|
٢\٤\٢٠٢٦
مامۆسـتایان
داینەمـۆی پەروەردە و فـێرکـردنن.

رەزا سـاڵح
هەر
لە کۆنەوە، بە چاوێکی رێـزەوە لە مامۆسـتایانیان روانیـون. چونکە بە
درێـژایی سەردەمەکانی مێژوو، مامۆستایان خاوەنی پەیامێکی پیرۆز و گرنگ
و چارەنووسساز بـوونە. هـەر ئەم پەیامەشە کە رێـز و پیـرۆزی و
شکـۆمـەنـدیی و پـێگەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتیی بە مامۆستایان بەخـشیوە.
میـری شاعـیرانی عەرەب ( ئەحـمەد شەوقی ) ـ کە بە رەچەڵەک کوردە ـ لە
سـتایش و گەورەیی مامۆستادا دەڵێت:"هەسـتە بـۆ مامۆستا شکـۆدارییە ...
هـێـندەی نەمابـوو کە مامۆستا ببێت بە پەیامبەر". مەبەستی ئێمە
مامۆستایانی کوردە. کە چـرایەکی هەمیشە داگـیرساوی گەشـن. تـیـشکی
گـەشی زانـست و زانیـاری، بە نـەوەی نـوێی ئەمـڕۆمـان دەبەخشن. خۆرێکی
تیشک زێڕینن رێگا بۆ کەسانی تر رووناک دەکەنەوە. مامۆستایان گـۆڵی گەش
و بۆنخـۆشی هەمیشە بەهـارن، بە گـوڵاوی بـۆن و بەرامە خۆشی زانیاری
مەستمان دەکەن. مامۆستایان هـەنگ ئاسایی لە جوانترین گوڵـزاری گوڵ
هەمەڕەنگـدا، شـیلـەی هـەڵاڵـەی زانـست و زانیـاری هـەمـەچـەشـنە
دەمـژن و هـەنگـویـنی زانـست و زانیارییان لێ دروست دەکەن و پـێشکەشی
رۆڵەکانی گەلەکەمـانی دەکـەن. مامۆسـتایان گـرنگـتریـن کـۆڵەکەن لە
کـۆڵـەکەکـانی، بنـیاتـنانی تاکی سـوودبەخـش و کـۆمەڵگایەکی
بەخـتەوەردا. مامۆسـتایـانی کوردمـان، گـرنگـترین کارتـێکەرن، لە
ژیـانی ئەمـڕۆ و لە داهـاتـووی گەلەکەمانـدا. بەبـێ مامـۆسـتایـان،
کوردسـتان دەبـێـت بە تاریـکـسـتان.
مامۆستایان پـێـشمەرگەی جەنگاوەرن، خـۆڕاگـر و کـۆڵـنەدەری گـۆڕەپانی
جەنگـن، کە بە چـکی بـڕوا و دڵسۆزی، بە چەکی زانـست و زانیاری، شـەڕی
نەزانـین و دواکەوتـن دەکەن. هەمیشە لەم شەڕەیاندا بـراوەن و سەرکەتوون.
مامۆستایان رابەرن، پێشەنگن، پێـشڕەون، بەخـشنـدەن. مامۆسـتایـان،
دایکـن، باوکـن، خـوشکـن، بـران، دڵسـۆزتـریـن هـاوڕێـن. مامۆستایان
چـێنەری تـۆوی شادی و ئاشتی و بەختەوەرین. هەردەم گەشبین و هیوابەخشن.
مامۆستایان دۆژمنی نەزانین و دواکەوتنن. هەڵگری ئاڵای گەشەکردن و
پێشکەوتنن. هاندەری گۆڕانکاری و داهـێنانن. بۆیە چارەنووس و داهاتووی
گەلەکەمان لە دەستی مامۆستایانی کوردمان دایە. چونکە ئەو قوتابیانەی کە
مامۆستایان بە راستی و بە دروستی پەروەردە و رێـنمایی و ئاراسـتەیان
دەکەن و بە جـوانی فـێریان دەکەن و رایـانـدەهـێـنن. هـەر ئـەم
قـوتـابیـیانەن، دەبـن بە سـەرکـردە و رابـەر و پـێـشەوا و بە
کاربەدەست و بە سـیاسەتـمەدار . هـەمـوو کاروبارێـی کوردستانـمان
بەڕێـوە دەبـەن.
