مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ڵ سروشت.

گوڵاڵه پشتده‌ریی
تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن و قژی
سپی و دووگیانبوون یان ئه‌و ئاره‌زووه جارێ خستنه به‌فره‌چاڵ!
AMC ناوه‌ندی
ئاکادێمی/ زانستی پزیشکی ئه‌مستردام ڕێگه‌چاره‌سه‌ریه‌کی هه‌یه بۆ
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که به‌ره‌و ته‌مه‌نی 40ساڵی ده‌ڕۆن و جارێ هاوسه‌ری
ژیانیان نیه: AMC بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ساڵی داتوودا هێلکه‌کانی
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ئاره‌زووی دووگیانیان هه‌یه و جارێ هاوسه‌ریان
نییه له چاڵه‌به‌فردا ڕاده‌گرێت(سه‌هۆڵبه ند کراو).
ئه‌و هه‌لومه‌رجه بۆ ئه‌وه‌یه که ئافره‌تان له ساڵانی کۆتایی
پرۆسه‌ی زاوزێدا نا‌ئومێد نه‌بن و ڕیگه‌چاره‌یان هه‌بێ کاتێک که له
ته‌مه‌نی سه‌روودا هاوسه‌ری دڵخوازیان دۆزییه‌وه و ئاره‌زووی منداڵیان
هه‌بوو،،به ووته‌ی Sebastiaan Mastenrbroek ، که له به‌شی تاقیگه‌ی
Fertilisation ی نه‌خۆشخانه‌ی AMC کار ده‌کات.
ئه‌و ته‌کنیکه نوێیه بۆ به‌سه‌هۆڵبه‌ستنی هێلکه‌کان ئێستا له
هۆڵه‌نده ته‌نیا بۆ ئه‌نجامی کاری مه‌به‌ستی کێشه‌کانی پاتۆلۆژی و
پزیشکی ده‌کرێت(ئه‌و ته‌کنیکه له وڵاتانی وه‌ک ئیتالیا چه‌ندین ساڵه
کاری پێده‌که‌ن). بۆ نموونه بۆ مه‌به‌ستی IVF یان پێش ده‌ستپێکردنی
چاره‌سه‌ری به کیمیایی بۆ نه‌خۆشانی تووشبوو به شێرپه‌نجه.
ئه‌سپێرم و هێلکه‌ی پیتاو وا زیاتر له 10 ساڵه له چاڵه‌به‌فردا( تا
ماوه‌ی 5 ساڵ) ڕاده‌گیرێت.
بۆ چی ئێمه ئه‌و ژنانه که ئاره‌زووی دووگیانیان هه‌یه له‌و هه‌ل و
مه‌رجه باشه سوودمه‌ند نه‌که‌ین؟ ئه‌وه پرسیارێکه که
Mastenbroek له خۆی ده‌کات.،، ته‌کنیک و ئیمکانات هه‌یه،که‌سانی
پسپۆر له بواری ره‌وشتی ئه‌خلاقی پزیشکیدا ڕێگه‌یان داوه بۆ
به‌رفراوانکردنی ئه‌و مه‌به‌سته و یاساش هیچ رێبه‌ستێکی تێدا
نابینێت.،، ،، ئافره‌تان هه‌ل و مه‌رجی پڕۆسه‌ی زاوزێیان کوورتتره له
پیاوان، به بۆچوونی پرۆفیسۆر Fulco van der Veen که مامۆستای
زانکۆی AMC یه و پسپۆره له کۆئه‌ندامی زاوزێ.ژنان ده‌توانن دوای
ته‌مه‌ن 40یش یه‌که‌م منداڵیان ببێت به بۆچوونی Van de Veen.
ئه‌و پێیوایه به‌و ڕێگه‌یه‌دا کار ده‌کرێت بۆ گه‌شه‌پێدان و
هه‌نگاونان بۆ زامنکردنی مافه‌کانی ئافره‌ت و به‌ره‌و یه‌کسانی چوونی
ڕه‌گه‌زی مێ له گه‌ڵ نێردا واته (Emancipation) بۆ ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی که به تایبه‌تی ده‌یانه‌وێت پێش منداڵ به‌رهه‌مهێنان،
خوێندن و پۆستی باڵا و شیاو وه‌ده‌ست بێنن.
ئه‌و پزیشکه ده‌ڵێت:ساڵانێکه که وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌و ته‌کنیکه
به‌کار دێنن.به بۆچوونی ئه‌و کێشه‌یه‌کی واهای به‌دوادا نییه.Van de
Veen ڕێژه‌ی 10 هێلکه‌ی له به‌فره‌چاڵدا ڕاگرتوون و له نێوان
ئه‌وانه‌دا 3 منداڵی ته‌ندروست و بێکێشه ده‌رچوون.
