٧\١\٢٠١١
مافی مرۆڤ له
کوردستان.
هێمن
به‌ر‌له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی مافی مڕڤ لە کوردستان پێویست به
چاوخشاندن و پێداهاتنەوەی مێژووی دامەزراندن و ناوەڕۆکی پەێماننامەکانی
واژۆ کراوی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به‌مافی
مڕوڤ به گشتیه وله ئیدامه‌یدا تێڕوانین و هەڵسەنگاندی بار‌و دۆخی مافی
مڕوڤ لە کوردستان.
بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له
ساڵی ١٩٤٨ زائێنی ٥٨ و‌ڵاتی ئه‌ندامی ئه‌و ریکخراوه کۆبوونەوەو دوای
باس و گفتوگۆیه‌ک و هەڵسەنگانێکی زۆر زانایان و پسپۆرانی مافی مڕڤ
لەسەر ئەساس و بنچێنەکانی دێموکراسی رێککه‌وتننامه‌ی کۆنوانسییۆنی
مافی مڕوڤ که په‌ێوه‌ندی به مافی دەبڕینی بیر‌و رای ئازاد له بواره‌کانی
سیاسی و ئائینی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بوو واژۆ کرد.
قەراریش وا دانڕا کە هەموو ئەندامانی ئەو رێکخراوە لە ناوەڕۆقی
کونواسییۆنەکانی واژۆکراو پەیڕه‌وی بکن ورێزیش لە بەندەکان ئەو
رێککەوتننامە بگر‌ن، هه‌ر چه‌ند هیچ زه‌مانه‌تێکی ئیجرایی بۆ جێ به‌جێ
کردنی له پشت ئه‌و بڕیاره نه‌بوو.
بێگومان له‌و کاته‌وه تائێستا تائه‌و جێیه‌ی پەێوەندی به ده‌قی رێککه‌وتننامەکانی
واژۆکراوی مافی مڕڤەوە هەیە هه‌م ئاڵۆگۆرێکی ئیجگار زۆر لە هه‌موو
شوێنه‌کانی خه‌ره‌ی زه‌وی ڕووی داوەو هه‌میش ده‌سه‌ڵاتانێکی زۆر گۆراون
و زه‌روره‌تی پێداهاتنه‌وه و ئیسلاحی به‌ند و ماده‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی
مافی مرۆڤی درووست کردووه.
به‌شێک له نیزامه‌کانی زۆردار تێکڕوخا‌ن و له به‌ێن چوون و ده‌سه‌ڵاتانی
نوێ هاتنه سه‌ر کار ئه‌وه‌ش لای خۆی زه‌روره‌تی چاوخشاندن و پێداهاتنه‌وه‌یه‌کی
تری هێناوه‌ته گۆڕێ.
بۆ نمونە کۆتایی هاتنی شەری ساردی نێوان شەرق وغەرب، دامەزراندنی
ئەنجوومەنی یەکگرتووی ئەوروپای غەربی، تێکرووخانی نیزامەکانی کۆمونیستی
و‌ڵاتانی ئەروپاری شەرقی و بەشداری ئەو وڵاتانە لە ئەنجوومەنی ئەروپای
یەکگرتووی غەرب له لایه‌ک.
و له لایه‌کی تر تێکرووخانی نیزامی پادشایی لە ئێران و ئەفغانستان و
دامەزرانی نیزامی ئیسلامی شیعه‌ێ ئیران، تێکرووخانی نیزام بەعسی لە
عێراق، و دامه‌زراندی هه‌رێمی کورستان، دیاردە و کردەوەکانی تێرۆرێست
به‌ناوی ئیسلام و درووست بوونی چه‌ند شه‌ڕی گه‌وره له به‌شه‌کانی
جیهان به تایبه‌ت ناوچه‌ی رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌وانه شەڕی
ئێران و عێراق و هێرشی ئەمەریکا و ئێنگلێز بۆ سەر ئەفغانستان و عیراق و
دەیان ڕووداوەی دیکە بێ‌شک شوێنەوارییه‌کی زۆری لەسەر پەیماننامەکای
مافی مڕوف بووە.
بێگومان هەر یه‌ک لەو ڕوودانەی سەرەوە تەئسیری گۆزاری و کارتێکردنی له‌سه‌ر
بارودۆخی مافی مرۆڤ بووه و زه‌روره‌ت و پێویستی گۆرانکاری ناوه‌ڕۆکی
رێککه‌وتننامەکانی واژۆکراوی هێناوه‌ته گۆرێ.
