مام جه‌لال ڕاستی
فه‌رموو.

موحسین جوامێر
له لێدوانێکیدا به‌ر له‌وه‌ی بگاته تورکیا، مام جه‌لال وتی : ده‌وڵه‌تی
کوردی، خه‌یاڵه.. پاشان له تورکیا به ڕۆژنامه‌ی ( سه‌باح ) ی تورکیی
ڕاگه‌یاند : ئێمه‌مانان ناتوانین له خه‌ونگه‌لی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی
کوردی‌دا به‌رده‌وام بین.. واقیع پێمان ده‌ڵێ : تورکیا، عێراق و ئێران
هه‌رگیز دابه‌ش نابن.
هه‌ڵبه‌ت قسه‌کانی مام جه‌لال تازه نین، نه له ئه‌نقه‌ره و نه له
هیران و نازه‌نین، به‌ڵکوو چه‌ند باره‌ن چ بۆ مه‌م یاخود زین، چه‌ندین
جار له‌لایه‌ن خه‌ڵکی و نووسه‌رانه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بووه‌ته‌وه.
پیاو نازانێ ئایا که‌سێ پێی ڕاگه‌یاندووه، یاخود پێشتر پرسی به‌هیچ
ڕاوێژکارێک کردووه، به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌م قسانه ئه‌گه‌ر بیانکات هیچ به‌روبۆیه‌کیان
بۆ کورد و هیچ زیانێکیان بۆ نه‌یاران هه‌یه، یان به‌پێچه‌وانه‌وه.!
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته هه‌ڵوێسته‌کانی مام جه‌لال، پێ ناچێت نه
پرسێکی ئه‌وتۆ بکا و نه ڕه‌خنه‌یه‌کی ئه‌وتۆی لێ بگیرێت، به‌تایبه‌تی
له‌و ژینگه‌یه‌ی ئه‌و تێیدا ده‌خولێته‌وه.
هه‌موومان له‌بیرمانه، کاتێ مام جه‌لال سه‌رۆکی مه‌جلیسی حوکمی عێراق
بوو، سه‌فه‌ری بۆ ئوستڕاڵیا کرد و خه‌ڵکی له‌وێ به ئاڵای کوردستانه‌وه
پێشوازییان لێ کرد، چۆن ده‌ردێکی پێ کردن و ئه‌وانیش چۆن ده‌ستی
بیئومێدییان خسته ژێر چه‌نه‌ی خه‌فه‌ت و به‌داماوی گه‌ڕانه‌وه. وا ئه‌مڕۆش
چه‌ند مانگێکی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کجاری ماڵئاوایی له کورسیی بێوه‌فای
حوکمڕانی بکات، ده‌فه‌رمێت : ده‌وڵه‌تی کوردی، خه‌یاڵه ! من له‌و
بڕوایه‌دام نه مالیکی و نه ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئه‌و دێن، زاتی ئه‌وه
ناکه‌ن قسه‌ی له‌م جۆره بکه‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بادا
هه‌ڕمێن و بره‌ویان له‌ده‌ست بده‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر کورد ئه‌مڕۆش په‌نایان
بۆ نه‌به‌ن، که‌س ناتوانێ گه‌ره‌نتیی ئه‌وه بدا که به‌یانی ـ ئه‌گه‌ر
هه‌مبانه له‌خۆی زێتر پڕ بوو و په‌ستێورا ـ له کوێخاکانی ئه‌مڕۆیان
هه‌ڵنه‌گه‌ڕێنه‌وه. پیاو ئه‌وه‌شی به فکردا دێت، داخوڵا سبه‌ی ئه‌گه‌ر
سه‌رۆکی داهاتووی غه‌یره‌کوردی عێراق قسه‌یه‌کی له‌م بابه‌ته کرد،
مامه کاردانه‌وه‌ی چی ده‌بێت. زاته‌ن بڕوا ناکرێ تا ڕۆژی قالوبه‌لایێ،
جارێکی دیکه بازی سه‌رکۆماری بنیشێته سه‌ری کوردانه‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌گه‌ر له گۆشه‌نیگای خۆنه‌خه‌ڵه‌تاندن و
واقیعبینی و ئه‌و خۆڵه‌ی ئه‌مڕۆ کورد به‌سه‌ر خۆیدا ده‌کات، سه‌یری مه‌سه‌له‌که
بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بێ بڵێین مام جه‌لال ڕاست ده‌فه‌رمێ، ده‌وڵه‌تی کوردی
نه‌ک هه‌ر خه‌ونه، بگره شایه‌نی ئه‌وه نییه بێته خه‌ونیشمان، دێوه‌زمه‌یه.
