په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١١\٢٠١٧

(ماڵ و کلیل)ی شوان عەتوف ھەفتەی فیلمی کوردی لە لایبزیگ دەکاتەوە.

 

مەنسوور جیهانی

 
بە کورتە فیلمی (ماڵ و کلیل) لە نووسین و دەرھێنانی (شوان عەتوف) سێیەمین خولی ھەفتەی فیلمی کوردی "لایبزیگ" لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکرێتەوە.

سێیەمین خولی ھەفتەی فیلمی کوردی "لایبزیگ" لە رۆژانی ٣٠ی تشرینی دووەم تا ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە شاری لایبزیگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێ و وابڕیارە ئەم رووداوە ھونەرییە بە کورتە فیلمی (ماڵ و کلیل) لە نووسین و دەرھێنانی سینەما کاری کورد (شوان عەتوف)"شوان عەتوف" بکرێتەوە.

ھەفتەی فیلمی کوردی "لایبزیگ" لە لایەن ناوەندی کلتوری و فەرھەنگی ھەرێمی ساکسۆنیا و سینەدینگەوە پشتگیری دەکرێت و کورتە فیلمی (ماڵ و کلیل) دەبێتە فیلمی دەستپێکی ھەفتەکە کە بە گرنگییەکی زۆرەوە رێکخەرانی ئەم ھەفتەیە تەماشایان کردووە و وەکوو فیلمێک کە لە ماوەی ١٥ خولەکدا مێژووی نەتەوەیەک تێدەگەیەنێ.

(ماڵ و کلیل) ساڵی پار، بەشدارییەکی سەرکەوتووانەی لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمدا ھەبوو و توانی ١٣ خەڵاتی جیھانی بەدەستبێنێ.
 


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک