په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

مامۆستاکانی یەکگرتوو ...

لە نێوان ڕاستگۆیی و خەڵک فریوودان دا.

 


ئاڤێستا کەریم


هەموومان بە زۆر یان کەم ئاگاداری ئەوەین کە زۆربەی ئیسلامیەکانی دنیاو کوردستان هەمیشە خۆیان بە تاکە سەرچاوەی ڕاستی و رێگای بەهەشت ئەزانن . بەڵام کە بە کەمێک ژیریەوە بروانیتە گوفتار و کردارەکانیان زۆر درۆو مونافقی و دوفاقەیی ئەبینیت . ئەوەتا مامۆستای پایەبەرزی خاوەن بەیعەت و ئیمانی هەموو یەکگرتووەکان تا ماوەیک پێش ئێستا ئەمەریکای بە شەیتان و جنۆکەو کافر و یەکەم هاوپشتی جولەکە ناودەبرد . کەچی لەم دوایانەدا پاش سەردانێکی کورتی بۆ لاس ڤێگاس و شۆێنە تایبەتیەکانی تر . ڕای بەرێزیان گۆڕاوەو ئێستا ئەمەریکاو شێخەکانی خلیج هیچ فەرقیان نیە . پارەو دەسەڵات لەکوێوە بێت ئیمان لەوێیە .جاران کە تازە کۆنتراکتی ئیخوانی وەرگرتبوو زۆرشت حەرام بوو بەڵام ئێستا هەمووی پلان و سیاسەتە. بابم بەڕاستی فەرقی نێوان گۆێدرێژێکی خورماڵ و لیمۆزینێکی ئەمریکی زۆر زۆرە. نەک مرۆڤ لەخۆی دەگۆڕێ بەڵکو خۆشی لەبیر نامێنێت.ئەوەتا پاش ئەو سەردانە بەنرخە هەموو سایتە ڕۆژنامەنوویەکانی پرکردووە لە دەنگۆی ئەوەی کە یەکگرتوو بە پاڵپشتی هێزی دەرەکی( ئەمەریکا و ئیسرائل و تورکیا ) دێتە سەر تەختی دەسەلات لەکوردستان. ئیتر ڕیش و پاتۆلی کورت و سیواک چی دی سونەت نین .

یەکێکی تر لەو مامۆستا بەڕێزانە کە یەکگرتوو زۆر ڕزی دەگرن و یەکیکە لەو کەسانەی بنەمایە لەبیرو بۆچونەکانیاندا ( شێخ عومەر بەکریە) کە لە لەندەن زۆرێک لە برا موسوڵمانەکان بەخوتبەکانی فریوو درابوون ئێستا دەرکەوتووە کە کچەکەی ( یاسمین ) لە نایت کڵەپەکانی بەریتانیا سەماکەری خۆ ڕووت کردنەوەیە تکایە کرتک لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە .


http://www.elaph.com/Web/AkhbarKhasa/2008/9/368983.htm


ئەمە لەکاتێکدا کە ئەم ملاو مامۆستایانە هۆکاری ڕاسەقینەی ڕەشەکوژی ژنان و کچان و خوشک و دایکمانن بە تۆمەتی شەرەف کەچی بۆخۆیان هیچ شتێک حەرام و عەیب نیە . ئێستاش شیڕە شیڕەکەی مەلا عوزێر لەگویمایە کە ئەیشیران بەسەر کچە نوسەری کوردا کە داوای ئازادی دەکەن کەچی خۆشیان کە پاشەڵ پیسیان دەر دەکەوێت دەڵێن زۆڵمان لێدەکرێت .

یەکیکی تر لە گاڵتە جاڕیەکانیان ئەو شێخەی سعودیەیە کە بەشەرعی اسلام ئەی سەلمێنێت کە میکی ماوس و تۆم و جێری سەربازی شەیتانن و پێویستە بکوژرێن . ئاخر هەی جاهیل ئەفلام کارتۆن جۆن دەکوژرێت و ڕەجم دەکرێت...!!ئێستا جێی خۆیەتی بە برای موسوڵمان ( محمد بەرزنجی ) بڵین کە ئم جۆرە فکرە کۆنە پەرستانانە باویان نەماوە و ئیکسپایەر بوون نەک بیری نۆێخوازی .

 


http://www.elaph.com/ElaphWeb/AkhbarKhasa/2008/9/367094.htm
(http://www.youtube.com/watch?v=bnhQjk7T478).
(
http://www.youtube.com/watch?v=r3KXBuRoM-M).