماوه ته‌نیا سفرهکهیه که خۆی پێوه خه‌ریک بکا.

نه‌وزاد خه‌سره‌و
هه‌رگیز کورد ناگاته خاڵی کۆتای له عێراقی تازه‌دا ماده‌ی 140 له سێ
ژماره پێک هاتوه.یه‌ک ،و،چواروو،و،سفر،ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست کوردوه ماوه
له‌م سێ ژماره‌یه ته‌نها سفرهکهیه . بۆیه کورد له عێراقی تازه‌دا
ئه‌بێت له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پی بکاته‌وه.
ئه‌مرۆی عێراق له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری دایه عێراق به هه‌موو
پرسیارێکی کورد توره ده‌بێت.
ڕووی ئه‌مریکا بۆ مالکی وعه‌لاوی کێ له پێش کێیه.
مالکی
،وه‌ک مه‌لیکی شه‌تره‌نج وایه که ئه‌مریکا ناتوانێت فشار له مالکی
بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باروو دۆخه‌که ئالۆزتر ئه‌بێت،چوونکه مالکی
کۆپیه‌کی ئێرانه،مالکی هێنده‌ی له ئێرانه‌وه نیزیکه هێنده له ئه‌مریکاوه
نیزیک نیه.هێشتا مالکی ده‌سته‌مۆ نه‌کراوه بۆ ئه‌مریکا وه‌ک کورد و
عه‌لاوی .بۆیه ئه‌دای حوکومه‌تی مالکی بۆ ئه‌مریکا نامۆیه که ئه‌مریکاش
چاوه‌ڕێی گۆڕینی ده‌کرد له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکدا.
عه‌لاوی.
عه‌لاوی له هه‌موو رۆێکهوه بۆ ئه‌مریکا پێویسته له هه‌موو رۆێکهوه
عه‌لاوی ده‌بینرێت بۆ ئه‌مریکا .ئه‌و که‌موو کورتیانه‌ی له حوکومه‌تی
مالکی بینراوه سه‌باره‌ت به ووڵاتانی دراوسی .ئه‌مریکا ده‌توانێت له
رێگه‌ی عه‌راوی ئه‌م بۆشایانه پڕ بکاته‌وه عه‌لاوی وه‌ک وه‌زیری شه‌تره‌نج
وایه که به هه‌موو لایه‌کدا ئهسوڕێت بۆ مه‌ودایه‌کی درێژ که ئه‌مریکا
پێووستی به عه‌لاوی زیاتر بۆ لاواز کردنی ئێران له به‌رامبه‌ر
عێراقدا له هه‌مووشیان گرنگ تر عه‌لاوی له هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی کۆ
کردۆته‌وه.به‌م ڕه‌نگانه‌ش ئه‌مریکا دڵ خۆش ده‌کات.
عه‌لاوی وه‌ک فه‌لسه‌فه‌که‌ی هیگڵ وایه بۆ ئه‌مریکا که هه‌موو ڕه‌نگێک
و بابه‌تێکی تیا ده‌ست ده‌که‌وێت به که‌رکوو و سوونه شیعه و
علمانیشهوه.
کاتێک ده‌چیته بازار بۆ کرینی کتێبه‌کانی هیگڵ ئه‌وا هه‌موو جۆره
بابه‌ته‌کانی له بازار ده‌ست ده‌که‌وێت ،عه‌لاویش بۆ ئه‌مریکا وه‌ک فه‌لسه‌فه‌کانی
هیگڵ وایه بۆ ئه‌مرۆی عێراق که ئه‌مریکای دڵخۆش کردوه.
یه‌که‌م: سوونه،له ئێستادا به گڕوو تینه‌وه هاتوونه‌ته‌وه ناو‌و
پرۆسه‌ی سیاسی عێراق که تاقه‌تی باشیان هه‌یه چوونکه 80 ساڵ حووکمی
عێراقیان به‌ده‌سته‌وه بوو وه دڵخۆشن به‌م سه‌رکه‌وتنه.
دووهه‌م: ئه‌مریکا هێنده تاقه‌تی له عێرقدا نه‌ماوه به‌دوای به‌دیلێکدا
ده‌گه‌ڕێت بۆ باش کردنی عێراق که عه‌لاوی هێشتا له باره،ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت
به زۆرترین زه‌ره‌ر به کورترین کات لێی ده‌ر بچێت و بگه‌ڕێته‌وه .وه
عێراقیش به دهستمۆ کراو بمیەیتهوه که ئه‌مریکا له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی
بیان پارێزێت
سیهه‌م: شیعه له‌م کاته‌دا ئه‌ویش لاوازیه‌کی پێوه دیاره له
ناوخۆیاندا که هه‌مان کلتووری کوردی هه‌ڵگرتوه له رووی
لاوازیه‌وه.