به‌گشتی ده‌قی کونواسییۆن و رێککەوتننامەکانی نێونەتەوەیی مافی مڕوڤ له
دوو که‌رتی سه‌ره‌کی به‌ڵام جیاواز پێکهاتوون:
1- با‌نگه‌وازی بۆ به‌جێهێنانی و ڕێز گرتنی به‌ند و ماده‌کانی مافی
مڕوڤ بەپێی رێککەوتننامەکانی واژۆکراو له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
بەڵام ئه‌وه‌ی جێ سه‌ره‌نجه هیچ مەرجێک بۆ جێ به‌جێ کردنی ناوه‌رۆکی
ئەو ریککەوتننامە دیاری نه‌کرواه و پێویستی بدێهینانی ئامانجەکانی
مافی مڕوڤ نه‌هاتۆته‌باس کردن.
به‌واته‌ێکی تر یاسایه‌ک و هێزێک بۆ جێ به جێ کردن و پاسەوانی ئه‌م په‌ێماننامه
دیاری نه‌کراوه‌و هیچ ده‌سه‌ڵات و هێزێکی ئێجرایی بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و
ئه‌رکه ناهاتۆته دیاری کردن.
2- کۆنوانسییۆنه‌کان و رێککه‌وتننامەکانی نێونه‌ته‌وەیی که له لایەن
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان واژۆکراوە له
ئه‌ساسدا وەک ئه‌مرازێکی یاسایی مافی مڕوڤ و به‌شێک له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی
لە حکومی یاسای بەرخوردار نین، زیاتر شکلێکی فۆرمالیته‌یان هه‌یه
تاکوو یاسایه‌ک مۆعته‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی.
جێ ئاماژه‌یه که کۆنواسییۆنه‌کان و رێککه‌وتنامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی
به تێپه‌ر بوونی زه‌مان ده‌توانن شێوه‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ی ئه‌ریتی
کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌خۆ به‌گرێ و وەک حکومێکی یاسایی بێته هەلسەنگاندن به‌مه‌رجێ
له پشتێوانی هێزێکی ئیجرایی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رخورداربێ.
زۆر جار ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌منیه‌ت واته پێچ ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن مافی
ڤیتۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان به‌ناوی پاراستنی مافی مرۆف ده‌ستیوه‌ردانی
ولاتانی ژێرده‌ستیان کردوه‌و و بۆته هۆی پێشێلکرد‌نی مافه‌کانی سه‌رتایی
مرۆڤ.
جگه له دوو که‌رتی ناوبراوی سه‌ره‌وه کۆنوانسێیونی مافی مڕوڤ دوو به‌شی
تریشی تێدان:
یه‌که‌م مافی مڕوڤ که وه‌ک ئه‌مرازێکی گه‌شتی دێته هه‌ڵسه‌نگاندن و‌ده‌توانه‌ێ
په‌ێوه‌ندی به هه‌موو و‌لات و ناوچه‌یه‌که‌وه بێ. ئه‌وه‌ش دیسان په‌ێوه‌ندی
هه‌یه به هه‌ڵوێست و رای ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌منییه‌ت واته ده‌سه‌لاتانی
خاوه‌ن ڤیتۆ.
دووهه‌م ئه‌و به‌ند و ماده‌کانی دیاریکراوی مافی مڕوڤن که ته‌نانه‌ت
بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌تی دێنه دامه‌زراندن و ده‌توانه‌ێ په‌ێوه‌ندی
به ناوچه‌یه‌کی خاسه‌وه هه‌یه.
کۆنوانسییونه‌کان و رێککه‌وتننامه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
زۆربه‌ێ زۆریان له دوای پیکهاتنیان تاکوو ئێستا کارتێکردن و ته‌ئسیر
گۆزاریه‌کی ئه‌وتۆیان له سەر پێشڕه‌فت و باشترکردنی مافی مروڤ نه‌بووە.
به‌پێجه‌وانه وه‌کوو ئامرازێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پێچ ئه‌ندامی
شۆرای ئه‌مه‌نییه‌ت بکار گیراوه و به‌ناوی دامه‌زراندی مافی مرۆڤ
ئیسته‌فاده‌یان لێی کراوه.
