به ناوی کوردستانی گه‌وره !
مامه قاله
(1)!
:(تابلۆمووزیکال)

ح.س. سۆران
• - مامه قاله ! ئه‌ی ده‌روێش عه‌بدوڵڵای
سۆران ، شمشاڵ ژه‌نی مه‌زنی ره‌به‌ن ، رۆڵه‌ی زه‌مان ؛ ده‌نگی زه‌نگی
خۆش ئاهه‌نگ و هه‌وای شه‌نگی کۆنی مێژو ، بیرخه‌ره‌وه‌ی هه‌ست بزوێنی
سه‌رده‌می زو ، پیری ده‌وران ، ئه‌ی ئاهه‌نگسازی به ئاوه‌ز ، ئه‌ی
داهێنه‌ری بێ نیشان . هاوڕێ و هاوڕازی سۆزی ساز ، پارێزه‌ری دنیایه
راز ، هونه‌رمه‌ندی شازی بێ ناز ، ئه‌ی ئیلهامی پڕ په‌یامی قا م و به‌یت
و به‌سته و ئاواز .
• - ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ستبه‌تاڵ ،هه‌ناسه‌سارد
، پسپۆڕی لێدانی شمشاڵ ، خۆێندکاری مه‌کته‌بی شوانی و ده‌شته‌وانی ،ئه‌ی
قوتابی کێو و چیا و ده‌شت و ده‌وه‌ن ، لێده‌ری شمشاڵی ره‌سه‌ن ، رۆڵه‌ی
شه‌وێن(2) و بانه‌مه‌ڕ ، ده‌زگیرانی په‌ری جوانی ، چاودێری مه‌ڕ ، وه‌ستای
ئیشی په‌ز و کار و به‌ر خه‌وانی ، تۆ بازی ده‌وری ته‌ره‌غه و چیاکانی
موکوریانی .
• - خولقێنه‌ری گه‌نجی هونه‌ر ! خاوه
هونه‌ری گه‌ل په‌روه‌ر ، دۆستی گیانی گیانی دوکته‌ر(3)، ده‌ستبه‌تاڵی
خاوه‌ن منداڵ ، ئه‌ی پسپۆڕی ئاکادێمیا و زانکۆی نه‌زمی به‌زمی شمشاڵ ،
ماموه‌ستای شوبێڕت و شۆپه‌ن ، مێمڵی ئۆڕگی یاماها و لۆتی به‌رقی و قه‌میش
و فه‌ن ، رۆڵه‌ی زگماکی ساکاری کۆنه هه‌واری ئێش و غه‌م ، په‌پووله‌ی
عاشقی کوردان ، سووتاوی تیشکی وشکی شه‌م ، وێڵی هه‌واری چۆڵ و هۆڵ و ده‌شت
وچه‌م ، نانه‌وچنی نانی شوانی و مه‌ڕرۆیی کاتی به‌یانی ، پاکت ئه‌نجام
دا پڕ به دڵ ، له هه‌وڵ و کار قه‌ت نه‌تکرد سڵ ، رۆڵه‌ی شاخ و داخ و
به‌رد بوی ، شوانی مه‌ڕ و مه‌ردی هه‌رد بوی .