چواره‌م: زۆر سه‌یره گووڵم له‌م خه‌مه گه‌وره به‌شدار نه‌بی هه‌ر خه‌ریکی
هه‌ڵپه‌رکێ بی. کورد حه‌ز ده‌کات عه‌زیز وه‌یسی ببێ به سه‌رۆکی نه‌ک
که‌سێکی سیاسی واقیع بین. چوونکه کورد هه‌رخه‌ریکی هه‌ڵپه‌رکێیه به
زستان و هاوین کورد شوێنێکی هه‌ڵپه‌رکێی هه‌بێت تیا هه‌ڵپه‌ڕێت هیچی
ناوێت گرنگ نیه چی له پشته‌وه ڕوو ئه‌دا ،بۆ نموونه سوونه سه‌رکه‌وتوه
ههڵپهرکێک نه‌کردوه.کورد به دۆڕانێش هه‌ڵئه‌په‌ڕێت .ئێستا سیاسه‌تی
کورد وه‌ک شێرێکی پیر وایه که ناتوانێت ڕاو بکات به‌س خه‌ریکی خه‌وه
چاوه‌رێی ته‌له‌فونێکی ئۆبامایه ، ئێستاش کورد بۆته مه‌خسه‌ره‌ی
نجێفی و سوونه‌کان ئه‌مریکاش چاوه‌رێی عێراقه نه‌ک کورد.
سیاسه‌تی کوردی.
،وه‌ک دووکانی قه‌سابخانه‌که‌ی کوردستان وایه گۆشته‌که له ده‌ره‌وه
هه‌ڵواسراوه مێش لێی نیشتوه پیس بووه به‌کاری خواردن نایه‌ت،به‌ڵام
پێلاو بۆ فرۆشتن له دووکانه‌کانی کوردستان له جامخانه دانراوه
پارێزگاری لێ ده‌کرێت له ته‌پ و تۆز.
به‌رهه‌می سیاسی پێکهاته‌کانی عێراقی2010 به‌رامبه‌ر
به کورد.
کاتی ئه‌وه به‌سه‌ر چوو بیری سیاسی نوی پێکهاته سوونه‌کان و شیعه‌کان
وه‌ک یه‌ک پرۆژه‌ی سیاسی ته‌ماشای کورد بکه‌ن وه‌ک نه‌ته‌وه به‌ڵکوو
وه‌ک هاوونیشتیمان ساده سه‌یر ده‌کرێت له عێراقی تازه‌دا سه‌باره‌ت
به دهستکهووته خواروو خێچه‌کانی کورد له عێراقدا که هێشتا به‌ستوویه‌تی
زه‌حمه‌ته له عێراقی تازه‌دا تیشکی خۆر لێی بدات و خاووی بکاته‌وه
ئه‌و کاته‌ی کورد رووێکی جوانی هه‌بووکه ئیشیان پێ بوو تا عێراقیان
درووست کرده‌وه . تا دووێنی عێراق له‌سه‌ر قاچێکی سناعی ده‌ست کرد وه‌ستا
بوو.به‌ڵام ئێستا عێراق له‌سه‌ر قاچێکی واقیعی خۆی وه‌ستاوه که هه‌موو
پێکهاته‌کان به‌شداری حه‌قیقی عێراق ده‌که‌ن،تا دووێنی حووکومه‌تی
عێراق ڕووخانی ئاسان بوو له لایه‌ن کورده‌وه به‌ڵام ئه‌م هه‌له‌ی نه‌قۆزته‌وه
که که‌مێک له ده‌ست که‌وته‌کان بێنه‌ته بوون . واتا عێراقی 2010 به
سفر کردنه‌وه‌ی خواسته‌کانی کورد ده‌ست پێ ده‌کات ،وهکوردیش ده‌بێت به
سفرکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌ست پێ بکات ناکرێت لایه‌نێک خواسته‌کان بکوژێت
و لایه‌نێک بێ ده‌نگی بێت له هه‌ر بێدهنگهیهگ بێ ده‌نگیه‌کی تری به‌دوادا
دێت.کورد نابێت کورسی بکات به پێوه‌ر به‌ڵکوو ده‌بێت مافی نه‌ته‌وه
بوون بکات به پێوه‌ر وبه نه‌ریت له عێراقی تازه‌دا.
