به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
مانای وشه‌ی کورمانج (کرمانج) چیه ؟
ح.س.سۆران
دڵنیام زۆر که‌س پێیان خۆشه ، به وردی بزانن وشه‌ی ( کرمانج) مانای چیه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ، هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌باره‌ت به‌م وشه‌یه، راڤه‌یه‌کی هه‌ره کورت و زۆر پوختتان، پێشکه‌ش بکه‌م :
له پێش دا پێویسته ئاماژه بکه‌م ، ئه‌م وشه‌یه له زمانی کو‌ردی دا زۆر وشه‌یه‌کی گرنگه ، که بۆ وێنه به لای که‌مه‌وه له‌م به‌ستێنانه دا به کار ده‌بڕێ : (1) یه‌کێک له زاراوه سه‌ره‌کیه کانی کو‌ردی ناوی زاراوه‌ی ( کرمانج ) یه ؛( 02) له‌وانه‌یه بڵێم ، نزیکه‌ی 30 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی کورد به زاره‌وی ( کرمانج) ی قسه ده‌که‌ن ؛ (3) زۆر که‌س ناوی کوڕی خۆیان یا ناسناویان ده‌نێن ( کرمانج ) ، که با بڵێم یه‌کێک له به ناوبانگترینی ئه‌م (کرمانج) انه ، به‌هه‌شتی عه‌زیزی کرمانج بو ، که له کاتی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان دا ، به داشداری ئه‌و ، ده‌سته‌ڵاتی شا له شاری مه‌هاباد ده‌رکراوه و ئه‌و پیاوه بوێره، شاره‌وانی ئه‌و کاته‌ی له ته‌ک هاورێیانی دا ، داخستوه و ته‌خته کردوه ؛ (4) به مرۆڤی کو‌ردی ره‌به‌ن و ره‌سه‌نیش ده‌ڵێن ( کرمانج ) ، بۆ وێنه هۆنه‌ری مه‌زن ماموه‌ستا ئه‌بۆلحه‌سه‌ن سه‌یفی قازی ، له هۆنراوه‌یه‌که دا ، شتێکی له‌م باره ده‌ڵێ " حه‌سه‌ن که کوردێکی (کرمانج )ه، یانی ره‌به‌ن ، چ پێویستی به دیلمانجه" ، که مه‌به‌ستی له خۆیه‌تی ؛ (5) له فۆلکلۆری کو‌ردی دا ، ده‌ڵێ " به کو‌ردی و ( کرمانج) ی پێت بڵێم "، یانی به کوردیه‌کی زۆر قاڵ و بێ درۆ و ده‌له‌سه . به‌ڵام ده‌بێ ئاماژه به‌مه‌ش بکه‌م ، که زاراوه‌ی ( کرمانج) ی زۆر بن زاراوه و بگره بنی بن زاراوه‌شی هه‌یه ، که ره‌نگه زۆر که‌سان ، بن زاراوه‌ی بادینی یا شکاکیش ، به جێ نشێنی کرمانجی بزانن ، که ئه‌مه وا نیه و ئه‌م دو بن زاراوه‌یه ، هه‌ر دووکیان بن زاراوه‌ی ( کرمانج) ین .
مانای وشه‌ی کورمانجی ( کرمانجی ) :
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ته‌نانه‌ت ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دی خانی له په‌ڕتووکی شازی مه‌م و زین دا ، نزیکه‌ی 400 ساڵ پێش ، وشه‌ی ( کورمانج) ی به کاربردوه ، که دیاره کورت کراوه‌ی وشه‌ی ( کوردمانج) یه و له‌م به‌شانه پێکهاتوه : کورد+مان+جێ ، که واته ( جێی و نیشتگه‌ی کورد ره‌گه‌زان یا کوردستان ) که خه‌ڵکه‌که‌شی ده‌بنه کورمانجی ( کرمانج)ی ، چون: کورد = کورد مان = ره‌گه‌ز ، که له وشه‌ی دوود(مان) ی ئاریاییه‌وه ره‌گاژۆی کردوه ، وه‌ک وشه‌ی تورکمان ، که یانی ( تورک ره‌گه‌ز ) ، کوردمان یش یانی کورد ره‌گه‌ز . یا وشه‌ی خانومان ، یانی جێگه و نیشتگه ، وه‌ک ده‌ڵێن فڵانه که‌س ، بێ ماڵ و بێ خان و (مان)ه . جێ = جێ یا مه‌ڵبه‌ند یا نیشتمان .
که به‌م پێیه (کورمانج جێ) ، ده‌بێته جێ یا نیشتمانی کورد ره‌گه‌زان یا کوردستان و، دانیشتوانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ش ، ده‌بنه کۆرمانج ( کرمانج ) و زاراوه‌که‌شیان ده‌بێته کورمانجی ( کرمانج)ی . تێبینی: له مه‌هاباد و زۆر ناوچه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ش به کوردگه‌لێک که نه مه‌لان ، نه شێخن ،نه فه‌قێن ، نه خاوه‌ن مڵکن و کوردێکی ئاسایین ، پییان ده‌ڵێن ( کرمانج) ، جا هه‌ر زاراوه‌یه‌کیان ببێ !!!. که به‌م پییه کرمانج واته کوردێکی قاڵ، ره‌سه‌ن و ره‌به‌ن .
تاران 24/7/ 2708 soransa@hotmail.com
|