١٧\٤\٢٠١٤
مافه‌کانی ژنان
له هه‌ناوی یاسایەکانه‌وه له‌بارده‌برێن!*

گۆنا سه‌عید
ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره بوو بۆ ژنان که
دوای چه‌ندین ساڵ له گوشار و ناڕه‌زایه‌تی، حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند
گۆڕانکارییه‌ک له یاسای باری که‌سێتی و یاسای سزادانی عێراقی
به قازانجی ژنان بکا، به‌ڵام هێشتا چه‌ندان بڕگه‌ی یاسایی له
نێوان ئه‌و دوو یاسایه‌دا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه که به یه‌کێک له
هۆکاره‌کانی پتربوونی رێژه‌ی توندوتیژییەکان به‌رامبه‌ر به ژنان
داده‌نرێن.
دیارترین بڕگه‌کانی ناو یاسای باری که‌سێتی که له دژی مافه‌کانی
ژنانن:
فرەژنیی رێگه‌پێدراو یان مه‌رجدار بۆ پیاوان.
بڕگه‌ی ژماره ٨ له یاسای باری که‌سێتی که رێگه به فرەژنیی
ده‌دا، له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌نگی پێدرایه‌وه پاش
دانانی هه‌ندێک مه‌رج له‌به‌رده‌م پیاواندا، سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تییه‌کی
زۆر له کۆمه‌ڵگه‌دا که‌چی ئه‌م بڕگه‌یه له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه
په‌سه‌ند کرا، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شانازییەیە که گوایه
رێگرییان له فره‌ژنیی کردوه.
یه‌کێک له‌و مه‌رجانه‌ی یاساکه دایناوه ئه‌وه‌یه که “پیاو ده‌بێ
ره‌زامه‌ندیی ژنی یه‌که‌م وه‌ربگرێ بۆ هێنانی ژنی دووه‌م”، ئه‌مه‌ش
ژنان ده‌خاته به‌رده‌م چەندین جۆری توندتیژیی و گوشاری کۆمه‌ڵایه‌تی
و فیزیکیی و ده‌روونیی تا رازیی بن به ژنهێنانی دووه‌م. چەندین که‌یسی
ژنانیش هه‌یه که هاوسه‌ره‌کانیان زۆریان لێدەکەن یان هه‌ڕه‌شه‌ی
جیابوونه‌وه‌یان لێدەکەن، ته‌نانه‌ت زۆرێک له پیاوان له ئه‌وروپاوه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ژنی دووه‌م ده‌هێنن، ئێمه به هۆی کاری رێکخراوه‌که‌مان
له به‌ریتانیا ئاگاداری چه‌ندین که‌یسی له‌م جۆره‌ین.
به پێی یاساکه - یاسای باری که‌سێتی دوای هه‌موارکردنه‌وه‌ی له
په‌رله‌مانی کوردستان - ژن ده‌توانێ له کاتی گرێبه‌ستی هاوسەرگیرییدا
مه‌رج دابنێ که پیاو بۆی نه‌بێ له ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیرییاندا ژنی
دوه‌م بێنی، به‌ڵام ئایا ئه‌مه چ خزمه‌تێک به‌و ژنانه ده‌کا که ده‌مێکه
گرێبه‌ستیان کردوه و منداڵیان هه‌یه، له کاتێکدا سیستەمی دادوه‌ریی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هیچ رێوشوێنێکی بۆ ئه‌و ژنانه دانه‌ناوه که پێشتر
گرێبه‌ستی هاوسەرگیرییان کردوه و ئه‌م خاڵه ته‌نها تازه‌کان ده‌گرێته‌وه.
میراتی نایه‌کسان بۆ ژن و پیاو .
به پێی بڕگه‌کانی ٨٩‌و ٩١ی یاساکه، به ئاشکرا ژن و پیاو بڕی نایه‌کسان
له میراتی وه‌رده‌گرن، خوشک نیوه‌ی بڕی برای وه‌رده‌گرێ و ژنیش له
چاو مێرددا که‌متر له نیوه‌ش وه‌رده‌گرێ. له بڕگه‌ی ٢٥دا هاتوه
“مێرد یه‌ک له‌سه‌ر چواری موڵکی ژنه‌که‌ی ده‌با ئه‌گه‌ر ژن له ژیاندا
مابێ و نیوه‌ی موڵکه‌که‌ی ده‌با ئه‌گه‌ر مردبێ، به‌ڵام ژن یه‌ک له‌سه‌ر
هه‌شتی میراتی مێرد ده‌با ئه‌گه‌ر هێشتا له ژیاندا بێ و یه‌ک له‌سه‌ر
چواری ده‌با ئه‌گه‌ر مردبێ”.