ئه‌وه‌ی جێ سه‌ره‌نجه ئه‌وه‌یه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ێ که رێککه‌وتننامه‌کانیان
واژۆ کردون و ده‌بۆایه زیاتر له و‌ڵاتانی که ئه‌ندام نیین رێز له
به‌یاننامه‌کان بگر‌ن بە پێچەوانەوه خۆیان بوونه‌ته هۆی درووست‌کردنی
ده‌ر‌فه‌ت بۆ پێشێلکرد‌نی ناوه‌رۆکی په‌ێماننامه‌کانی واژۆکراو.
بۆ نمونه پیچ ئه‌ندامی دائمی ئه‌نجوومه‌نی گه‌شتی که مافی ڤیتۆیان
بەدەستەوە، ئه‌و مافه‌ی به خۆیان ڕه‌وا ده‌بینن پێش به هه‌موو
بڕیارێک که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بگر‌ن واژۆی نه‌که‌ن و ئه‌ندامەکانی
تری سازمانی میلل له به‌رمبه‌ر ئه‌و پێچ وڵاتانه بێده‌سه‌ڵاتن. نمونه‌یه‌کی
تر پێشێلکرد‌نی مافی میلله‌تی کورد له چوار به‌شی داگیرکراوه له
کاتێک دا هه‌ر چوار وڵات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
و په‌ێماننامه‌ی مافی مرۆڤ یان واژۆکردوه.
رێککوتنامه‌کانی گشتی مافی مڕوڤ ده‌ڵێ هه‌موو ئەندامێکی ئەو رێکخراوەیە
ده‌بێ ڕێز له ئەو خاڵانه‌ی خواره‌وه بگری و ته‌نانه‌ت جێ به جێیان
بکا:
دابین کردنی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی مڕوڤ، بۆنمونه مافی هه‌بوونی
ژیانێکی سه‌ره‌تایی، مافی سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگدان، مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
بۆ ده‌ربڕینی بیر‌و را و مافی یه‌کسان به‌ر له یاسادا بۆ هه‌موو مڕوڤیه‌ک
له کۆمه‌ڵگادا.
دامه‌زاندنی مافی یه‌کسانی له بواره‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵگایی و مافی
ژێواری و فه‌رهه‌نگی یه‌کسان بۆهه‌موو به‌شدارانی کۆمه‌ڵگا، به‌واته‌یه‌کی
تر مافی به‌شداری فه‌رهه‌نگی که‌م نه‌ته‌وه‌کان، مافی هه‌بوونی خوارده‌مه‌نی
و کارکردن و حه‌قی ده‌رس خوێندنی یه‌کسان بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا
به زمانی زگماگی.
به‌ڵام له کوردستان که خاکه‌که‌ی داگیر کراوه‌و به سه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتی
فارس و تورک و عه‌ره‌ب دابه‌شکراو و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی
خۆی نیه به ناچار ده‌بێ له یاسا و قانوونی ئه‌و وڵاتانه په‌ێره‌وی
بکا که خاکه‌که‌یان داگیرکردون.
لێره دا پرسیار ئه‌ه‌یه ئایا کورد له‌و وڵاتانه‌ی که خاکه‌که‌ی
داگیر کراوه خاوه‌نی مافێکی یه‌کسان و به‌رابه‌ر به‌به‌راووورد میلله‌تانی
له‌ده‌سه‌ڵات دایه؟
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا مافی مڕوڤ له کوردستان له چ قۆناغێکدایه،
پێوێسته هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌ند و چوونی مافی مڕوڤ به گشتی له ئێران و
عێراق و تورکیه و سوورییه بکرێ وهاوکات ده‌رفه‌ته‌کان و بارودۆخی
میلله‌تی کورد و هه‌ڵویستی ده‌سه‌ڵاتانی ناوه‌ندی به‌رامبه‌ر به پرسی
نه‌ته‌وه‌یی کورد و مافی مرۆڤ به‌خرێته به‌ر باس.
ڕاسته چوار و‌لاتی ئێران و عێران و تورکیه و سوورییه به فۆرمی ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانن به‌ڵام مامه‌ڵه‌کردنیان سه‌باره‌ت
به مافی مڕوڤ به به‌راووه‌ردی مافه‌کانی دیاری کراو له کۆنوانسییۆنه‌کانی
مافی مڕوڤ که‌م و کۆریه‌کی ئیجگار زۆر له خۆی نیشان ده‌دا.
