به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
مافی وشتر !!!
ح.س.سۆران
له‌م رۆژانه‌دا ،که‌ساڵه‌وگه‌ڕی مافی مرۆڤ بو ، له‌و به‌ستێنه‌دا زۆر قسه و باس و خواس هاته نێوان ، که پێویسته له ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ، که به گیان و به دڵ له‌م بواره‌دا تێده‌کۆشن سپاس بکرێت و رێز بۆ کاره‌که‌یان دابنرێ . ره‌نگه زۆر که‌سانی دڵسۆز، ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا له ده‌ستیان هاتبێ ، ئه‌نجامیشیان دابێ ؟ .
به‌ڵام به داخه‌وه ، مافی مرۆڤ هه‌ر خودی مرۆڤی دو لاق پێشێلی ده‌کا ، نه‌ک وشتر ، گیاندارنی دیکه ، جڕوجانه‌وه‌ره و دێ‌و و دێوه‌زمه وشت . ئه‌گه‌ر به وردی تێی بڕوانین ، له‌وانه‌یه بڵێم په‌رژینی قایم بێ دو له روی خوێنه‌رانی هێژا ، له هێندێک شوێنی جیهان دا ، مافی وشتر زۆر باشتر ده‌پارێزرێ تا هی مرۆڤ . بۆ وێنه ،له ده‌ستوری نه نووسراوی رێکخراوه‌ی ( دێفاکتۆ) ی ئاژه‌ڵداران دا ، مافی وشتر به‌م چه‌شنه له به‌رچاو ده‌گیررێ ، که به پێی ئه‌م داروله‌له‌یه ده‌بێ یا وشترت هه‌ر نه‌بێ و رای نه‌گری ، یا ئه‌گه‌ر بووت و رات گرت ، ده‌بێ ئه‌م شتانه له به‌رچاو بگیررێ :
1. له کێو و شاخی زه‌رد و به‌رد ، زه‌مه‌ن ، ته‌قته‌ق و هه‌ڵه‌مووت و به‌رده‌ڵان ، که دژی سروشتی وشتره ، رای نه‌گری . 2. د‌رك و داڵی شیاوی بۆ خواردن ،به مشه ، بۆ دابین بکه‌ی . 3. ئه‌گه‌ر بارت کرد ، ده‌بێ جیاز ( زینی وشتر) ی لێ بکه‌ی و قه‌ت به رووتی باری پێ نه‌کێشی . 4. بۆ حه‌سانه‌وه و حاواندنه‌وه‌ی ، خانوی "وشتر خان" ی میچ به‌رزی بۆ دروست بکه‌ی ، که دانگه‌ی (ئاخوڕی تایبه‌ت) و ده‌رگه‌ی به‌رزی به باڵای وشتر و ... ی ببێ . 5. کاتی ی‌خ دان ( دانیشاندن) ، ده‌بێ خوڵکی بکه‌ی بۆ دانیشتن و به ئامێریکی زۆر نه‌رم ، به ئه‌سپایی ، وا به به‌زه‌وه له چۆکی بده‌ی ، که پای به مسقاڵ نه‌یه‌شێ و بڵێی "یخخخخخ " ، که واته فه‌رمو دانیشه !!!. 6. نابێ به راوه‌ستانه‌وه ئاڵف و دڕوی پێ بده‌ی ، به‌ڵکه ده‌بێ "ی‌خ بدرێ " ، یانی داینیشێنی ، چون ئه‌گه‌ر به پێوه بوێستێ و دانه‌وێ ، ملی زۆر درێژه و بۆی ده‌بێته هۆی شه‌که‌تی و خواردن و خواردنه‌وه ، به هیچ کلۆجێک به دڵیه‌وه نانووسێ . خه‌وتن و راکشانیش که ته‌واو به‌ده‌ست خۆیه‌تی . 7. بارودۆخی ئازاد و پارێزراوی ته‌واویشی هه‌یه . قه‌ت نه بۆمباران وشت ومت ده‌کرێ ، نه له سێدداره و مێداره ده‌درێ ، نه به‌ندی و ئه‌شکانجه ده‌کرێ ، نه له زێدی دوور ده‌خرێته‌وه و زۆر شتی دیکه‌ش ، که گشت ئه‌و خاڵانه لێره‌دا له وتن نایه‌ن .
به‌ڵام بۆ وێنه ئه‌گه‌ر چاو له به‌ره‌ی مرۆڤی چه‌وساوه بکه‌ی ، زۆریان که‌م له‌و مافانه‌یان به کرده‌وه پێ دراوه و هه‌ر قسه‌ی نێوبه‌تاڵ بوه ، مه‌گه‌ر تاقمێکی که‌می دیاریکراو . تازه زۆر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌شیان هه‌یه ، که رێزدار وشتر نیه‌تی . بۆ وێنه مرۆڤ :
1- مافی هه‌ڵبژاردنی ژینگه‌ی نیه و له نێو سنوورگه‌لێکی داتاشراو و داسه‌پاو دا به‌ندی کراوه . سه‌دان ره‌گه‌ز و له‌ونیشی هه‌یه : مرۆڤی کێوی ،ده‌شته‌کی ، زه‌رد ، ره‌ش ، سپێ و سوور ، که پاکیان شاز و ناشازیان هه‌یه و زۆر سه‌یر پۆلێن کراون . 2- زۆریان وا له برسان پشتیان ده‌شکێ و بۆ کار په‌یدا کردن و تیکه نانێ ، ده‌چنه خوڕه‌ی ئاو . 3- هه‌میشه بێ جیاز و زین ، باری قورسی ژیان به سه‌ر کۆڵیانه‌وه‌یه و له ژێریا نقه‌یان دێ . 4- زۆر شه‌و ، ره‌نگه زۆریان له نێو کارتۆن ، له سه‌ر قیر تاو و له که‌له‌وا کۆن دا بخه‌ون ، ئاده‌م خان (ماڵ و حاڵ)،یش بێ ئاده‌م خان . 5- هه‌ر لار بجوولێته‌وه ، به کابل ، قه‌مچی و خه‌ره‌زه‌نگ و شتی خراپتریش وا تێی ده‌سره‌وێنن ، که کورد کوته‌نی "سێوه تاڵ به خه‌و ببینێ " . 6- له باتی "ی‌خ دان "، به پاڵه پشتی و سیمڕ سیمڕ ، ده‌یترنجێننه کون و کاژێر و به‌ندی خانه وشت و مت . 7- زۆر شتی دیکه‌ش ، که لێره دا ده‌رفه‌تی نووسینیان نیه .
جا به‌م پێیه ،له‌وانه‌یه بلێم "بیلامانێ زۆر مرۆڤ ، خۆزگه به وشتر و به مافی وشتر ده‌خوازن ". کامه مافی مرۆڤ ، به تایبه‌ت نزیکه‌ی 50 میلیۆن مرۆڤی کورد له ته‌واوی جیهان ؟
که‌چی ، من له هۆنراوه‌یه‌کم دا نزیکه‌ی په‌نجا ساڵ پێش ، له روانگه‌ی مێردمناڵێکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه نووسیومه :
مرۆڤی جیهان پاکی هاوبه‌شن ، گشتی ئه‌ندامی یه‌ک گیان و له‌شن ، سۆران جیاواز نین ، هه‌مو وه‌ک یه‌کن ، چ سوور ، چ سپی ، چ زه‌رد ، چ ره‌شن !!!.
بڵێی ئه‌مه‌ش خه‌و دیتنێکی شاعێرانه بووبێ ؟.
تاران 30/9/2708 soransa@hotmail.com
|