به‌شێکی زۆر له‌و کێشانه‌ی ژنان له کوردستان دووچاری ده‌بن به هۆی ئه‌م
یاسایه‌وه‌یه کاتێک ژنان داوای به‌شی یه‌کسان بکه‌ن که وه‌ک مرۆڤێک
مافی خۆیانه.
جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق.
به پێی یاسا جیابوونه‌وه دوو جۆری هه‌یه، جیابوونه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه،
کاتێک ژنه‌که یان پیاوه‌که داوا له دادگا ده‌کا بڕیاری بۆ بدا که
لێره‌دا له چه‌ند به‌ندێکی یاسایدا ژن و پیاو وه‌ک یه‌کن، به‌ڵام له
هه‌ندێکیاندا مه‌رجی نایه‌کسان هه‌یه بۆ ژنان. جۆری دووه‌م جیابونه‌وه‌ی
خۆبه‌خشه که هه‌ردوو لا رازیی ده‌بن و دادگا ته‌نها هاوکارییان
ده‌کا بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌یان. له زۆر به‌ندی ئه‌و یاسایانه‌دا
ژنان سته‌میان لێده‌کرێ و مه‌رجی زۆر دانراوه له‌سه‌ریان پێش ئه‌وه‌ی
له دادگا داوای جیابوونه‌وه بکه‌ن، بۆ نموونه:
ژنان ته‌نها کاتێک ئازادن له داوای جیابوونه‌وه‌دا که هێشتا نه‌گوازرابێتنه‌وه،
ئه‌مه له کاتێکدایه که جیابوونه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه به ته‌واویی له
ده‌ستی پیاو دایه.
به پێی ماده‌ی ژماره ١٩، ژن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ داوای جیابوونه‌وه
بکا ده‌بێ یه‌ک ساڵ بوه‌ستێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی له زیندان بێ یان
به‌جێی هێشتبێ.
ژن ده‌بێ چوار ساڵ بوه‌ستێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی به ونبوو دانرابێ،
ده‌بێ و نبوونه‌که‌ی به فه‌رمیی راگه‌یه‌ندرابێ له لایه‌ن ده‌زگای
فرمییەوە. به هه‌زاران ژن که هاوسه‌ره‌کانیان له شه‌ڕی عێراق و
ئێران له ساڵانی هه‌شتاکاندا دیار نه‌ماون، یان له شه‌ڕی ناوخۆی
حیزبه سیاسییە‌کان له نه‌وه‌ده‌کاندا، یان له ئه‌نفال و قوربانیانی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی بارزانییەکاندا ده‌رگیری ئه‌م یاسایه بوون له‌به‌رئه‌وه‌ی
هاوسه‌ره‌کانیان به فه‌رمیی ونبوونیان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
هه‌ر له به‌شی جیابوونه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری ژنێک بێ توانا بێ له‌باری
سێکسییەوه به هۆکاری فیزیکیی و ئه‌گه‌ر ئه‌مه له دوای گواستنه‌وه
روویدابێ، ئه‌وا ژن ده‌بێ به راپۆرتی فه‌رمیی له لایه‌ن لێژنه‌یه‌کی
ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌نده‌وه بیسه‌لمێنی پێش ئه‌وه‌ی داوای
جیابوونه‌وه بکا.
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ر له وڵاتێکی تر بژی و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێ، ئه‌وا
ژن ده‌بێ سێ ساڵ بوه‌ستێ پێش ئه‌وه‌ی بتوانێ داوای جیابوونه‌وه بکا.
ئه‌مانه‌ش ژنانی خستۆته بارودۆخێکه‌وه که رووبه‌ڕووی گوشاری
جۆراوجۆری دەروونیی و فیزیکیی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه.
مه‌رجی هاوسەرگیریی بۆ ژن‌و پیاوی موسوڵمان له کاتێکدا پیاوی موسوڵمان
ده‌توانێ ژنی مەسیحیی یان جووله‌که بێنی، که‌چی ژنی موسوڵمان ناتوانێ
هاوسەرگیریی له‌گه‌ڵ پیاوی ناموسوڵمان بکا.
نایەکسانیی له ماڵی هاوسەرییدا.
به‌پێی بڕگه‌ی ٢٣، پیاو مافی هه‌یه هه‌ر منداڵێکی که له ژنێکی تر
هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ژنه نوێیه‌که‌یدا به‌خێوی بکا و بژی، هه‌روه‌ها هه‌مان
مافی هه‌یه بۆ دایک و باوکی و ژن ناتوانێ ئه‌مه ره‌ت بکاته‌وه، به‌ڵام
هه‌مان ماف بۆ ژن نییە له یاساکه‌دا.