له چاوخشاندنێکی خێرا دێته دێ که هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر
هیچ حه‌ق و حه‌قۆقێکیان بۆ که‌م نه‌ته‌وه‌کان به گشتی و نه‌ته‌وه‌ی
کورد به‌تایبه‌ت ڕه‌وا نازانیوه به‌پێچه‌وانه له هه‌موو ئامرازێک بۆ
کاوهڵکردنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئیسته‌فاده‌یان کردوه و ده‌ستیان
له کۆمه‌ڵ کۆژی کورد نه‌پاراستوه.
بۆ نمونه تورکیا که به‌ته‌مای هاتنه ژۆره‌وه‌ێ کۆماڵگای ئه‌ورۆپای
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته یه‌کێک له که‌ندو کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگای جێ
به‌جێ کردنی مافی مرۆڤ به گشتی و هی کورد به‌تایبه‌ته. ئه‌نجوومه‌نی
ئه‌ورۆپای یه‌کگرتوو له تورکیای ده‌وێت به‌ر له وه‌رگرتنی وه‌کوو
ئه‌ندامێکی به‌ته‌واوی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێویسته ڕێز له په‌ێماننامه‌کانی
مافی مرۆڤ بگرێ و پرسی که‌منه‌ته‌وه‌کان و به‌تایبه‌ت هی کورد جێ به
جێ بکا.
له تورکیا نه‌ته‌وه‌ی کورد که به‌شێکی گه‌رینگ له دانیشتوانی ئه‌و
وڵاته پێک ده‌هێنی له گه‌شتت مافه‌کانی سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تای خۆی بێ
به‌هره‌یه، ته‌نانه‌ت تا ماوه‌یه‌ک له‌موو پێش گوتنی وشه‌ی کورد تاوان
بوو.
حکومه‌ته‌کانی تورک به درێژای مێژووی ده‌سه‌لاتداری خۆیان له سه‌رکوت
کردن میلله‌تی کورد و کاوهڵکردنی خاکی کوردستان ساتی ڕاوه‌سانیان نه‌کردوه‌و
ته‌نانه‌ت له دارژتنی پلانه‌کانی هاوبه‌شی دوژمنانی کورد به‌شداری فه‌عالیان
کردوه.
له ئێران که حکومه‌کتێکی ئیسلامی شیعه‌ی له ده‌سه‌ڵات دایه، پێوه‌ر
و په‌ێمانه‌ی مافی مرۆڤ بناغه‌که‌ی له سه‌ر ئه‌ساسی یاسای ئیسلامی
دامه‌زراوه‌و به‌به‌راووردی مافی دیاریکراوی کۆنوانسییۆنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی
نه‌ک که‌موو کۆرییه‌کی ئیجگار زۆر له خۆێ نێشان ده‌دا، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ
هیچ پێوه‌ر وپه‌ێماننامه‌یه‌کی مافی مرۆڤ و کۆنوانسییۆنه‌کانی نیونه‌ته‌وه‌یی
ناخوێنێته‌وه.
ده‌سه‌لاتداران تاران خوێنده‌نه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان له‌سه‌ر
مافی مروف و حه‌قۆقی که‌م نه‌ته‌وه‌کان هه‌یه. مرۆڤ له کۆماری
ئیسلامی شیعه‌ی ئێران به پێی یاساکانی ئێسلامی شیعه هه‌ڵسه‌نگاندن
ده‌کرێ و هه‌موو که‌س وه‌ک موسوڵمان دێته ئه‌ژماردن، پێوه‌ر بۆ
ڕێزگرتن یاساکانی ئیسلامین نه کۆنواسییۆنه‌کان و په‌ێماننامه‌کانی
مافی مرۆڤ.
نمونه‌ی روون له به‌جێ نه هێنانی ئه‌ره‌که‌کانی مافی مڕوڤ له ئیران
پاش ماوه‌ی رووداوه‌کانی دوای پالاوته‌نه‌که‌ی دیه‌مین خۆلی هه‌ڵبژاده‌نه‌کانی
ئمجاره‌ێ سه‌رۆک کۆماری ئیران بوو.