ئه‌ڵبه‌ته که باشتروایه ژنان له ته‌مه‌نی ده‌ورووبه‌ری 20 ساڵیدا
دووگیان بن و منداڵ به‌رهه‌م بێنن،به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنی ئیمه
ئێستا بوارێکی دیکه‌ی هه‌یه'،ژنان ئاره‌زوو ده‌که‌ن پێشان خوێندنیان
ته‌واو بکه‌ن و پیشه‌که‌یان و جێگه‌پێیان له کۆمه‌ڵگه‌دا مه‌حکه‌متر
بکه‌ن ئینجا منداڵ به‌رهه‌م بێنن.ئه‌و هه‌موو ئامرازه‌ش له ماوه‌یه‌کی
کوورتدا نایه‌ته دی و مرۆڤ پێویسته له گه‌ڵ سرووشتدا مامه‌ڵه‌یه‌ک
بکات.له هۆڵه‌نده ژنان بۆیان هه‌یه تا ته‌مه‌نی 44 ساڵیش هێلکه‌ی
ژنێکی گه‌نجتر وه‌رگرن و بۆ پیتاندن که‌ڵکی لێوه‌رگرن، ئینجا بۆچی
هێلکه‌ی خۆی نه‌بێت که پێشتر پاشه‌که‌وتی کردووه؟
هه‌زاران له‌و جۆره ئافره‌تانه له هۆڵه‌نده هه‌ن،که ئه‌و
بۆچوونه‌ی Van de Veen به خاڵیکی ئه‌رینی ئه‌ژمار ده‌که‌ن و په‌یره‌وی
لێ ده‌که‌ن.ئه‌وان پێیانوایه که ئافره‌ت خودی خۆی بۆی هه‌یه بڕیار
بدات که‌ی و له کام ته‌مه‌نه‌دا ئاماده‌یه بۆ منداڵ به‌رهه‌مهێنان
نه‌ک ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن پۆلیتیکه‌وه(ده‌سته‌ڵات) بێت.
ده‌سته‌ڵاتی لاهای له هۆڵه‌نده له سه‌ر لایه‌نی ره‌وشتی ئه‌خلاقی
هێلکه له ناو به‌فره‌چاڵدانان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که هیچ
هۆیه‌ک/گرفتێکی پزیشکییان نییه که پێی ده‌ڵێن:'Wensgeneeskunde' جارێ
ناکۆکن و باسی لێوه ده‌که‌ن به تایبه‌تی پارته‌کانی CDA که پارتی
حوکمڕانه و پارتی ChristenUnie (ئه‌و پارتانه تا ڕاده‌یه‌ک
ئایینگه‌ران).
هه‌روه‌ها هه‌ندێک له پزیشکانی پسپۆر له نه‌خۆشییه‌کانی ئافره‌تانیش
پێیانوایه دواکێشه‌ی به‌دواداهه‌یه و هه‌ندێک مه‌ترسی بۆ ژیانی
ئافره‌ت دێته ئارا.
' ئافره‌تانی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ی دووگیان هه‌ندێک ریسکیان زیاتر هه‌یه
وه‌ک تووشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن( Hypertensie ) و تووشبوون به
نه‌خۆشی شه‌کره (Diabetesmillites ) به بۆچوونی Didi Braat له
ناوه‌ندی زانستی پزیشکی UMC St Radboud له شاری Utrecht .
Bart Fauser ، که مامۆستای زانکۆیه له بواری کۆئه‌ندامی زانستی
زاوزێدا له نه‌خۆشخانه‌ی UMC ی Utrecht ،ئاماژه به‌وه ده‌کات که
لێکۆڵینه‌وه‌یکه‌ی دیاریکراو نه‌کراوه به‌دوای ئه‌نجامه‌کانی ته‌کنیکی
AMC ده‌ڵێت: له جیهاندا تا ئێستا 900 منداڵ هاتوونه دوونیا که له
هێلکه‌ی به‌سته‌ڵه‌ککراو پیتاوون و ئه‌وان ماوه‌یه‌ک له ناو
به‌فره‌چاڵدا که‌وتبوونه‌وه.'به‌ڵام مرۆڤ به دڵنیایی نازانێت ئه‌وان
چۆن ده‌رچوون چۆنکه زۆر له‌و منداڵانه دوایی له دایکبوونیان ئیدی
چاودێری و لێپرسینه‌وه‌یان لێ ناکرێت.