• - مامه قاله !به
سۆزی ده‌نگی شمشاڵت ، به قامکی پڕ خه‌یاڵت ،بۆم لێده مۆسیقای کۆنی
پێش‌و ، بمبه‌ره‌وه به‌ره‌و مێژوی سه‌رده‌می زو…
• - سۆزی لۆره‌ی شمشاڵه‌که‌ت ، هێزی هه‌ستی
شنه‌ی مه‌ستی جامی خه‌ستی خه‌یاڵه‌که‌ت ،کزه‌ی ئامێره زاڵه‌که‌ت ،دڵبزوێنه
و تۆشه‌ی دڵه ، رامکه‌ری مرۆڤی سڵه ، ده‌نگی هه‌زاری سه‌ر چڵه . ئه‌و
لاوژه و به‌سته و حه‌یرانه ،بیرخه‌ره‌وه‌ی کاتی زوه ، په‌ڕه‌ی
دیڕۆکی زیندوه ، هی ده‌وره‌ی بوداق سوڵتانه ، که سه‌رداری موکوریانه
،خاوه‌نی قۆشه‌ی کوردانه‌ی زه‌ربی (4) خاکی کوردستانه ،سروه‌ی باسه‌ری
ئێواره‌ی ده‌شتی چۆمی مه‌جید خان و بناری چۆمی لاوێن و هه‌واری کۆنه‌لاجانه
، شه‌ماڵی ده‌شتی شامات و نه‌سیمی گوندی دریازو شه‌قه‌ی ماچی کچی
کۆڵانی ماچانه(5) ، شه‌قامی کۆنی مێژویی هه‌رێمی شاری وێرانه (6) ،
قه‌ڵای سه‌ربه‌رزی سه‌رداره ، که بووکی شاری بووکانه(7) ، که شاری
کاکه سۆرانه ، خوڕه‌ی ئاوی شین و ئاویی که‌ناری تاڤگه‌یی کرژی هه‌رێمی
که‌سکی شه‌ڵماشه ، خوڕێنی چۆمی که‌ڵوێیه و ته‌وژمی گاده‌ری په‌نگی
خوڕ و پانه ، وه‌بیرهێنی شاری سنه و ئه‌میرانی ئه‌رده‌ڵان و قه‌سری
کۆنی پاڵه‌نگان و زرێبارو قه‌ڵای کۆنی مه‌ریوانه ، وه‌سفی کێوی ئاویه‌ره‌ی
بووکی شه‌نگی کوردستانه ، ئاوره سووره‌که‌ی زه‌ڕده‌شته ، که رۆڵه‌ی
شازی سه‌رده‌شته ، مێژوی شاری چوارچرایه‌و و مه‌دحی پێشه‌وای پێشینه
، که خۆشه‌ویستی خه‌ڵکیه و سه‌رۆک کۆماری کوردانه .
• - مامه قاله !
به سۆزی ده‌نگی شمشاڵت ، به قامکی پڕ خه‌یاڵت ،بۆم لێده مۆسیقای
کۆنی پێش‌و ، بمبه‌ره‌وه به‌ره‌و مێژوی سه‌رده‌می زو .
• - ئه‌و شمشاڵه هه‌ست بزوێنه ، خه‌م
ره‌وێنه ، ناڵه‌ی ئه‌شعاری ناڵیه ، تۆزی رێگه‌ی شاره‌زوری هۆنه‌رێکی
رێگه‌دووره ، وه‌ڵامی نامه‌ی سالم و داری پیری پیرمه‌سووره ، سنووری
چۆمی خاپووره ،هێند حه‌زنیه ، خه‌زێنه و کانی ئه‌سرینه ،سه‌بوونی
ده‌شتی هه‌ولێر و گه‌رمای گه‌رمی گه‌رمیانه ، شه‌خته‌ی کوێستانی قه‌ندیله
،قیبله‌ی قنجی کوردستانه ،به وێنه‌ی به‌یتی دمدمه و هه‌ستی نه‌رمی
مه‌موزینه . ته‌زبێحی میری لاله‌شه ، کتێبی مه‌سحه‌فا ره‌شه(8) ،حه‌سێنه‌ری
رۆح و مێشک و مرخ و بیر و له‌شه ، قه‌ڵای کۆنی شاری دێرین ، هه‌ولێر
پێته‌ختی خوێن شیرین ، ماڵی ئێستای کورده ژنه
، که ژاندارکی کوردستانه ، جێگه‌ی شانازی هه‌موانه .
• - ئه‌و شمشاڵه‌ت، ئه‌و ئامێره پڕ له
ناڵه‌ت ، رامده‌چه‌نێ ،مێژوی کوردم وه‌بیردێنێ ، له ئوقیانووسی خه‌یاڵدا
، له نێو گۆلاوی هه‌واڵ دا ، ده‌مباته به‌رزایی به‌رزان ، زێد و
دروشمی چازانی ، شێخ سه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌د و سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی ؛
ده‌مباته‌و سوله‌یمانی و شاری کۆنه ، شاری گه‌وره‌ی مه‌لیک مه‌حموودی
تاقانه ، شاری شێعر و هه‌ست و هونه‌ر، مینگه‌ی هۆنه ، ده‌مباته سه‌رگردی
یاره - گۆیژه و ئه‌زمه‌ر له‌وێ دیاره -، ده‌مباته‌وه گردی سه‌یوان
، گڵکۆی مرۆڤی خاوه‌ن بیر ، مه‌کۆی هونه‌رمه‌ند و هۆزان ،جێی شانازی
هۆزی کوردان ، قه‌برستانی شه‌هیده‌کان ، شه‌هیده‌کانی کوردستان ،کوردستانی
گه‌وره‌ی سۆران .
