١٢\٩\٢٠١٦
مامۆستا بۆ
کراوەتە ئامانج؟!

بەشدار عوسمان
کاتێک کە نمونەمان بە مامۆستا هێناوەتەوە وەکو بەشێک لە چینی رۆشن
بەخشی نەوەی ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگایە،ئەگینا هەموو ئەوانەی
ویستویانە و هەوڵیانداوە کۆمەڵگا و تاکەکان هۆشیاربن و بە ماف و
ئازادییەکانیان ئاشنابن کەوتوونەتە بەر ئامانج و پەلاماردانی هێزە
تاریک و ڕەشەکان.
لەنێو هێرش و پەلاماردانەکانی دەسەڵاتداران و فەرامۆشی و گوێ نەگرتن لە
خواست و داواکارییەکانی چین و توێژە جیاوازەکان و لەنێویشیاندا
مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە و فێرکردنە. لەماوەی دەیان
ساڵی رابردوو کەمترین خواستەکانیان جێ بەجێکراوە،لەماوەی دوو ساڵی
رابردووش سەرەڕایی فشاری بەردەوامی مامۆستایان بەشێوازی جۆراو جۆر
تەنانەت تەنها یەک داواکاریان جێبەجێ نەکراوە و هەمیشەش بونەتە ئامانجی
بێ ئەرزشکردنی ئەرکێک کە تەنها کەرت پەروەردە و فێرکردنە دەتوانێت
کۆمەڵگا رزگاربکات لە هەموو ئەو قەیرانانەی دووچاری دەبێتەوە، ئەوە
تەنها مامۆستایانن دەتوانن بناغەی مەدەنیەت و شارستانیەت و ئازادی و
یەکسانی لەنێو هز و بیرکردنەوەی تاکەکان دورست بکەن.
بەووردبونەوە لەم رستانەی سەرەوە ئاسانە لە ئامانجی پشتەوەی فەرامۆشی
مامۆستایان تێ بگەین و مەغزایی پشتەوەی هەڕەشەکانیش هەڕەشەی جدین
لەلایەن هێزێک لە دەیەوێت کۆمەڵگا بەتەواوی مۆنۆپۆلک بکات و بێدەنگی
زیاتر باڵ بکیشێت ،ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان و فەرمانبەرانی
پەروەردە وەکو هێزی هۆشیاری تاکەکان بۆ بەدەست هێنانی ماف و
ئازادییەکانی کۆمەڵگا، مەترسیەکی گەورەن بۆسەر دەسەڵاتە چینایەتی و
ستەمکارەکان، بچن مێژوو بخوێنەوە لەهەموو دنیا هەمیشە هێزە خێڵەکی و
ستەمکارەکان،دەسەڵاتە سەرمایەدار و چینەکانی بۆرژوازی بەشێوازی جۆراو
جۆر لەهەوڵی پاشەکشە و داتەپینی کەرتی پەروەردە و فێرکردن بووین،هەمیشە
پلان و بەرنامەیان بووە کۆمەڵگا لەناو نەزانی و خورافیات و ناهۆشیاری
بمێنێتەوە و درێژە بە دەسەڵاتی چینایەتی و ستەمکاری خۆیان بدەن، بۆیە
لە بارودۆخی ئیستای کوردستاندا کە دەسەڵاتێکی ستەمکار و خێلەکی بەڕێوەی
دەبات و نوێنەری چینی سەرمایەداری کۆمەڵگان ،ئەوان هدفمەندانە هەڕەشە
لەمامۆستایان دەکەن و عاقڵانە خواست و وویستەکانی مامۆستایان فەرامۆش
دەکەن،ئەگەر ساڵی پیشووتر بەپێی ئامارەکان (٣٠٠) هەزار قوتابی و
خوێنکار وازیان لە خوێندن هێنابێت، لە ئەمساڵدا دەیانەوێت ببێت بە دوو
هێندە و سێ هێندە بۆ ئەوەی زۆرترین هێز بۆ پارت و رێکخراوەکانی خۆیان
دورست بکەن، بێگومان هێزی ئەوان لەنێو نا هۆشیاری و نەزانی برسیەکانی
کۆمەڵگا دورست دەبێت.
ئەوان ژیان و گوزەران و خێزان و ماڵ و مناڵ و هەموو شتێکیان جیاوازە لە
تەواوی خەڵکی کوردستان،هەموو داهاتی کۆمەڵگا بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان
بەکاردەهێنن،قوتابخانە و نەخۆشخانەکانیان جیاکردۆتەوە لە خەڵک،کاتێک
خەڵک برسی دەکەن و هەموو کاراکتەرە زیندووەکان دەخەسێنن،ئامانجەکەی هەر
ئەوەیە کە ئیستا بە بەشێکی گەیشتوون و بە بەهانەی قەیرانی دارایی
دەیانەویت بەهەمووی بگەن، کۆمەڵگایەک لێواو لێو لە رەفاهیەت بۆ خۆیان و
بەشی هەرە زۆری خەڵکیش لەنانی شەوانی دڵنیا نیە،مناڵان و گەنجان واز
لەخوێندن و قوتابخانە بهێنن و کاری دەست نەکەوێت و بەناچاری ببێت بە
بەشیک لەم هێزە نەخوێندەوارەی دەزگا جاسوسی و سەرکوتکەرەکانی
ئەوان،بۆیە مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن کراونەتە ئامانج .
دەسەڵاتیک یەک زەڕە بیری لە باشکردنی ژیانی خەڵک و دەرکێشانیان
لەنەزانی و برسیەتی کردبێتەوە،حکومەتیک ئۆزقاڵیک لەخەمی ئازادی و مافی
مرۆڤدا بێت هەرگیز کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەم فەرامۆشی و وێرانیە
ناسپێرێت.
٨\٩\٢٠١٦
ماڵپهڕی بهشدار
عوسمان
|