ئێمه هاوکات هێشتا هه‌رێمێکمان به‌ته‌واوی دانه‌مه‌زراندووه و له‌زگه
به ده‌ردی قانگه‌لاشک بچێ، کاتێ لێیان پرسی بۆ کوێ ده‌چیت ؟ ئه‌ویش
وتی : با ده‌زانێت.! ئه‌رێ، هاتووین به‌ده‌ستی خۆمان، زمانمان ـ که
تازه خه‌ریکی گه‌شان و نه‌شان و هه‌ڵتۆقین بوو ـ کرده دوو که‌رت و
پاش چه‌ند ساڵی دیکه ده‌بێ هه‌ولێرییه‌ک و بادینییه‌ک به زمانی نوجه‌یفیی
موسڵاوی له‌یه‌کدی فام بکه‌ن، له خانه‌قینییه‌ک و کرمانجێکی دیاربه‌کریش
گه‌ڕێ. له کاتێکدا ده‌مانتوانی، ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت، له
کوردستانی فیدڕاڵه‌وه بڕیاری ئه‌وه ده‌ربکه‌ین که ( ئه‌مه ) یان
زمانی کوردییه و ( باقی ) یه‌که‌ش هه‌موو له‌هجه‌ی ده‌سته‌خوشکن،
باجیی گه‌وره ده‌خه‌مڵێنن و تاسولووسی ده‌که‌ن و له‌هه‌موو شتێکیشدا
خودان پشکن.
ئه‌وانه‌ی له‌ژێر داری ڕزیودا ده‌فه‌لسه‌فێنن، هه‌ژده‌هه‌ژده ده‌گرمێنن
و بێی هه‌دادان ده‌ڵێن با جارێ ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێنین، ئه‌وجا
مه‌سه‌له‌ی زمان حه‌ل ده‌که‌ین، ئه‌وا وه‌کوو ئه‌و که‌سه‌ن له‌دواوه
وڵاغ ناڵ ده‌کا و به بێژنگ ئاوان ده‌گوازێته‌وه. بۆیه، ئه‌مڕۆ بۆ
کورد، خه‌باتکردن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر یه‌ک زمانی یه‌کگرتوو و یه‌ک ئه‌لفوبێی
که هه‌مانه، زۆر پڕبایه‌ختره له بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی کورد که مام
جه‌لال له قه‌وچه‌ی ده‌داته‌وه. ده‌ڵێن، کچێکی هێڕوگێژ تازه شووی
کردبوو، بۆ ڕۆژی دووه‌م که له په‌رده ده‌رچوو، هه‌ستا گه‌سک له‌ماڵ
بدات، له‌کاتی گه‌سکلێداندا بایه‌کی لێ به‌ربوو، خه‌سووه‌که‌ش گوێی لێ
بوو، بۆ ئه‌وه‌ی کچه به‌سه‌رخۆیدا نه‌شکێته‌وه، پێی وت : قه‌یناکه
کچم، ئیشاڵڵا کوڕێکت ده‌بێت ! کچه‌ش وتی : ئامۆژن، یه‌کێکی دیکه‌ش به‌رده‌م
؟ خه‌سوو فه‌رمووی : نا کچم، جارێ ئه‌مه‌یان گه‌وره بکه، خوا گه‌وره‌یه
بۆ ئه‌ویدیکه !.
به‌ر له‌وه‌ی مام جه‌لال ڕاستی فه‌رمووبێت، یاخود ڕۆژگارێکمان لێ بێته
پێشێ، تێیدا کوردێکی که‌رکووک باشتر له تورکمانێکی ئه‌وێ بگات وه‌ک له
کوردێکی قامشلوو، ئه‌وا ده‌بێ خۆمان له‌و ڕاستینه‌یه نه‌بوێرین که ده‌ڵێت
: ئه‌وه‌ی له‌م سه‌روبه‌ندی ئێسته‌دا بۆ کورد بۆمبای ئه‌تۆم و سه‌ره‌خۆره،
ته‌نیاوته‌نیا قانگدانی خوێندنه به دوو دیالێکت و نووسینه به دوو
ئه‌لفوبێ له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه کوردییه‌کاندا و هیچی دیکه.
02/04/2009
mohsinjwamir@hotmail.com
|