ئه‌مه وای کردوه زۆرێک له ژنان له دوای جیابوونه‌وه یان مردنی
هاوسه‌ر ناتوانن به ئاسانیی ژیانی هاوسه‌ریی پێک بێننه‌وه، چونکه
ناتوانن منداڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن بۆ ژیانی هاوسه‌ریی تازه،
ژنان ده‌که‌ونه ژێر گوشاری به‌جێهێشتنی منداڵ یان سه‌ندنه‌وه‌ی منداڵ
له لایه‌ن که‌سوکاری مێرد ئه‌گه‌ر ژن شوو بکاته‌وه.
ماوه‌ی “عیده‌ت” بۆ ژنان.
دوای جیابوونه‌وه یان مردنی هاوسه‌ر و به‌رله‌وه‌ی بچنه‌وه نێو
ژیانێکی نوێی هاوسەریی، ژنان ده‌بێ چه‌ند مانگێک بوه‌ستن، ئه‌م مه‌رجه
بۆ پیاو نییە.
بڕگه‌کانی نێو یاسای سزادانی عێراقی:
تاوانی لاقه‌کردن یان فڕاندنی ژنان.
بڕگه یاسای ٤٢٣ له یاسای سزادانی عێراقی سزای توند داده‌نێ بۆ ئه‌و
که‌سانه‌ی که ده‌ستدرێژیی سێکسیی ده‌که‌نه سه‌ر کچان و ژنان، به
هه‌مان شێوه له ماده‌ی ٣٩٨دا هاتوه که ئه‌و که‌سانه‌ی ژنێک یان
کچێک دەفڕێنن و ده‌ستدرێژیی ده‌که‌نه سه‌ر سزای توند دەدرێن.
به‌ڵام له ماده‌ی ٤٢٧ هاتوه، که‌سێک ئه‌گه‌ر لاقه‌ی ژنێک بکا یان
بیفڕێنی و ده‌ستدرێژیی بکاته سه‌ری، ئه‌گه‌ر هاتو رازی بوو به
هاوسەرگیریی له‌گه‌ڵ ژنه‌که ئه‌وا سزا نادرێ و هه‌موو پرۆسه‌یه‌کی
سزادان راده‌گیرێ، مه‌رجی ئه‌وه‌ش دانراوه که نابێ تا سێ ساڵ ئه‌و
هاوسەرگیرییه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسەرگیرییه‌که سووچی پیاوه‌که بووه، ئه‌و
کات ژنه‌که ده‌توانێ جارێکی دیکه سزای لاقه کردنه‌که‌ی له‌سه‌ر تازه
بکاته‌وه.
لێره‌دا کچێک یان ژنێک که تاوانێکی ئاوا گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ده‌کرێ
جگه له کاردانەوە ته‌ندروستییە فیزیکیی و ده‌روونییه‌کان پیشێل‌کردنی
شکۆمەندیی و مرۆیی ئه‌وه، که‌چی ئه‌گه‌ر رازیی بێ به‌وه‌ی که
هاوسەرگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا بکا لاقه‌ی کردوه یان
فڕاندویه‌تی، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره سزا بدرێ که‌چی
لێبووردنی بۆ ده‌رده‌کرێ ئه‌گه‌ر به هاوسەرگیریی له‌گه‌ڵ
قوربانییە‌که رازیی بێ. لێره‌دا یاسا مه‌سه‌له‌ی (شه‌ره‌ف) و
ناوبانگی خێزانه‌کەی لەبەرچاو گرتوە، ره‌نگه که‌سوکاری ژنه‌که ناچاری
بکه‌ن شوو بکا به‌لاقه‌که‌ره‌که‌ی له پێناوی پاراستنی ناوبانگی
خێزانه‌که‌دا.
بوونی پەیوەندیی له ده‌ره‌وه‌ی هاوسەرگیریی.
ماده‌ی ٣٧٧دا هاتوه “ژنی زیناکار و ئه‌و پیاوه‌ش که زینای له‌گه‌ڵ
کردوه سزای زیندانیی ده‌درێن، پیاوه‌که وا داده‌نرێ که ئاگای لێیه
ئه‌و ژنه هاوسه‌ری هه‌یه، مه‌گه‌ر بیسه‌لمێنێ که نه‌یزانیوه”.
ئه‌م ماده‌یه له هه‌رێمی کوردستان هه‌موار کراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی که
ئه‌م سزایه پیاوانیش ده‌گرێته‌وه.