جگه له ده‌ستتێوه‌ردانێکی له‌ڕداده‌به‌ده‌ر له ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک
له کاتی ته‌زاهۆراته‌کان رژیمی ئێران به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێوه‌ره‌کانی
مافی مرۆڤ به شێوه‌ێکی زۆر دڕه‌ندانه چالاکوانانی سیاسی مه‌دنی سه‌رکوت
کردن و له ئاکامدا کوژاران و به‌ندکردنی رۆشنبێرێکی زۆرێش لێ که‌و‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد که یه‌کێک له کۆنترین و دێر‌زه‌مانترین و بنه‌خه‌دانه‌ری
ئه‌و ناوچه‌یه‌یه و خاکه‌که‌ی داگیر کراوه له هیچ یه‌ک له مافه‌کانی
سه‌ره‌کی خۆی به‌خۆردار نیه ته‌نانه‌ت ناتوانی به زمانی زگماگی خۆی
که مافی ڕاسته قینه خۆیه‌تی له بواره‌کانی فێرکردن و ڕاهێنان و
بارهێنان و خوێندن به‌هره‌مه‌ند بێ و مافی دامه‌زراندنی ریکخراوه‌ی
سیاسی و فه‌رهه‌نگیشی پێ ڕوا نه‌بینڕاوه.
کورد له به‌شی داگیر کراوی سوورییه که جۆری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌عسییه
و داسه‌پاووه، له هیچ ماف و حه‌قێکی دانێشتووانی ئه‌م وڵاته به‌رخۆردار
نیه. ئه‌سه‌د و کوره‌که‌ی به‌شار جگه له‌وه کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
پێناسین ناکه‌ن ته‌نانه‌ت مافی شارومه‌ندێکی عه‌ره‌بیشی پێی ڕه‌وا
نابینن و کوردیان له حه‌قی بوونی ناسنامه‌ی سووریه‌یه‌ی بێ به‌هره‌کردوه.
عێراق تا پێش تێکرووخانی سه‌دام حۆسێن میلله‌تی کوردی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی
جیا له عه‌ره‌ب پێناسین نه‌ده‌کرد و ده‌توانیین بڵێین دڕه‌نده‌ترین
حکومه‌تی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو، ده‌ڵێن که‌ماڵ ئاتاتورک
زۆر دڕه‌نده و ده‌سه‌لاتێکی به‌رهه‌ڵڵای له‌مه‌ڕ کورد هه‌بووه، به‌ڵام
سه‌دامیش ده‌ستێکی که‌می له‌و دوژمنه بێ ره‌حه‌مه‌ی کورد نه‌بووه.
دوایی لابردنی سه‌دام له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات له لاین هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
و ئینگلیز به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی هه‌ڵبژارده‌ێ هه‌موو
لایه‌ن بار‌و دۆغی عێراق و به تایبه‌ت کوردستان چۆ قۆناغێکی نوێوه.
هه‌رچه‌ند له باشووری کوردستان گۆرانکارییه‌کی زۆر ڕووی داوه، به‌ڵام
ئێستاش زۆر شت جێ به جێ نه‌بوون و ئه‌رکه‌کانی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌ندی په‌ێوندی
به ده‌ربڕینی بیرورای ئازاد له بواره‌کانی ڕۆژنامه‌وانی و سیاسی و به‌تایبه‌ت
وه‌زعی ژنه‌وه هه‌یه نیازێکی ئیجگار زۆری به ئالوگۆر هه‌یه.
به‌و حاڵه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین مافی مڕوڤ له هه‌رێمی کوردستان به
به‌راووردی به‌شه‌کانی تری عێراق رۆژ له رۆژ باشتر ده‌بێ، هه‌رچه‌ند
به هۆی ژێواری تایبه‌ت به خۆی که په‌ێوه‌ندی به فه‌رهه‌نگی
ئێسلامی هه‌یه، تائێستاش مافی یه‌کسانی نێوان توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به
تایبه‌ت مافی یه‌کسانی ژ‌ن به‌به‌راووه‌ردی پیاوه جێ به جێ نه‌کراوه.
ئه‌وڕۆشی ده‌گه‌ڵ بێ کۆژران و خۆسووتاندنی ژ‌ن له باشووری کوردستان له‌ڕاده‌یه‌کی
سه‌ره‌وه‌دایه و هۆکه‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فه‌رهه‌نگێکی داسه‌پاوی
ئیسلامی که ژ‌ن به نێوه‌ی پیاو ده‌هێنێته ئه‌ژماردن.