دیموکراسی له عێرقدا به کوردیشه‌وه.
فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی ، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ده‌ووڵه‌تی داگیر که‌ره بۆ
ئه‌وه‌ی یاری به عه‌قڵی گه‌لانی ژێر ده‌ست بکات ،با دیمووکراسی هه‌بێت
به‌ڵام ووڵاتت نه‌بێت .له هه‌مان کاتدا دیموکراسی و داگیرکه‌ر به‌یه‌که‌وه
کار ده‌که‌ن ،دیموکراسی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به قوربانی نیه تۆ چه‌ند
قوربانیت داوه له پێناوی ووڵات یان چه‌ند شه‌هیدت داوه .با هه‌ر
پرسیار له خۆمان بکه‌ین ئێمه قوربانیماندا هه‌رێمێکمان درووست کرد به
ناووی هه‌رێمی کوردستان تینووی ئازادی دیموکراسی بووین پرسیار له
خۆمان ئه‌که‌ین تا چه‌ند دیموکراسی به‌رقه‌راره له کوردستان ،ئه‌وو
دیموکراسیه‌ی له کوردستان و عێراقدا هه‌یه ئه‌مه دیموکراسی نیه به‌ڵکو
هاووڕێی دیموکراسیه یان دیموکراسی مه‌رج داره. هه‌ڵبژاردن ناتوانێت
خواسته‌کانی دیموکراسی تێر بکات راسته هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوێکه بۆ
دیموکراسی ،گه‌وره‌ترین کێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناووێن نه‌بوونی دیموکراسی
حه‌قیقییه.وه ئێستاش که کورد به‌ره‌و لاوازی ئه‌ڕوات نه‌بوونی
دیموکراسیه .که ته‌نها یه‌ک بڕیاری ناوه‌ند هه‌یه پرس ناکرێت به
جاده‌ی کوردی هه‌موو به ته‌لفوونێک یان له ژوورێکی داخراو کۆتای به
کۆبوونه‌وه‌کان دێت بێ ئه‌وه‌ی جاده‌ی کوردی ئاگای له هیچ رووداوێک
بێت.
ئێمه هه‌ڵبژاردنمان نه‌کرد به‌ڵکوو هه‌ڵیان
بژاردین.
هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌ت و دیمووکراسی ، بوونێکی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆیه شان
به‌شانی به عه‌قڵانی بوون له ڕیگای ووتوێژو دانیشتن بۆ ده‌سته‌به‌ر
کردنی مافه‌کان . به‌ڵکوو سرووشتی مرۆڤ به‌شێکی گه‌وره‌ی سیاسی مرۆڤه
.مرۆڤ له ڕیگه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن ده‌ستکه‌وته هه‌میشه وون
بوه‌کان له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن دێنێتهوهوه بوون به‌ڵام له
ووڵاتێک که دیموکراسی له‌دایک بوو بێت، نه‌ک له عێراقدا که
دیموکراسی له دایک نه‌بوه ئه‌گه‌ر دیموکراسی له عیراقیشدا له دایک
ببوبێت ئه‌وا مامانێکی خراپی هه‌یه یان ئه‌ی کوژێت یان به‌سه‌قه‌تی له
دایک ده‌بێت بۆیه دیموکراسی هێشتا که‌م ئه‌ندامه له عێراق و
کوردستان .سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی له کۆڵ کردنه‌وه‌ی شه‌ڕێکی
چه‌کداریه وه هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی که زۆرینهومافی سه‌رکه‌وتنی
هه‌یه نه‌ک کهمهینه .پرۆسه‌ی دیموکراسی و ده‌نگ دان مرۆڤ هه‌مێشه