له ئێستادا ٥٤ ژن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاکسازیی ژنانی شاری
هه‌ولێر زیندانیین که ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٦ - ٧٠ ساڵدایه و پێنج
منداڵیان له‌گه‌ڵدایه و هه‌موویان به پێی ئه‌م یاسایه زیندانیی
کراون، به‌شێکی زۆریان ته‌نانه‌ت ژیانیان له مەترسیی دایه و له
لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه نه‌فره‌تیان لێکراوه. به‌ڵام ئامارێک له‌سه‌ر
ئه‌و پیاوانه نییە که له‌سه‌ر (خیانه‌ت)ی هاوسەریی زیندانیی کرابن.
له ماده‌ی ٣٨٠دا هاتوه که هه‌ر مێردێک ئه‌گه‌ر زۆر له ژنه‌که‌ی
بکا پەیوەندییه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی هاوسەرگیریی دروست بکا و ژنه‌که‌ش
کاره‌که‌ی ئه‌نجامدابێ، ئه‌وا زیندانیی ده‌کرێ.
به پێی یاساکه‌ش ژن ته‌نها کاتێک ده‌توانێ سکاڵا له مێرده‌که‌ی بکا
که زۆری لێکردوه، له دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌که به کاره‌که هه‌ستابێ
واته په‌یوه‌ندییە‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی دروست کردبێ،
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌ر به پێی یاسا ئه‌و ژنه خۆی تاوانبار
ده‌بێ به زینا، بۆیه هیچ کات ناچێ سکاڵا تۆمار بکا له دوای ئه‌و
کاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێک پێش ئه‌وه‌ی خۆی کاره‌که بکا سکاڵای ئه‌وه
بکا که مێرده‌که‌ی گوشاری بۆ دێنێ ئه‌وه ئه‌و پیاوه هیچ سزایه‌ک
نادرێ، واته ژنان ده‌بێ له پێشدا ببنه قوربانی تاوانێک ئینجا ده‌توانن
سکاڵا بکه‌ن له‌کاتێکدا ده‌کرێ ئه‌م تاوانه له سه‌ره‌تاوه رێگه‌ی
پێبگیرێ به‌وه‌ی که پیاو سزا بدرێ ئه‌گه‌ر ژن سکاڵای کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
گوشاری بۆ دێنێ.
کوشتنی ژنان له‌سه‌ر (شەرەف).
ماده‌ی ٤٠٩ی یاسای سزادانی عێراقی سزای پیاوان که‌م ده‌کاته‌وه
کاتێک ژنێک له‌سه‌ر (شەرەف) بکوژن، له هه‌رێمی کوردستان به بڕیاری
ژماره ١٤ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی ساڵی ٢٠٠٢ که‌مکردنه‌وه‌ی سزاکه‌ی
لێ لابراوه واته کوشتنی ژنان به کوشتنی (عه‌مدی) داده‌نێ له‌سه‌ر هه‌ر
هۆکارێک بێ، به‌ڵام من له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا زۆر گه‌ڕام به دوای ئه‌و
بڕگه یاسایه و له سایتی په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت له چه‌ند
یاساناسێکم پرسی نه‌متوانی ده‌قی ئه‌و بڕیاره بدۆزمه‌وه.
پرسیاری گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم که
شانازیی به گۆڕینی ئه‌م ماده‌یه ده‌کا و ده‌ڵێ هه‌وڵیداوه ژنان
بپارێزێ له ده‌ست کوشتن - هه‌رچه‌نده ژنان هه‌موو رۆژ ده‌کوژرێن
له‌سه‌ر (شەرەف) - بۆچی له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌م یاسایه سه‌رنج دانانێ و
کۆمه‌ڵگه‌ی پێ هوشیار ناکاته‌وه و به‌فراوانیی بڵاویناکاته‌وه؟
ته‌نانه‌ت له سایتی یاساکانی په‌رله‌مان ده‌ست ناکه‌وێ، ئه‌مه گومان
ده‌خاته سه‌ر نیازی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره‌ی
خۆی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره کارایه بۆچی له به‌رامبه‌ر به هه‌زاران تاوانی
کوشتنی ژنان له ٢٣ ساڵی رابردوودا که‌چی ژماره‌ی تاوانبارانی سزادراو
له په‌نجه‌کانی ده‌ستی یه‌ک مرۆڤ تێناپه‌ڕێ؟
__________________________
*
ئه‌م باسه کورتکراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که که له کۆنفرانسێک له
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ژنان و یاسا له هه‌رێمی
کوردستان له ١\٤\٢٠١٤
پێشکه‌ش کراوه.
ماڵپه‌ڕی
گۆنا سه‌عید
|