ئاکام، ڕاسته په‌ێماننامه‌یه‌کی زۆر له په‌ێوه‌ندی مافی مرۆڤ له
لایه‌ن ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان واژۆکراو و مافه‌کانی مرۆڤ
تێیدا دیاری کراون و چاوه‌ڕوانی ده‌کرێ ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه
ده‌ق و ناوه‌رۆکی ئه‌و ڕێککه‌وتننامانه به‌جێ به‌هێنن به‌ڵام پێده‌چێت
که جێ به جێ کردنی به چه‌ند ده‌لیل ناتوانێ بێت دی.
یه‌که‌م، و‌ڵاتانی ئه‌ندامی کۆنواسیییۆنه‌کان و ڕێککه‌تننامه‌کان مافی
مرۆڤ ڕێزێکی ئه‌وتۆ له ده‌قی په‌ێماننامه‌کانی واژۆکراو ناگرن، و
زۆرجار خۆیان ده‌ستپێکه‌ری پێشێلکرد‌نی مافه‌کانی دیاریکرای کراون.
دووهه‌م، پێچ و‌ڵاتی ئه‌ندامی شۆرای ئه‌منییه‌ت که مافی ڤیتۆیان به‌ده‌سته‌وه
بۆ به‌رژه‌وه‌نییه‌کانی خۆیان زیاتر پێشێلکه‌رن تاکوو پشتیوانی جێ به‌جێ
کردنی ده‌ق و ناوه‌ڕۆکی په‌ێماننامه‌کانی مافی مرۆڤ.
زۆرجاری وایه پێچ ده‌سه‌ڵاتی شۆرای ئه‌منییه‌ت بۆ پاراستنی قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان حامی و پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتانی دیکتاتۆره‌کانن
بۆ پێشێل کردنی مافی میلله‌تانی ژێرده‌ست. نمونه‌ی ئاشکرای مێژووی
هاوچرخ پێشێلکرد‌نی مافی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له چوار به‌شی
داگیرکراو و پشتیوانی پێچ ئه‌ندامی دائیمی شۆرای ئه‌مه‌نییه‌ت و
و‌ڵاتانی غه‌ربی له‌و چوار ده‌سه‌ڵاتانه‌یه.
سێهه‌م، په‌ێماننامه‌کانی واژوکراو ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی
زیاتر حاڵه‌تی فۆرمالیته‌یان هه‌یه تاکوو یاساێکی نێونه‌ته‌وه‌یی،
زیاتر له‌وه‌ش هێچ هێزێکی ئیجرایی که زه‌مانه‌ت و گه‌رانتی به‌جێهێنانی
ناوه‌رۆکی ئه‌و په‌ێماننامه بکا له ئارادا نیه.
چواره‌م، ڕیککه‌وتننامه‌کانی په‌سه‌ندکراوی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌هۆی نه‌بوونی حوکمی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی
له ئه‌رزه‌شی و بایه‌خ پێدانێکی ڕاده‌ی نه‌زم به‌رخوردارن و هه‌ر
وڵاتێک به پێی یاسای خۆی مامه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ده‌کا.
ده‌لیلی ئه‌و مه‌سه‌یه‌له نه‌بوونی حوکمێکی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌ێماننامه‌کانی
مافی مرۆڤه، بۆ نمونه پێوه‌ر و په‌ێمانه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌ق و
حه‌قۆقی میلله‌تی کورد له چوار به‌شی داگیرکراو هه‌ڵاوارد و جیاوازێکی
ئیجگار زۆر به‌به‌راووه‌ری ناوه‌رۆکی په‌ێماننامه‌کانی مافی مرۆڤ هه‌یه.
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و به‌شه‌ێ که ده‌سه‌ڵاتانی ئه‌و چوار
وڵاته له سه‌ر ئه‌ساس و بناخه‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیرورای دانه‌مه‌زراون.
میلله‌تی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌کانی داگیرکرا له هیچ ماف و حه‌قۆقێکی
به‌رابه‌ر و یه‌کسان به‌به‌راووه‌ردی میلله‌تانی له‌ده‌سه‌ڵادا به‌رخوردارنیه
و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تایی ترن مافه‌کانی ڕاسته قینه‌ی خۆی بێ
به‌هره‌یه.
5\1\2011
twejeran@googlemail.com
|