٢٦\٢\٢٠١٥
مامۆستایانى
زیندوو و رێکخراوێکى مردوو!!

نەجم محەمەد
ماوەى چەند ڕۆژێکە مامۆستایانى کوردستان
لەچەند شار و شارۆچکەیەکى کوردستان لە
بەرابەر نەدانى مووچەى سێ مانگ دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و ناڕەزایی
دەربڕین.. بە
شێوەیەکى خۆڕسکانە و ناڕێکخراو دوور لە دەست
تێوەردان و ئاماژەی حیزبى بەدەسەڵات و
ئۆپۆزیسیۆنەوە مامۆستایان ئەم جارە
جیاواز لە جارەکانى تر زۆر زیندووانە
و هوشیارانە هاتوونەتە مەیدان و
ئەم جارەیان دروشمەکانیان ..
قسەکانیان دژى دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنیشە و دەرکیان بەوە کردوە
ئەوە تەنها خۆیانن کە
بە ڕیزى یەککگرتوى خۆیان دەتوانن ماف
و داواکارییەکانیان
بەدەست بێنن و جگە لە
خۆیان هیچ ڕێکخراو لایەنێکى ناو
دەسەڵات و ئۆپۆزیسێۆن ناتوانن ئەو ئامانجەیان بۆ بهێننە دى
و واقیع و ئەزموونیش ئەمەى سەلماند..
ئەمرۆ مامۆستایانى کوردستان زۆر زیندوو و بەئاگان بەڵام خاوەنى
ڕێکخراوێکى مردوو و خەوتوون
ئەویش یەکێنى مامۆستایانى کوردستانە. تەنها ئەو کاتانە ئەم ڕێکخراوە
تۆزێک بەئاگا دێتەوە کە
مامۆستایان دێنە سەرشەقام و دەنگى
ناڕەزایەتى بەرزدەکەنەوە ئیتر ئەمانیش دەردەکەون و لە شەرماندا
بە پەلە کۆبوونەوەیەک دەکەن و بەیاننامەیەکى
شەرمنانە دەردەکەن ئەویش دواى ڕاوەرگرتن وڕەزامەندى حیزبەکانیان ئیتر
دواى ئەوە دەچنەوە سووڕى متبوون و دەخەونەوە و دیارنامێننەوە..
بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو کات پێویست ترە
کە مامۆستایانى کوردستان ڕێکخراوێکى سەربەخۆ
و ڕاستەقینەى خۆیان پێک بهێنن و دروست بکەن چونکە ئەم ڕێکخراوەى ئێستا
ڕێکخراوى ڕاستەقینەى ئەوان نیە بەڵکو ڕێکخراوێکى حیزبیە و کار بۆ
بەرژەوەندى و ڕەزامەندى حیزبەکان دەکات نەک بۆ بەرژەوەندى و ماف و
داواکاریەکانى مامۆستایان.
ئیتر کاتى ئەوە هاتووە کە مامۆستایانى
کوردستان ڕێکخراوبن و ڕیزەکانى خۆیان ڕێکخەن لە ڕێکخراوێکى سەربەخۆدا و
نوێنەرى ڕاستەقینەى خۆیان هەڵبژێرن لە ڕێکخراوێکى نوێ دا وڕیزەکانى
خۆیان جیاکەنەوە لەو ڕێکخراوە حیزبیە کە وەک
بارو مۆتەکەوایە بەسەر مامۆستایانەوە ئیتر بۆ لەمەودوا نابێت
مامۆستایانى کوردستان فریوى ئەم ڕێکخراوە بخۆن بەدەسەڵات و
ئۆپۆسزێۆنەیەوە کە کەسیان نوێنەرى
مامۆستایان نین بەڵکو نوێنەرى بەرژەوەندى و حیزبەکانیانن ئەمانە کۆیلە
و دیلى حیزبەکانیانن نابێت ئیتر مامۆستایان ڕێ بدەن بەمانە کە
دەست وەردەنە کاروبارى مامۆستایان و
سوارى شەپۆلى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندنەکانیان ببن و خۆیان بکەنە دەمڕاست
و نوێنەریان لە پێناو بەرژەوەندى و پۆست و
حیزبەکانیاندا چەندین ساڵە مامۆستایانى کوردستان باجى نەبوونى
ڕێکخراوێکى سەربەخۆ دەدەن.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|