ڕۆژنامه نووسان،سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان !
ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ،
www.serbexo.com
وه‌ک سه‌کۆیه‌کی ڕاگه‌یاندنی
ئازاد بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاکان و خزمه‌ت کردن به بیرۆکه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی خوازی له کوردستان،وه‌ک ماڵپه‌ڕێکی بێلایه‌ن
و سه‌ربه‌خۆ،له‌م ڕۆه‌وه واته 22 ی گه‌لاوێژی 2707 ی
کوردی به‌رامبه‌ر به 13 ئاگوستی 2007 ی زاینی، به هه‌ر
سێ زمانه‌کانی کوردی وئینگلیزی وفارسی دامه‌زراندنی خۆی به
خه‌ڵکی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌ازه‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م نووسه‌ران
و ڕۆشنبیرانی کوردستانی ده‌که‌ن:
له گشت شار‌و ناوچه‌کانی کوردستان،هه‌روه‌ها نووسه‌ران وڕۆشنبیرانی
گه‌له‌که‌مان په‌ڕیوه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه که به‌رهه‌مه کانی
خۆیان به و سێ زمانه بنێرن بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان, له هه‌واڵ
وڕووداوه‌کانی ڕۆژ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ئاگادار که‌نه‌وه.
هاوکات خۆشحاڵ ده‌بین که هه‌ر به‌رێزێک ئاماده‌ی خۆی ده‌رببڕێت
وه‌ک هه‌واڵنێر یا ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان
هاوکاریمان بکات.
ماڵپه‌رێ (سه‌ربه‌خۆ) به نیازه ڕۆژانه له بابه‌تی هه‌مه
ڕه‌نگه وه‌ک هه‌واڵ ،وتاری نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری
و هتد نۆێ بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که به‌شێکی
دیکه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ته‌رخان ده‌کرێت بۆ ڕێکلام,
ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو
جۆره ڕێکلامێک(پڕوپاگه‌نده‌ی بازرگانی هه‌مه ڕه‌نگه‌ی)
کوردی به نرخێکی زۆر گونجاوو هه‌رزان.
هاوکات داوا له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه کوردستانیه‌کان
ده‌که‌ین، که هاوکاریمان بکه‌ن ئه‌م بانگه‌وازه‌مان بۆ بڵاو
بکه‌نه‌وه‌و ولینکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ بخه‌نه ناو
لینکه‌کانی خۆیانه‌وه،
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی
سه‌ربه‌خۆ .
ئیمه‌ییلی پێوه‌ندی گرتن به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ.
serbexo4@yahoo.com
,
serbexo4@gmail.com
22ی گه‌لاوێژی 2077ی کوردی
 |