په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٧\٢٠١٢

مافی پەنابەریی بۆ ھاوڕەگەزبازانی عێراقی.

 


بە پێی ئەو ھەواڵەی لە بەرواری ١٢-٧-٢٠١٢ لە ماڵپەری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ھۆڵەندە (خیرت لیرس) بڵاوکراوەتەوە مافی پەنابەریی دەدرێتە ھاوڕەگەزبازانی مێینە و نێرینە و دووڕەگەزە و رەگەزگۆڕەکان عێراقییەکان لە ھۆڵەندە. تەواوی ھەواڵەکە لە خوارەوە بخۆێنەوە:


 

مافی پەنابەری بۆ ھاورەگەزبازانی نێرینەی عێراقی.

١٢\٧\٢٠١٢

ڕەوشی ھاوڕەگەزبازانی مێینە و نێرینە و دووڕەگەزە و رەگەزگۆڕەکان لە عێراقدا زۆر مەترسیناکە. رەوشێکە کە شایستەی مافی پەنابەریین لە ھۆڵەندەدا.

بە پێی زانیارییە فەرمییەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوە سەبارەت بە ڕەوشی ھاوڕەگەزبازانی مێینە و نێرینە و دووڕەگەزە و رەگەزگۆڕەکان لە عێراقدا ھیچ شوێنێک بێ مەترسی نییە بۆ نێربازیی بە ئاشکرایی. ھەر تەنھا ھاوڕەگەزبازیی بۆ خۆی ( تاوان)ێکی گەورەیە لە کلتووری عێراقدا. لە ھەندێ شوێنی عێراقدا ھاوڕەگەزبازانی مێینە و نێرینە و دووڕەگەزە و ڕەگەزگۆڕەکان جێی ھەڕەشە و تووندوتیژیی میلیشیا چەکدارەکانن. دەسەڵاتداران ھیچ رێکارێک ناگرنەبەر بۆ نەھێشتنی ھەڵاواردن و توندوتیژیی دژ بەم کۆمەڵە خەڵکانە (ھاوڕەگەزبازەکان). بەو پێیە چەوساندنەوە ھەیە بە پێی پەیمانی جنێڤ.


بەرێز (لیرس)ی وەزیر بڕیاری دا کە ئەو گرووپە ( ھاوڕەگەزبازانی مێینە و نێرینە و دووڕەگەزە و رەگەزگۆڕەکان) بە کەمایەتییەک دابندرێ کە بە ئاسانیی ئازاریان پێ دەگەیەندرێ.

 

 

١٥\٧\٢٠١٢ - ھۆڵەندە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک