ماڵه‌كانی جه‌نگ دووه‌م پێشانگای تایبه‌تی فۆتۆگرافه‌ر سه‌فین حه‌مید.
پاسار فایه‌ق
سه‌فین حه‌مید له‌دایكبووی ساڵی (1973)یه، له‌ساڵی (1991)ـه‌وه له‌بواری هونه‌ری فۆتۆگراف كار ده‌كات، ئێستاكه وێنه‌گری فۆتۆییه له ئاژانسی "هه‌واڵ و به دواداچوونی كوردستان –په‌یامنێر-" و ئاژانسی "فرانس پرێس".
تائێستا وێنه‌كانی له‌زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره جیهانییه‌كان بڵاوبۆته‌وه وه‌ك (نیویۆرك تایمز، واشنتن پۆست، نیوز ویك، لۆس ئه‌نجلۆس، تایمز، لیمۆندی فه‌ره‌نسی، یوئیس توده‌ی)، جگه له‌وانه وێنه‌كانی له چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤاری كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوبۆته‌وه.
جگه له‌و پێشانگا تایبه‌ته، به‌شداری چه‌ندین پێشانگای هاوبه‌شی جیهانی كردووه له (ئیتاڵیا و ئیسپانیا 2007) و چه‌ندین خه‌ڵاتی زێرین و زیوین و برنۆزی به‌ده‌ست هێناوه.
|