• - شنه‌ی ده‌نگی هه‌ستی په‌نجه‌ت، وه‌بیر
هێنی قه‌ڵپه‌زه‌ی چۆمی سیروانه ،به‌رجه‌وه‌ندی کێوی هڕگه(9) و دوندی
ته‌ته‌و و شاخ و داخی پڕ له باخی ناوچه‌ی هه‌ورام و گۆرانه ، خۆڕه‌ی
تاڤگه‌ی کرژی بڵ و ماریفه‌تو پیر شالیاری پیری ته‌خته ، قسه‌ی حه‌ققی
سه‌ره‌نجامی(10) سووڵتان ساهاکی دێرینی په‌یام هێنی دڵۆڤانه ،تیشکی
ئاته‌شگه‌ی له‌مێژی کێوی شاهۆی کن پاویه و به‌رگی مێژوی به‌رده‌نووسی
هه‌رێمی گوندی هه‌جیج و سانه‌کانی هه‌ورامانه ، که کان و کانی سانانه
.
• - مامه قاله !به
سۆزی ده‌نگی شمشاڵت ، به قامکی پڕ خه‌یاڵت ،بۆم لێده مۆسیقای کۆنی
پێش‌و ، بمبه‌ره‌وه به‌ره‌و مێژوی سه‌رده‌می زو…
• - ده‌نگی خۆشی شمشاڵه‌که‌ت ، هه‌ستی
سروه‌ی شنه‌ی نه‌رمی گۆمی وانه -که هی ئێمه و به ده‌ست وانه - ده‌قی
مێژوی شه‌ره‌فخانه ،شۆڕشه‌که‌ی ئاڕاڕات و ئاگریداغی ئیحسانی نووری
قاره‌مانه . مناره‌ی مزگه‌وتی نه‌مرووت ، چیڕۆکی ناوچه‌ی جزیر و ده‌شتی
سه‌وزی بادینانه ، گوڵی باژێڕی بۆتانه . زریانی کاتی ئێواره‌ی که‌ڵه‌شاره‌که‌ی
ئامێده و بزاڤی مه‌زنی فه‌رهه‌نگی بنه‌ماڵی به‌درخانه ، خه‌باتی داده‌له‌یلایه
و گرتوخانه‌ی ئێمره‌لیه ، جێگه‌ی ئاپۆی دڵۆڤانه ، شۆڕشی شێخ عوبه‌یدیلا
و شێخ سه‌عیدی میری پیری پیرانه .
• - به هۆی ده‌نگت، به هۆی په‌نجه‌ی
داهێنه‌ری شه‌نگت ،دمبه‌یته‌وه باڵه‌خانه‌ی کۆنی مێژوی کاتی پێش‌و ، ده‌چمه‌وه
کێوی بێستوون ، قه‌ڵای فه‌رهاد، پاڵه‌وانی کوردی ناشادی ره‌نج به‌باد ،
تاقی تاقوه‌ستان ئه‌بینم ،شاری کرماشانی مه‌زن ، قه‌لبی کوردستانی گه‌وره
، شانازی سۆران ئه‌بینم ، کتێبی فه‌رهاد و شیرین ،” هه‌رچه‌ن مه‌واتان
” ئه خوێنم ، هۆنراوه‌ی شاعیری نه‌مر ، خانای قوبادی بیره‌وان ، رۆڵه‌ی
دڵۆڤان ئه‌خوێنم . ده‌مبه‌یه‌وه کووچه‌کانی شاری دێرینه‌ی دینه‌وه‌ر ،
سه‌دان که‌سی خاوه‌ن بیر و مرۆڤی چازان ئه‌بینم ، ده‌چمه‌وه عیلامی
(11)پێش‌و ، له مه‌یدانی شاری ئیلام ، په‌یکه‌ری شاعیری نه‌مر ،غوڵامڕه‌زاخان
ئه‌بینم ، شاکه و مه‌سوورخان ئه‌بینم ، عێلی گه‌وره‌ی به‌ختیاری و که‌ڵوڕ
و له‌ک ، مرۆڤی دڵ‌پاکی ره‌به‌ن ، خه‌ڵکی لوڕستان ئه‌بینم .