خـزمەت و چـالاکی مامۆسـتایان، تەنها لە ناو پـۆل و قـوتـابخـانەدا
نیـیە. مامۆسـتایـان رۆڵێکی گـرنگیان لە گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵدا
هـەیە. مامۆستایان جـۆکەرن و لە هەمـوو بوارەکانی تێکـۆشان و ژیانـدا،
رۆڵی بەرچاویان هـەیە. ئـەوە مامۆسـتایانن کە ئەلـفـوبـێی کوردایەتی و
کوردستانپەروەری فـێری قـوتابـییەکانیان دەکـەن. فـێریـان دەکـەن کە
کوردستانیان خۆشـبوێـت و پارێـزگـاری لـێبکەن. فـێری خوشک و بـرایی و
تەبایی و یەکێتی و یەکـڕیـزییان دەکەن. فـێری هـەرەوەزی و هـاوکارییان
دەکەن. ئەوە مامۆستایانن، بە چەمکی ئـازادی و دیمـوکـراتی و یەکسانی
قـوتـابییەکانیان رادەهـێنن.
ئەگەر شارستانییەتی نـوێ، بە دانا و زانا و داهـێنەران و
کەڵەناودارانییەوە دەنازێـت. دەبێـت رۆڵی مامـۆستایان فـەرامـۆش نەکـەن.
ئـەو راسـتیـیە لەبەرچـاوبگـرن، کە ئەم داهـێنەر و ناودارانە، قـەرزاری
مامۆستایانـن، قـوتابیانی مامۆستایان بـوون. ئەوانـیان فـێرکـردن و
هـانیـانـدان بـۆ داهـێـنان و بـۆ دۆزیـنـەوە. ئـەوان بە جـوانی
پـەروەردە و رێـنماییان کـردن. ئەوان هـۆشیانیـان بە زانیـاری
زاخـاودان و هـیوایـان پێ بەخـشـین.
لە داهاتـووشدا، هەر داهـێنان و پێشکەوتن و گەشەکردنێک بێنە ئاراوە،
پشکی شێری شانازی، بـۆ دڵسۆزی و خۆبەخـشین و رۆڵ و مانـدووبـوونی
مامۆستایان دەگەڕێتەوە.
چی بڵێین و چی بنووسین. گەر بەنرخترین خەڵاتیش بە مامۆستایان ببەخـشین.
هـاوتای رۆڵی پیرۆز و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان ناکەنەوە. هەر
هەموومان قەرزاری چاکە و ماندووبـوونی مامۆستایانین. بێگـومان
بنیاتنانی مـرۆڤی دروست و هـاوسەنگ، زۆر گـرانـترە لە دروستکـردن و
بنیاتنانی کـۆشک و تەلار و ئاپـارتـمانی باڵابـەرز.
مامۆستایان (ئافـرەت ـ یا ـ پیـاو) دینەمـۆی پـرۆسەی پەروەردە و
فـێرکردنـن. رۆڵـێکی بنەڕەتییان لە دروستکردنی پەروەردەیی و دەروونی
منداڵانـدا هەیە. رۆڵی مامۆسـتایان تەنها فـێرکردن نیە. فـێرکردن بەبێ
پەروەردەیەکی دروست، ناتوانین بە فـێرکردن ناوی بەریـن. سـوودی
فـێرکـردن چـییە؟ ئەگەر قـوتابی تەنها بخـوێنێتەوە و بنووسێت. بەڵام
نابەڵەد بێت و کەموکوڕییەکی زۆری لە بەهـاکان و لە رەوشتە بەرزە
کۆمەڵایەتییەکاندا هـەبێـت. ئەگـەر وا پـێـبـگات، ئاکـامـەکەی لە
ئەسـتۆی مامـۆسـتایـانی بێ ئەزمـوون و نابەڵـەدن لە ئامانجـەکانی
پەروەردە و فـێرکـردن.
قـوتـابیـان لـە زۆربـەی رەفـتار و هـەڵـس و کـەوتـەکـانـیانـدا،
چـاولـێکـەرن و چـاو لـە مامۆستاکانیان دەکەن. بۆیـە پێویـستە
مامۆسـتایان هـەردەم، پێـشەنگ و سەرمەشـق و نمـوونەی باشبن بـۆ
قـوتابییەکانیان. پێویـستە مامۆسـتایان وەک منـداڵەکانی خـۆیان یا وەک
خوشـک و بـراکانی خۆیـان، قـوتـابییەکانیان بـلاوێـنن و بـە دروسـتی
رەفـتاریـان لەگـەڵـیانـدا بـکەن. پـردێـکی خـۆشـەویـستی و رێـزگـرتـن
پـێکەوەیـان بـبەستـێـت.
٢٠٢٦ - دوبـەی
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|