٩\٦\٢٠١١
مانه‌وه‌ی رژێمه
دیکتاتۆره‌کان ته‌نیا به پاڵپشتی زلهێزانی سه‌رمایه‌دار و
ئه‌و کۆیله
دڵڕه‌شانه به‌ستراوه‌ته‌وه که به‌رگریی له مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه
ده‌که‌ن!

تاهیر حه‌سه‌ن
ببینن بزانن به چ ئه‌ندازه‌یه‌کی دڕندانه کۆیله دڵڕه‌شه‌کان به‌سه‌ر
لاشه‌ی ئازادیخوازانه‌وه خۆشحالی و سه‌رکه‌وتووی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
بۆ کێ و له پێناو چیدا؟
ده‌ربڕینی ئه‌م شادیه له‌لایه‌ن ئینسان گه‌لێکه‌وه
که خۆشیان له کۆیله‌یه‌کی دڵڕه‌ش به‌ولاوه هیچی دیکه نین له
دیدگای ڕژێمه دکتاتۆر و دڕنده‌کانه‌وه! نموونه‌ی ئه‌م مرۆڤانه‌ی
به‌رگریی له رژێمه دڕنده‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌که
بۆ کۆی ئه‌و هێز و میلیشیایانه‌ی بوون به ڕاگری پایه‌ی ڕژێمه
دیکتاتۆره‌کان له جیهاندا. ئایا ده‌توانرێ له‌م جۆره ڕژێمانه‌دا
چاکسازیی و ئومێدی گۆڕان به‌دی بێ تا سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
دڵڕه‌شانه له ده‌سه‌ڵاتدا بن؟
رژێمه دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک رژێمی به‌عسی فاشستی له سوریا و ڕژێمی
دڕنده‌ی ئیسلامی سیاسی ئێران و رژێمی دڕنده‌ی قه‌زافی و رژێمه ملهوڕه‌که‌ی
یه‌مه‌ن تا ده‌گا به کۆی پارێزه‌رانی سیسته‌می مرۆکوژی سه‌رمایه‌داریی
له کۆی ئه‌م سه‌رزه‌مینه، هه‌ر هه‌موویان به‌شدارن له‌م قه‌سابخانه‌یه‌ی
ده‌ستیان داوه‌تێ دژی سه‌رجه‌م مرۆڤگه‌لێک ئێستا له مه‌یداندان بۆ
دابینکردنی ئازادی و گه‌ڕانه‌وه‌ی رێز و شکۆمه‌ندیی بۆ مرۆڤ.
فه‌رموون سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، ئه‌و جار بڕیار بده‌ن
به ژیرانه‌وه که مانه‌وه‌ی ئه‌م رژێمانه ده‌توانێ له خزمه‌تی چ
تاقمێکدا بێ و رووخانیشیان ده‌کاته ئه‌وه‌ی ئیتر ترس له گۆڕێ‌دا
نه‌مێنێ، به مه‌رجێک کۆمه‌ڵگه ئیراده‌ی خۆی بناسێ و ده‌ست ببا بۆ
بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسانیخواز.
ئه‌م لینکه له سایتی وێراشه‌وه وه‌رمگرتوه:
http://werash.wordpress.com/2011/06/06/1724
7\6\2011
ماڵپه‌ڕی تاهیر
حه‌سه‌ن
|