ماڵی دواڕۆژ - هاوپشتانی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ و
کورده ئه‌تێئیسته‌کان و
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
له(پالتالک) ئیدانه‌ی کوشتنی (سۆران مامه‌حه‌مه) ده‌کات.
کوشتن و تێرۆر کردن هیچ کــــــــــــــــــاتێک کرده‌وه‌ی لایه‌نێکی
پێشکه‌وتو نییه.
تێرۆر کـــــــرده‌وه‌ی مرۆڤی جاهیل و کــــــۆنه‌په‌رسته.
به‌داخه‌وه تێرۆر وڵاتی ئێمه‌شی گرتۆته‌وه.
تێرۆر
کردنی ڕۆژنامه‌نووسی لاو (سۆران مامه حه‌مه) جێگای خه‌می هه‌موو
مرۆڤێکی به ویژدانه. ئێمه‌ش تووڕه‌یی و خه‌مناکی خۆمان ده‌رده‌بڕین
ده‌رباره‌ی تێرۆر کردنی رۆژنامه‌نووسی لاو (سۆران مامه حه‌مه).
دڵنیاین له‌وه‌ی که وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌له‌م به چه‌ک، کارێکی
ترسنۆکانه‌یه‌وه و ڕێگه‌یه‌که بێده‌سڵاتان ده‌یگرنه به‌ر بۆ
درێژه‌دان به‌مانه‌وه‌ی خۆیان. هه‌ر وه‌ها لێپرسیارانی ده‌سه‌ڵتی
هه‌رێم به به‌ر پرسیار ده‌زانین، چۆنکه تا ئێسته نه‌یان توانیوه
به یاسا ئازادی ڕا ده‌ربڕین مسۆگه‌رکه‌ن. کاتێک ده‌سه‌ڵاتداران ڕی
ده‌ده‌ن به دادگا کتێب کۆبکاته‌وه و قه‌ده‌غه‌یبکات له گه‌یشتنی
به‌ده‌ست هاوڵاتیان. ئه‌وه خۆی له خۆیدا زه‌نگێکی ترسناکه‌و ڕیکه
خۆشکه‌ره بۆ تێرۆریستان به تایبه‌تی ئیسلامیه‌کان بۆ ده‌ستوه‌شاندن و
کوشتنی نه‌یارانیان.
داواکارین له هه‌موو ئازادیخوازان بێده‌نگ نه‌بن له‌م کاره
قێزه‌وه‌نگه، پێکه‌وه ده‌نگی خۆمان بگه‌ینینه هه‌موو جیهان بۆ
وه‌ستاندنی تێرۆر به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه. سه‌رخۆشی له که‌سوکار و
هاوڕیانی (سۆران) ده‌که‌ین.
ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ و هاوپشتانی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ
و کورده ئه‌تێئیسته‌کانی ماڵی دواڕۆژ!
|