چه‌ند په‌یڤێک بۆ کاک سه‌ردار.
پێمان وایه کاک سه‌ردار له‌م بابه‌ته‌یدا چاویلکه‌یه‌کی ته‌لخی له‌چاو کردووه و هه‌ندێک کێشه‌کانی لێ ئالۆزکاوه، چونکه:
١- خه‌ونی یه‌کسانییخوازانه‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌تییش چینه نه‌دار و زه‌حمه‌تکێشه‌کان زۆر کۆنه و خه‌ڵکێکی زۆرێش بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه تا ئێستا تێکۆشاون و بوونه‌ته قوربانی، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ش بوونه کۆمه‌ڵێک ئامانجیان وه‌ده‌ستهێناوه و ئه‌و ژیانه پێشکه‌وتووه‌ی ئێستایان بۆ ئێمه دروست کردووه. بۆیه هزر و فه‌لسه‌فه‌ی یه‌کسانییخوازیی په‌یوه‌ندی به‌و که‌سانه‌وه نییه که به ناوی چه‌پگه‌رێتیی سه‌رده‌مانێک نان و رۆنێکیان پێ خواردووه و ئێستاش په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، ئه‌و هزر و فه‌لسه‌فه‌یه‌ش به کورتییه‌که‌ی لابردنی چه‌وسانه‌وه‌یه به هه‌موو جۆره‌کانی و هه‌روا گه‌ڕانه به‌دوای ئاسووده‌یی بۆ مرۆڤه‌کان، نازانین تۆ به چ پێوه‌رێک له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی تاپۆ ده‌که‌ی که په‌نجه‌ت بۆ راکێشاون؟! ٢- ململانێی رێزدار (جه‌مال نه‌به‌ز) له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه بووه که به ناوی چه‌پ و یه‌کسانییخوازیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆپه‌رستانه‌ی خۆیان بوونه‌ته کلکی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان نه‌ک ململانێ له‌گه‌ڵ هزر و فه‌لسه‌فه‌ی یه‌کسانیخوازیی چونکه ئه‌و خۆیشی خۆی به یه‌کسانییخواز داده‌نێ و به‌ڵام ئه‌و کێشه‌ی ئازادبوون و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌ی به قوربانی ئه‌و به‌ناو یه‌کسانییخوازانه نه‌کردووه که داگیرکه‌رانی کوردستان و چه‌ندین شوێنیترن له جیهان و به شێوه‌کی زۆر شۆڤێنیستییانه جا راسته‌وخۆ بێ یان ناراسته‌وخۆ دژ به ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لانی به‌شخوراو بوونه. ٣- تۆ ئازادی رامیاریی به‌ناو چه‌پ و یه‌کسانییخوازه‌کان بده‌یه به‌ر ره‌خنه‌یه‌کی زانستییانه، به‌ڵام کێشانی هێڵی چه‌پ و راست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ناوی یه‌کسانیخوازیی تێکۆشاون کارێکی باش نییه و له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ی رووخانی سۆڤیه‌ت و لاوازبوونی پارت و رێکخراوه چه‌پ و کۆمۆنیستییه‌کان بکه‌یه به‌ڵگه بۆ خراپیی و ناله‌باریی هزریی چه‌پ و کۆمۆنیستیی واته هزری یه‌کسانیخوازیی، ئاخر خراپ به‌کارهێنانی هزرێک چ په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌وه‌ی که مرۆڤه یه‌کسانیخوازه‌کان ده‌یانه‌وێ هیچ جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک نه‌مێنێ و کۆمه‌ڵێکی ئاسووده و ئارامیان هه‌بێ.!؟ ئه‌گه‌ر تۆ به هۆی کێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌که‌مان دووچاری جۆرێک له به‌دحاڵییبوون بووی ئه‌وا ئێمه دڵنیات ده‌که‌ینه‌وه که که‌سی یه‌کسانییخواز ناتوانێ یه‌کسانیخواز بێ ئه‌گه‌ر کێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی خۆی فه‌رامۆش بکا هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه‌ش هیچ که‌سێک ناتوانێ تێکۆشه‌رێکی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بێ ئه‌گه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بێ له‌گه‌ڵ سیسته‌می چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داریی و دژ به هزری یه‌کسانیخوازیی بێ مه‌گه‌ر ته‌نیا به قسه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی وه‌ک گورگ خۆی له پێستی مه‌ڕ بشارێته‌وه.
به کورتییه‌که‌ی هیوادارین تۆ که خۆت به به‌رهه‌ڵستکاری هه‌موو ئه‌و که‌سانه داده‌نێی که مێژژوویه‌کی دوور و درێژه به ناوی چه‌پ بازرگانیی به گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن و ئێستا زۆرێکیان له ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ر و دواکه‌وتووه‌که‌ی کوردستان ده‌سه‌ڵاتدارن.. له رقی ئه‌وان نه‌که‌ویه به‌ره‌ی دژ به یه‌کسانیخوازیی خه‌ڵکی نه‌دار و زه‌حمه‌تکێشی گه‌له‌که‌مان با ئه‌و به‌ره‌یه‌ش هێشتا نه‌یتوانیبێ خۆی رێکبخا و له‌باری ئێستایدا به لاواز بێته به‌رچاو به‌ڵام دڵنیابه که ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین کێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کانی خۆمان که رزگاربوون له ده‌ست شۆڤێنیسته داگیرکه‌ره‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه زوو به‌زوو چاره‌سه‌ر بکه‌ین ئه‌وا به‌ره‌ی یه‌کسانییخوازیی زیاتر و زیاتر گه‌شه ده‌کا و ئیدی رێچکه‌ی ئاسایی خۆی وه‌رده‌گرێ تا ئاشتی و ئازادیی و یه‌کسانیی به ته‌واویی باڵی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌ڵدا ده‌کێشێ.
هه‌رچه‌نده ئێمه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رایه‌کانت نیین که له‌م بابه‌ته ده‌رباره‌ی هزری چه‌پ و یه‌کسانییخوازیی ده‌رتبڕیون به‌ڵام له روانگه‌ی بڕوابوونمان به ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی بابه‌ته‌که‌ت وه‌کو خۆی به (پی دی ئێف) بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌مڕۆ - ٣١\١٠\٢٠٠٩
تکایه له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه بۆ دیتنی بابه‌ته‌که:
● مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز و ململانه‌ی راست و چه‌پ. نووسینی: سه‌ردار پشده‌ریی
|