ماڵی
شیعر.

به‌ندی عه‌لی
ماڵێکی خنجیله‌م
هه‌یه
له‌سه‌ر هه‌سارێکی تری
دوور له‌ئێره
ئێره‌ی سیخناخ ، به‌ئاژاوه
به‌زه‌رده‌واڵه‌کانی قین و
قالۆنچه‌کانی گومان و
جاڵجاڵۆکه‌کانی پیلان
ئێره‌ی نغرۆ
له‌گۆمی خۆپه‌رستیدا
ئێره‌ی داخ
به‌گرانه‌تای ئیره‌یی
ئێره‌ی پێکراو
به‌ساچمه‌کانی مه‌لاریای درۆ
ئێره‌ی وون
له‌ژێر خۆڵبارینی وه‌هم و
ته‌متومانی خه‌یاڵدا
ماڵێکی خنجیله‌م هه‌یه له‌وێ
به‌سه‌ر باڵێ شه‌ماڵدا
خۆم و قه‌ڵه‌مێک و
په‌ڕه‌یه‌کی سپی و
گیرفانێکی پڕ
له‌نانه وورده‌ی ئه‌وین
بۆی ده‌فڕین .. هه‌موو شه‌وێ.
ئۆکتۆبه‌ری
2009
|