به زیندوویه‌تی ئه‌هێڵێته‌وه.زۆر ئه‌سته‌مه له عێراقی تازه زه‌ویه‌کی
تازه‌ی چه‌ند ساڵ داگیر کراو به رێگه‌ی دیموکراسی بگه‌ڕێنیته‌وه سه‌ر
هه‌رێمێکی کۆن .ئه‌رکی دیمکراسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌ویوو زار نیه به‌ڵکوو
ئه‌رکی دیموکراسی پرۆسه‌یه‌کی بێ کۆتای ووتوویژ کردنه . ئه‌گه‌ر له
پرۆسه‌ی دیموکراسی نه‌مان توانی بگه‌ینه ئه‌نجام ئه‌وا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه
خاڵی سه‌ره‌تا به‌ڵام به‌ده‌ست کهووتێکی که‌متر ئه‌گه‌ر لایه‌نی دووه‌م
قبووڵی بکات ئه‌ویش ده‌خرێته ده‌نگ دان . به‌ڵام له عێراقدا زیاتر
پێچه‌وانه‌که‌ی له ئارادایه دووباره بوونه‌وه‌ی ئاسان تره له جێبه‌جی
کردنه‌که‌ی سه‌باره‌ت به خواسته‌کانی کورد . سه‌باره‌ت به خواسته‌کانی
کورد وه دووسه‌رچاوه‌ی ترس هه‌یه له عێراقی تازه‌دا هه‌موار کردنی
ده‌ستوور که زۆرینه بڕیار ده‌ر ده‌بێت له په‌رله‌مان که ئه‌ویش
ماده‌ی 142 وه . له ئێستدا خواسته‌کانی کورد زۆر دووره له جێبه‌جێ
کردنی به له دایک بوونی هێزێکی نه‌ته‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا که
عه‌ره‌بی سوونه‌ی به هێز کرد که ده‌رنجامه‌کان هه‌ردوولامان ده‌خاته
گۆمانه‌وه به‌وه‌ی کورد لاوازه عه‌ره‌بیش به‌هێزه گه‌ر عه‌ره‌ب به‌م
بیر شۆڤێنیه بیر بکه‌نه‌وه ئه‌وا باروو دۆخی سیاسی ئارام نابێت و
دووباره کورد به‌ره‌و لاواز بوون ده‌بات که هێشتا کورد له‌م قۆناخه‌دا
لاواز دیاره.
هه‌ڵبژاردنی که‌رکووک.
که‌رکووک، له سه‌ره‌تاوه به‌وه ده‌ستی پێ کرد نابێت کورسیه‌کانی تاک
بێت ده‌بێت جووت بێت ته‌نها بۆ پارسه‌نگ ڕاگرتنی ئه‌م شاره بۆ کپ
کردنی هه‌موولایه‌ک ده‌رکه‌وت، ده‌ره‌نجامه‌کانی که‌رکووک ده‌ره‌نجامه‌کی
ده‌ست کردی ئه‌مریکایه 6 کورسی به 6 کورسی .نه‌ک ده‌رنجامێکی مافی ده‌نگده‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی خه‌لکی که‌رکووک بێت .له کۆتایدا که‌رکووک وه‌ک هه‌رێمێکی
سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌دا ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنه‌کان .سه‌لماندی که
کورد ده‌بێت تا چوار ساڵی تر بێ ده‌نگ بێت .له کۆتایدا عێراق به‌پێ ده‌نگدان
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌رکوکدا ده‌کات بۆ هه‌رێمێکی سه‌ر به‌خۆ ئه‌مه‌ش
پرۆژه‌ی تاڵه‌بانی بوو وه ئه‌م پرۆژه‌یه له کۆڵ کردنه‌وه‌ی هه‌موو
کێشه‌کانی عێراقه وا ده‌رده‌که‌وێت کێشه‌ی که‌رکووک به ئیفلیج کراوی
بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی کورد به‌جێ بمێنێت که سه‌رکردایه‌ت کورد له چوار
ساڵی پێشوودا مۆمیا کرابوو له مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێردا دانرا بوو.
دانانی کورسیه‌کان.