AMC زیاتر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ته‌منیان له ده‌ورووبه‌ری 35
ساڵیدایه وه‌رده‌گرێت،ئه‌وانه‌ی که هاوسه‌ریان نییه یان هاوسه‌ریان
هه‌یه به‌ڵام جارێ منداڵیان ناوێت.ئه‌وان تا ته‌مه‌نی 50 ساڵییان
ده‌کرێت هێلکه به‌سته‌ڵه‌ککراوه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و که‌ڵکی
لێوه‌رگرن.
له لایه‌که‌وه هه‌رچه‌نده منداڵ درووستکردن به‌و ته‌کنیکه له ڕێگه
ی سرووشتیکه‌یه‌وه دووره و مرۆڤ ده‌یه‌وێت سرووشت له هه‌مبه‌ر
ئاره‌زووه‌کانی خۆی بنووشتێنێته‌وه،و پێویستیش ناکات له هه‌موو کارێک
و له هه‌رچییه‌کدا کۆنتڕۆڵی له ژێر ده‌ستی خۆی دابێت.ئه‌وه‌ش بێ هۆ
نییه که ته‌مه‌ن بۆ پڕۆسه‌ی زاوزیی ژنان تا ده‌ورووبه‌ری 40
ساڵییه.چۆنکه دووگیانی پڕۆسه‌یه‌کی ئاسان نییه.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه،ناخۆشه که هه‌ل و مه‌رج پێش ته‌مه‌نی
گوونجاو نه‌ره‌خسێت بۆ پێکهێنانی ئه‌و پڕۆسه‌یه و به‌ڵکو ژن له
ته‌مه‌نی سه‌رووی 40 ساڵیدا ئه‌و هه‌له‌ی بۆ بره‌خسێت.ئینجا ئه‌وه‌ش بێ
ئاریشه نییه.
Guido de Wertمامۆستای خوێندنی باڵا له بواری ئاداب یان ره‌وشت و
ئه‌خلاقی پزیشکیدا Biomedische Ethiek له زانکۆی شاری Maastricht و
Wybo Dondorp مامۆستای زانکۆ که پێشتر بۆچوونێکیان نووسیوه به ناوی،
کچێکی زیره‌ک هێلکه‌کانی ده‌خاته به‌فره‌چاڵ (ڕاده‌گرێت)،.
ئه‌وه‌ش وایه که ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که تووشی شێرپه‌نجه هاتوون
بۆیان هه‌یه هێلکه‌کانیان هه‌ڵگرن به ڕێگه‌ی به‌فره‌چالکردن به‌ڵام
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که بێ هیچ هۆیه‌کی/گرفتێکی پزیشکی ناکه‌ونه
پڕۆسه‌ی دووگیانی یان زاوزێ(نه‌زۆک ده‌مێننه‌وه) بۆیان نییه
هێلکه‌کانیان ڕاگرن.
Theo de Zwart که پسپۆره له بواری ره‌وشت و ئه‌خلاقی پزیشکی و و
یاریده‌ده‌ری بواری ڕۆحانییه له Alysis Zorggroep Arnhem له گه‌ڵ
ئه‌و بۆچوونه یه‌ک نییه و ده‌ڵێت:هه‌ندێک خه‌ڵک ده‌ڵێن: ده‌بێت و
ده‌کرێت،ئینجا داوای ده‌که‌م،.به‌ڵام وانیه هه‌رچی که ئیمکانی هه‌بوو
و پێشنیار کرا باش و به‌سوود بێت.بیر له دوا کێشه‌کانی بکه‌وه بۆ
منداڵ و دایکی به ته‌مه‌نداچوو.له په‌نا ئه‌وه‌شدا کێشه‌ی دیکه‌شی
لێ ده‌بێته‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌وه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه ئاسان
نییه.
Milan Jim خانمێکی ته‌مه‌ن 33 ساڵه ی ئه مسته‌ردامی که
بێهاوسه‌ره،بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که هێلکه‌کانی له ناو به‌فردا
هه‌ڵگرێت تاکو ده‌ورووبه‌ری ته‌مه‌نی 45 ساڵی و ئه‌وکاته‌بیر له
دووگیانی و دایکبوون بکاته‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کرده‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا هانده‌رن بۆ
به‌رده‌وامی ئه‌نجامی ئه‌و ڕێگه‌چاره‌ییه.
له وڵاتانی ده‌ره‌وه تا ئێستا 900 منداڵ له دایک بوون که له
ئه‌نجامی خاوکردنه‌وه‌ی هێلکه ی به به‌فربه‌سته‌ڵه‌ک پیتاوون.له‌و
منداڵانه‌دا هیچ گرفتێک دیاری نه‌کراوه به بۆچوونی Mastenbroek.
________________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
De volkskrant 15 juli 2009 / De
kinderwens kan even in de ijskast
AD binnenland 15 juli 2009 / Invriezen houdt hoop op kind levend
ئه‌مستردام
17/7/2009
|