٩\١٢\٢٠١٣
ماڵئاوا
جوانێ.*
کای
و. هه‌ژێن
ژیانێکی ڕه‌نگین
ئه‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌مان بێ
بێ به‌هره‌کێشی و سه‌رمایه و سه‌روه‌ری
ژیانێکی ڕه‌نگین
ئه‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌مان بێ
ئه‌وه‌ی هه‌نووکه له گشت لاوه بۆی ده‌جه‌نگین
ده‌ڕژێینه سه‌ر شه‌قامه‌کان
بۆ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان
ئیدی به‌و جۆره‌ی که هه‌یه، ناتوانێ بمێنێ،
که‌مه ده‌وڵه‌مه‌ندێ
هه‌رده‌م ده‌وڵه‌مه‌ندتر و
هه‌ژارانیش، ملیۆنێ جار، هه‌ژارتر،
ئیدی ڕۆشنە مەبەستمان چییە لە ژیان!
هه‌ر بۆیه ژنانیش وه‌ک پیاوان
پێکه‌وه ده‌جه‌نگن؛
دوژمنی هاوبه‌شمان سیستمی سه‌رمایه‌دارە
له پێناو که‌ڵه‌کەی پاشه‌که‌وتی ده‌وڵه‌مه‌ندان
له گشت لایێ مرۆڤه‌کان ده‌کاته بێکارە
هه‌ر بۆیه ژنانیش وه‌ک پیاوان
پێکه‌وه ده‌جه‌نگن؛
دوژمنی هاوبه‌شمان سیستمی باوکسالار
ئه‌وه‌ی که بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پیاوان
ده‌خوازێ ژنان له گشت لایێ بێنێته خوار
بۆیه ئه‌وڕۆکه دیسانه‌وه
پێکه‌وه ده‌ڕۆین بۆ خۆپیشاندان؛
کار، که مافێکی مرۆییە
ئێمه ملیۆنان
هه‌مووان بێکار
ئه‌وه ژیان نییه
ئه‌وه ڕه‌وا نییه!
ژیانێکی ڕه‌نگین
ئه‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌مان بێ
سه‌راپا بێ به‌هره‌کێشی و سه‌رمایه و سه‌روه‌ری
ژیانێکی ڕه‌نگین
ئه‌وه‌ی که ده‌بێ هه‌مان بێ
ئه‌وه‌ی که له گشت لایێ بۆی ده‌جه‌نگین.
____________________________
*
پێشتر له ژماره
(١)ی گۆڤاری ھونەریی 'ژیله‌مۆ'دا به ئاڵمانی بڵاوکراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر
بنه‌مای سروودی “Bella ciao” دانراوه.
٦\١\١٩٩٧
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|