مافی ژن له بیری
ته‌سکی (نه‌وشیروان مسته‌فا)ی کۆنه‌په‌رستدا.

عامر سابیر
نه‌وشیروان مسته‌فا له یاده‌وه‌رییه‌کانیدا*
نامه‌ی خۆی بڵاوکردۆته‌وه‌که له3/1/2000دا‌ناردویه‌تی بۆ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر
ته‌عدیلی قانونی ئه‌حوالی شه‌خسی، له‌وێدا نه‌وشیروان ستایشی که‌مال ئه‌تاتورک
ئه‌کات و ئه‌ڵێ ( له‌تورکیای ئه‌وسادا، که له کوردستانی ئێستا دواکه‌وتوتر
بوو، خه‌لافه‌تی له‌غو کرد و جمهوریه‌تی له‌جێ دامه‌زراند و، شه‌ریعه‌تی
له‌غو کرد قانونی مه‌ده‌نی خسته‌جێگه‌ی و، دنیاش وێران نه‌بوو).
ئه‌وه دروسته که ته‌نها کارێکی چاک که ئه‌تاتورکی دکتاتۆر کردی
جیاکردنه‌وه‌ی دین بوو له‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر چه‌ند
دێڕێک پێش قسه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی، مه‌لا نه‌وشیروانی کۆنه‌په‌رست
نووسیوێتی ( هه‌مو ئه‌و ماددانه‌ی به‌پێی (نص)ی (صریح)ی قورئان دانراون،
ئێمه‌ده‌ستکاریمان نه‌کردن و، وه‌کو خۆی هێشتمانه‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌سکاریش
کرابێ هه‌وڵ دراوه له‌گه‌ڵ گیانی قورئان دا ساز و گونجاو بێ).
نه‌وشیروان کاتێک عه‌قڵی به‌وه شکاوه که پێویسته ژنانیش له‌سه‌ر ئه‌و
قانونانه ده‌نگیان هه‌بێت، ئه‌چێت بانگی ئه‌ندامێکی ژنی حیزبه‌که‌ی
خۆی (هاوژین مه‌نمی) ئه‌کات، مه‌لا نه‌وشیروان بانگکردنی ئه‌م ژنه و
پرسه‌گورگانه‌پێی، به‌ده‌ستپێشخه‌ری و عه‌قڵێتییه‌کی زۆر گه‌وره‌ی خۆی
له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دا و ئه‌ڵێ (به‌نده به چاکم زانی که ژنێکی شاره‌زایش
بانگ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له بیروڕای ژنانیش ئاگادار بین). مه‌لا نه‌وشیروان
ئه‌م تاقه‌ژنه‌ی سه‌ر به‌حیزبه‌که‌ی خۆی، به نوێنه‌ری هه‌موو ژنانی
کوردستان له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات و ئه‌ڵێ ( ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری ژنان له‌م
قۆناغه‌دا داوای گۆڕینی ئه‌که‌ن هه‌موی به ئێمه جێبه‌جێ ناکرێ).
دژایه‌تی نه‌وشیروانی جه‌لاد و دکتاتۆر و
کۆنه‌په‌رست به‌ژنان و مافه‌کانیان سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه، ببینن
ئه‌وه‌ته نووسیوێتی [نوێنه‌ری ژنان (مه‌به‌ستی هاوژینه) داوای مافی
ته‌ڵاق بۆ ژنان ئه‌که‌ن، هه‌رچه‌نده له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م حه‌قه‌دا
ئاماده‌بوون ده‌س له ماره‌یی و نه‌فه‌قه هه‌ڵبگرن، به‌ڵام ئێمه
موافه‌قه‌تمان له‌سه‌ر نه‌کرد) هه‌روه‌ها نووسیوێتی ( گه‌رچی نوێنه‌ری
ژنان پێی له‌سه‌ر ئه‌وه دائه‌گرت که کچ و کوڕ له میرات گرتن دا یه‌کسان
بن، به‌ڵام ئه‌میش ئێمه موافه‌قه‌تمان له‌سه‌ر نه‌کرد و، وه‌کو خۆی
هێڵدرایه‌وه).
به‌ڵێ، مه‌لا نه‌وشیروانی کۆنه‌په‌رست (ئه‌م به‌چکه‌قه‌زه‌مه‌ی ستالین)
له‌شاخ فه‌رمان ئه‌دات ژنه شیوعییه به‌دیلگیراوه‌کان گولله‌باران
بکرێن و له3/1/2000 دا باوه‌ڕی به‌مافی ته‌ڵاق بۆ ژنان نییه و کچ له
کوڕ به‌که‌متر ده‌زانێ، و له 2008یشدا باوه‌ڕی وایه کێشه‌یه‌ک نییه
به‌ناوی کێشه‌ی ژنان له کوردستان. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا
ژنان و کۆمۆنیسته‌کان و خه‌ڵکی کوردستان تۆمه‌ت بۆ نه‌وشیروان هه‌ڵئه‌نه‌ستن
که ئه‌ڵێن نه‌وشیروان کۆنه‌په‌رسته و هاوتای بارزانی سه‌رۆک خێڵه و
دژی ژنه؟
________________________________________
* (له‌نێوان
مام جه‌لال و من دا، ئازاری 1999 - شوباتی 2001، (سایتی سبه‌ی،
25/11/2009).
asabir79@hotmail.com
|