دانانی کورسیه‌کان بۆ پارێزگاکان که‌م کردنه‌وه‌ی خواسته‌کان کورد بوو
له ده‌ستووری عێرقدا . ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێبوردنی گشتی بۆ کورسیه‌کانی
خۆی ده‌رکرد نه‌ده‌بوایه له‌م کورسیانه خۆش با چوونکه ئه‌وه‌ی کورسی
کورد که‌م کرده‌وه مه‌به‌ستی له پشته‌وه بوو که کورد پێگه‌ی لاواز
بکات ئێستاش دیاره که کورد چه‌نده لاوازه
.وهتهلهفوونی ئۆباما کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ناکات ئۆباما ته‌نها بۆ
تێپه‌راندی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تهلهفوونی بۆ مسعوود بارزانی کردوه
نه‌ک به به‌ده‌ست هێنانی خواسته‌کانی کورد.گه‌ر ئه‌مریکا هێنده له‌گه‌ڵ
کورد راستگۆیه بۆ هه‌تا ئێستا ماده‌یه‌کی کورد له ده‌ستووری عێراق جێ
به‌جێ نه‌کردوه کورد به دوای کێشه سیاسه‌کانی خۆی نه‌که‌وتوه به‌ڵکوو
هه‌موو کێشه سیاسه‌کانی خۆی خستۆته سه‌به‌ته‌که‌یه‌وه پێش که‌شی ئه‌مریکای
کردوه ئه‌مریکاش له‌گه‌ڵ به‌رژوه‌ندی خۆی کار ده‌کات نه‌ک به‌رژوه‌ندی
کورد بۆ ئه‌مریکا کورد هه‌ر له جێب دایه به‌ڵام سوونه ده‌سته‌مۆ
ناکرێت
ئه‌نجامه‌کان و دانانی کورسیه‌کان بۆ پارێزگاکان ئه‌نجامێکی ده‌ست
کاری کراوی خواستی پارسه‌نگی عێراقی تازه بوو که کورد که‌م ترین
کورسی له په‌رله‌مانی عێراق بهێنێت ،پرسیار لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات
.پارێزگای نه‌ینه‌وا 30 کورسی بێت که به هه‌ولێر و دهۆک 24 کورسی بێت
هێستا ئه‌م دوو پارێزگایه به 6 کورسی که‌متر له پارێگای نه‌ینه‌وا
که ئه‌م کورسیانه هه‌موویان بۆ په‌رله‌مانی عیراقی شهر له‌سه‌ر
خواست ده‌ستکه‌وته‌کانه له سه‌رووی هه‌مووشیان گرنگ تر ئه‌وه بوو
کورد رێژه‌ی یه‌ک کورسی له کوردستان له 47 هه‌زار که‌متر نه‌بێت به‌ڵام
له پارێزگای به‌سڕا 17 هه‌زار ده‌نگ ده‌ر یه‌ک کورسی بێت . تهلهفوونی
ئۆباما خواستی کوردی که‌م کرده‌وه .مه‌سعود بارازنی هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که
به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌کات به‌ڵام جه‌ڵا تاڵه‌بانی گووتی ئه‌مه ته‌نها
فشاره که مسعود بارزانی به‌کاری ده‌هێنێت پێم وانیه کردار بێت .وه‌ک
ئه‌وه وایه مسعوود بارزانی هه‌ڵوێتی بێ‌سود به‌کار بهێنێت ته‌نها راگه‌یاند
بێت و به‌س .ئیتر دوو سه‌رکرده نه‌توانن ماڵی خۆیان رێک خه‌ن چۆن ئه‌توانن
ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. له‌وه‌ته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سیاسه‌ت
ده‌کات به‌رده‌وام شکاندی ئیراده‌ی کورد بوه
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا گرنگه باس بکرێت کورسیه‌کانی
پارێزگا ناووچه دابڕاوه‌کانه که له 3 پاریزگا پێک هاتووه.
یه‌که‌م: که‌رکووک 12 کورسی 6 کورسی بۆ کورد.
دووهه‌م: موسڵ 30 کورسی 8 کورسی بۆ کورد.
سێهه‌م: دیاله12 کورسی 1 کورسی بۆ کورد.
له کۆی 56 کورسی له‌م سێ پارێزگایه که په‌یوه‌سته به چاره‌نووسی
دیاری کراوی ناوچه دابڕاوه‌کان .ئایا کورد ده‌توانێت به 13 کورسی له
به‌رامبه‌ر 43 کورسی ئامانه‌جه‌کانی خۆی بێنێته دی که له‌ده‌ستووری
عێرقدا هاتوه دی.هه‌رگیز ئه‌مه‌ریکا کارێک ناکات عێراق دووباره هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه
بۆ کورد .له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مریکاش به کوردی ووتوه ئێمه پشتگیری ده‌ستوور
ده‌که‌ین رێز له ده‌ستوور ده‌گرین .ئه‌مرۆش عێراق زۆرینه ده‌ور ده‌بینێت
وه ماده‌ی 142 له پێش ماده‌ی 140.گه‌ر ماده‌ی 140 دووباره دواکهوێتهوه
ئێستاش ماده‌ی 140 له سێ ژماره پێک دێت یه‌ک و چوار و سفر،ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست
کورده‌وه ماوه ته‌نها سفرهکهیه ،بۆیه کورد ده‌بێت له سفره‌وه
ده‌ست پێبکاته‌وه له عێراقی 2010
|