.مادەى
بیستوچوار و بەرژەوەندیەکانى خەڵک

کاروان نەجمەدین
ماوەیەکە لەسەر بەشکردنى دەسەڵات لەنێو باڵو هێزە کونەپەرستەکانى
دەسەڵاتدار لەعیراق کێشەى بەشکردنى دەسەڵات لەکەرکوکدا سەرى
هەڵداوەتەوە و ئەحزابى ناسیۆنالستى کوردیش لەگەڵ "برا" و
هاوپەیمانەکانیان لەسەر بەشە دەسەڵاتەکەیان کەوتونەتە تەنگەژە و بەناوى
بەرگرى لە مافە خوراوەکانى خەڵکىکەرکوک کەوتونەتە هەڵا لەئەنجامى
بەبنبەست گەیشتنى سیاسەت و تەرحەکانیان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەرکوک
لەچەشنى مادەى140 دیسانەوە بۆ بەشکردنى دەسەڵات لەسەر بنهمای قەومى و
تایفى مادەى 24یان هێناوەتە پێشەوە و بەپێى بڕگەکانى ئەم مادەیە
دەسەڵات لەکەرکوکدا لەنێوان قەومیەتەکاندا بەشدەکرێت . دەمى هەریەک لەو
باڵانەى ناسیۆنالیزم دەکەیتەوە کێشەکەیان لەڕوانگەى بەرژەوەندیەکانى
خەڵکى کەرکوکەوە پێناسە دەکەن وە لەلایەکى دیکەوە هەریەکە بانگەشە بۆ
کوردبوون یان عەرەب بوون یان تورک بوون و ..هتد ی شارى کەرکوک دەکەن ،
کەئەمەش یەک مانا زیاترى نیە ئەویش یانى زۆرینەى دەسەڵات لەشارى
کەرکوکدا یان بۆ ناسیۆنالیزمى عەرەب یان ناسیۆ نالزمى کورد وە باڵەکانى
دیکەى ناسیۆنالیزم لەچەشنى تورکمان شەریکاتى باشیان دەوێت و مادەى24
شتێکى لەمە بەدەرنیە و ناسیۆنالیزمى کوردیش لەبەشەکەى ناڕازیە لەو
مادەیەدا بەڵام بابزانین ئەم بانگەشە و هەوڵانە لە کوێى
بەرژەوەندیەکانى خەڵکدایە ، ئەم پێناسە قەومیانە چەند خزمەت بە ماف و
گوزەرانى خەڵکى کەرکوک دەکات.
هەتا بە ناسیۆنالیزمی عەرەب دەگەڕێتەوە بەمێژووى سەرهەڵدانیان خەریکى
سەرکوت و خوێنڕێژین لەعیراقدا کە ئهم مێژووەش تەنها ڕووى لە خەڵکى
کوردزمانى کەرکوک و ناوچەکانى ترنەبووە بەڵکو هیچ ئینسانێکى نەیار و
ناڕزى لەعێراق لێ بەدەر نەبوە و لەپێناو مانەوە و تۆکمەکردنى
دەسەڵاتیان دەستیان لەهیچ نەپاراستوە تا ئەو کاتەى یەکلایەنە لە
دەسەڵات بوون ئێستاش بۆ پتەو کردنى دەسەڵاتیان پێیان لەسەر
بەرژەوەندیەکانى خەڵک گیرکردوە و لەسەرو هەموشیانەوە زەوتکردنى پێناسەى
ئینسانى بوونى خەڵک و داتاشینى پێناسەى عەرەب بوون کە لە مادەى 24دا
وەک یاسا پیشانى دەدەن کە دەبێت ئەم پێناسەیە کامە ماف و ئاسایش و
خۆشگوزەرانیی بۆ خەڵکى شارى کەرکوک دەسەبەر بکات ؟! وەک ئەوەى هەمو
ئینسانە عەرەب زمانەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتەکەیان خۆشگوزهرانیی
نەمابێ لێى بەهرەمەند نەبن کە ئەمەش بە دیوێکى دیکەدا بۆ ناسۆنالزمى
کورد هەمان شتە.
پێناسەى کوردبوونى شارى کەرکوک چەندە لە
بەرژەوەندى خەڵکەکەیەتى ؟! ئەگەر دەسەڵات بەدەست یەکێتى و پارتیەوەبێت
لەکەرکوکدا وەکو خەڵکى سلێمانى و هەولێر و باقى شارەکانى دیکەى ژێر
دەسەڵاتیان بەهرەمەندیان دەکەن لە کارەباى 24 سەعاتە هەروەک هەولێرو
سلێمانى هەمیشە بەلوعەى ماڵەکانیان پڕە لەئاو ؟! یان کرێکارى عەرەب
زمان ئەوکات لەکەرکوک دەبێت بە کەمترین کرێ کار بکات وەک ئێستا لە باقى
شارەکانى کوردستان هەیەتی ؟
هەر خەڵکى ئەوشارەى پێى دەلێن قودس و دڵ وەختێک بەعسى دڕندە لەکەرکوک
دەرىکردبوون پێیان ڕەوانەدەبینین لە کۆنە سهربازگهیهکی وکو حامیەدا
بەقوڕ سەرپەنایەک بۆخۆیان دروستبکەن ، خەڵکى قودس و دڵى کوردستان ئاوى
زێرابیان بەکاردەهێنا ، وەختێکیش داواى خزمهتگوزاریی و سەرپەنایان
لەدەسەڵاتى کوردى کرد پەڕۆى ڕەشیان بە سەربانى دانەبەدانەى
ماڵەکانیانەوە هەڵکرد چونکە بەڕۆژى ڕوناک (بەکرعەلى ) نوێنەرى
ئاوارەکانى کەرکوکیان کوشت . داتاشینى پێناسەى قەومى و دینى بێجگەلەوەى
دووبهرهکیی دهخاته نێوان مرۆڤهکان و هۆی هەڵگیرسانى شەڕێکى
خوێناویە لەنێوان پێکهاتەکانى ئەوشارەدا هیچ خۆشبەختیەکى بەدواوە نیە
.بۆیە هەروەک لەسەرەوش ئاماژەم پێدا نە مادەى 140 و نە 24 هیچ
پەیوەندیەکیان بە بەرژەوەندەى خەڵکى کەرکوکەوەنیە تەنها پرۆسەیکن بۆ
بەشکردنى دەسەڵات لەنێوان پارته ناسیونالیستهکان.
هیچ لایەنێک مافى بڕیاردانى نیە لەسەر چارەنووسى شارى کەرکوک بەڵکو
ئەوە مافى دانیشتوانى شارى کەرکوکە خۆیان بڕیار لەسەر چارەنوسى خۆیان
بدەن ، یەکلاکردنەوەى چارەنووسى شارى کەرکوکیش بەندە بەچارەنوسى
کوردستانەوە ، سەربەخۆیى کوردستان و پێک هێنانى دەوڵهتى سەربەخۆ
زەمینەسازى چارەنوس ساز دەکات بۆ بەرپابوونى ڕیفراندۆمێک لە کەرکوک کە
خەڵکەکەى ئازادانە بڕیار بدەن دێنە سەر کوردستان یان لەگەڵ عیراق
دەمێننەوە نەک داتاشینى پێناسەی جۆراوجۆر و بەکارهێنانى خەڵکى
کەرکوک لەموزایەدەىبازاڕىبەشکردنى دەسەڵات لەنێوان هێزەکۆنەپەرستەکاندا.
|