مام جه‌لال ئه‌و شیوه‌نه‌ت لێ قبوڵ ناکرێ.
سه‌ردار پشده‌ری
وتیان جارێک پیاوێکی توکدار ده‌رواته لای شێخێکی لوس که شێخه‌که کۆسه ده‌بێت و توکن نابێت، توکداره‌که له شێخ ده‌پرسێ و ده‌ڵی من و تۆ هه‌ردوکمان عه‌بدی خواین، بۆ خوا تۆی وا لوس کردوه‌و منی وا توکن کردوه؟.
شێخ له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێ تۆ پێاوێکی خراپی و گوناحت زۆر کردوه، توکن به‌شێخ ده‌ڵێ من که له‌دایک بووم هه‌روا توکن بووم، خۆ ئه‌و کاته توانای گوناحم نه‌بوو، شێخ پێی ده‌ڵێ خوا ده‌یزانی له دوا رۆژدا پیاوێکی خراپ ده‌بی بۆیه وای لێکردوی، توکن ده‌ڵێ باشه چۆن له‌و توکنیه رزگارم ده‌بێ؟، شێخ پێی دڵێ هه‌ر تاڵه موێکت له ئه‌نجامی گوناحێکه‌وه لێ رواوه، ده‌بێ بڕۆیته‌وه لای ئه‌وانه که غه‌درت لێکردون و هه‌ر یه‌که‌ی تاڵه مووی خۆی هه‌ڵکێشێته‌وه.
ئه‌وه‌ی دوێنی دیتم له یادی باقر سه‌در و له سایته‌کان دا خوێندومه‌ته‌وه، پێم وایه مام جه‌لالیش پیاوێکی توکنی سیاسیه‌و وه‌ک ئه‌و پیاوه توکنه پێویستی به‌وه هه‌یه برواته لای ئه‌وانه‌ی که غه‌دری لێکردون و ده‌بێ تاڵ تاڵ توکه زیاده‌که‌ی لێ هه‌ڵ بکه‌نرێ.
http://pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&task=view&id=14119&Itemid=1 http://peshmergekan.eu/index_a.php?id=2311
هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک داب و ده‌ستورو کلتورێکی هه‌یه‌و هه‌ر که‌سێک به‌پێی ئه‌و داب و داستورو کلتوره کار ناکات به که‌سێکی بێهۆش یان نه‌ته‌وه فرۆش ته‌ماشا ده‌کرێ.
له‌کاتێکدا که ده‌بینین مام جه‌لال و مام گه‌مژه (رۆژی نوری شاوه‌یس) پشت ده‌که‌نه یادی شه‌هید کرانی دکتۆر قاسملو و شیوه‌ن بۆ باقر الحکیم ده‌که‌ن، ناچارین به‌و چاوه ته‌ماشایان بکه‌ین که به پێی داب و ده‌ستورو کلتوری کوردی هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن.
بێجگه له کورد بوون، دۆستایه‌تی نێوان دکتۆر قاسملو و مام جه‌لال زۆر زیاتر‌و به‌هێز تر بووه له دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ باقر الحکیم دا، له‌لایه‌کی تره‌وه به‌شی زۆری دانیشتوانی شیوه‌نه‌که‌ی باقر الحکیم کۆنه پاسداری دوێنێ و هاوکاری رژێمی ئێرانی بوون بۆ له‌ناوبردنی دکتۆر قاسملو و تێکڕای گه‌لی کورد، نازانم ئه‌و کورده توکنانه به چ روێکه‌وه به‌شداری له یادو شیوه‌ن گێڕان بۆ باقر الحکیم ده‌که‌ن.
من به‌ش به‌حاڵی خۆم له کاتی ده‌سه‌ڵاتی دکتۆر قاسملودا ره‌خنه‌یه‌کی زۆرم لێده‌گرت، به‌ڵام کاتێک که دوژمنی گه‌له‌که‌م ترۆری ده‌کات، دژی ترۆره‌که راده‌وه‌ستم و شیوه‌نی بۆ ده‌که‌م، خۆ ئه‌گه‌ر مام جه‌لالیش سبه‌ینی به‌ده‌ردی دکتۆر قاسملو بڕوات، هه‌مان هه‌ڵوێستم ده‌بێت که بۆ دکتۆر قاسملوم هه‌یه.
6 – 7 - 2008
|