• - سۆزه‌ی ده‌نگی شمشاڵی تو ، قامیشی
نێو به تاڵی تۆ ، مێژوی شاری قامیشلیه و دیڕۆکی کۆنی عه‌فرینه ،
یادی کرمانجی ئیزه‌دی و گۆلی سێوان و لاچینه ،باسی شیروان و قووچانی
خوراسانه ، په‌یامی شاری جابانه (12).
• - ناڵه‌ی شمشاڵی شه‌نگی تۆ ، کزه‌ی ده‌روونی
ته‌نگی تۆ ، ده‌نگی کۆنی په‌ری ژینه ، فۆلکۆره، که‌له‌پووره ، قسه‌ی
لاس و سیامه‌نده و باسی به‌یتی مه‌م و زینه ، قه‌تاری عه‌لی مه‌ردانه
و سه‌حه‌ری ده‌نگی سێوه‌یه و پێزی هێزو مایه‌ی ژینه ، سروودی به‌زه‌و
ئه‌وینه ، دژی کێشه و زوڵم و رق و قینه .
• - مامه
قاله !به سۆزی ده‌نگی شمشاڵت ، به قامکی پڕ خه‌یاڵت ،بۆم لێده
مۆسیقای کۆنی پێش‌و ، بمبه‌ره‌وه به‌ره‌و مێژوی سه‌رده‌می زو…
• - ده‌نگی لۆره‌ی ئه‌و شمشاڵه‌ت ، هۆره
و سیاچه‌مانه‌یه ، تڕاژێدیای ساڵ و قه‌ڕن و بانگه‌وازی زه‌مانه‌یه ،
بالۆره‌ی حوزنی حه‌یرانی جانانه‌یه ، شینی دایکی شه‌هیدانی کوردستانه
، ناڵه‌ی زامی سارده‌وه بوی پێشمه‌رگه‌یه، که گیانفیدا و قاره‌مانه
، زمانی حاڵی هه‌ژاره ، بۆڵه‌ی مرۆڤی بێکاره، ئاهوناڵه‌ی برسیان و
ئاواران و بێ ماڵانه ، سروودێکی راسته‌وخۆیه ، دژ به ئه‌نفال و حه‌ڵه‌بجه‌و
به سه‌رده‌شت و داره‌له‌ک و قه‌ڵاتانه .
• - مامه
قاله ! قاڵه مه‌ڕه ! هه‌ر ئه‌ونده !
________________________________
مانای بڕێک له وشه‌کان :
(1) مامه
قاله = ماموه‌ستا قاله مه‌ڕه ، شمشاڵ
ژه‌نی ناسراوی کورد .
(2)
شه‌وێن
= شه‌و له‌وه‌ڕی ران .
(3)
دوکته‌ر
= دوکتور …
(4)
زه‌رب
= زه‌ربی قۆشه و سکه.
(5)
کۆڵانی ماچان
= جێگه‌یه‌که لای خانێ .
(6)
شاری وێران
= شاروێرانی موکوریان .
(7)
بووکان
= بۆکان .
(8)
مه‌سحفا ره‌ش
= کتێبی پیرۆزی ئایینی هاوخوێنه ئیزه‌دیه‌کان .
(9)
هڕگه یا وڕگه
= کێوێکی رماوه سه‌یره ، له فه‌راغی چۆمی سیروان .
(10)
سه‌ره‌نجام
= کتێبی ئایینی هاو خوێنه ئه‌هلی حه‌قه‌کان .
(11)
عیلام
= وڵاتی کۆنی عیلام .
(12)
جابان = شارێکی
کورد نشینی لای تاران .
|