به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
مانای وشه‌ی '' سۆران '' چیه ؟
ح.س.سۆران
زۆر که‌س ره‌نگه ئه‌م پرسیاره‌یان بێ ، ئایا مانای وشه‌ی "سۆران " چیه ؟ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م پرسیاره ، هه‌وڵ ده‌ده‌م به که‌ڵک وه‌رگرتن له لێ کۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی که پێشتر ئه‌نجامم داوه ، ئه‌م وشه‌یه لێک بده‌مه‌وه و راڤه‌ی بکه‌م :
هه‌روه‌ک ده‌زانین ، وشه‌ی "سۆران" له زمانی کوردی دا ، له زۆر سۆرغه‌وه به کار ده‌برێ ، که هێندێکیان ئه‌مانه‌ن (1) یه‌کێك له زاراوه سه‌ره‌کیه‌کانی کو‌وردی ، زاراوه‌ی ( سۆران) یه ؛ (2) شارێک له پارێزگه‌ی هه‌ولێر ناوی شاری ( سۆران) ه ؛(3) ناوچه‌یه‌کیش هه‌ر له‌م پارێزگه‌یه پێی ده‌ڵێن ده‌ڤه‌ری (سۆرا ن) ؛ (4) ناوی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له فرمانڕه‌وایانی کورده ، با ناوی میرانی (سۆران)؛ (5) زۆرمان ناوی خانزاده خانمی (سۆران ) یشمان بیستوه ؛ (6) ناوی هێندێک منداڵی کوڕیش ده‌نێن(سۆران) و بابلێم ،بۆ وێنه من خۆشم هه‌ر له منداڵیه‌وه به ناسناوی (سۆران) ناسراوم و هتد .
لێکۆلێنه‌وه مه‌یدانیه‌که : به‌ینێک ده‌رفه‌رتێک هاته پێشه‌وه ،وه‌ک ماموه‌ستای میوان ، له کولیه‌ی ئادابی سۆرانCollege Of Education) Soran ) ، له شاری سۆران وانه بڵیمه‌وه . رێزدار دوکتور دارا جاف که سه‌رۆکی ئه‌و کالێجه بو ، رۆژێک وتی تۆ که خۆت ناوت ( سۆران) ه و ئێستا له‌کالێجی ( سۆران ) ، له شاری (سۆران ) وانه ده‌ڵێیته‌وه ، ئه‌گه‌ر پێت خۆشه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی سه‌باره‌ت به وشه‌ی " سۆران " بکه ، بزانه به بۆچوونی تۆ مانای چیه ؟
مانگی گوڵان بو ، که له زۆر جێگه‌ی کوردستانی مه‌زن بانه‌مه‌ڕیشی پێ ده‌ڵێن . بارانێکی زۆر له‌و ده‌ڤه‌ره باریبو . ده‌ستم کرد به لێکۆلێنیوه ، سه‌باره‌ت به وشه‌ی "سۆران " . زۆر له گوند و شاره‌دێ کان چووم ، به ده‌روده‌شت دا گه‌ڕام و له زاراوه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌م کۆڵیه‌وه. خۆتان ده‌زانن کاتێ باران زۆر ده‌باری و شڵێوه و له‌نگێزه‌ی بنه‌وه‌شت ده‌کا ، خاک و ده‌روده‌شت و کێو پاره‌کان زۆرتر ره‌نگی سووریا‌ن لێ ده‌نیشێ . له‌م کاته دا که بارانێکی زۆر باریبو ، ته‌واوی ده‌روده‌شت و کێو و شاخ مه‌یله‌و سوور هه‌ڵگه‌ڕابوون . یانی دنیا وه‌ک گڵه‌ره‌نگه‌ی سووری لێ هاتبو ، که هه‌وڕگه‌ڕ دیزه‌وگۆزه‌ی پێ ره‌نگ ده‌که‌ن . من به‌م بۆچوونه گه‌یشتم ، که وشه‌ێ " سۆران " ، له " سوور" ه‌وه هاتوه . و "سۆران " یانی " سووران " یا کورد کوته‌نی سوورکه‌ڵانیه‌کان یا ده‌ڤه‌ره سووره‌کان ، هه‌ر وه‌ک به کوردی بو وێنه ده‌ڵێن " به‌رده ڕه‌شان " ، که یانی جێگه‌ی به‌رده‌ر ره‌شه‌کان . لێره‌دا پرسیارێک دێته گۆرێ ، که ئه‌ی بۆ " سووران " نیه و " سۆران" ه ، که ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه له‌و ناوچه‌یه ، به ره‌نگی "سوور " ده‌ڵێن " سۆر " و " سۆران " کۆی وشه‌ی " سۆر" ه ، واته سووره‌کان .
بۆ ئه‌وه‌ی بزانم خاکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆ وا سووره ، هێندێک خۆڵم له جێگه‌گه‌لی جیاوازی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌ڵبژاردوه ، ئێستا له کنمه و ده‌مه‌وێ له لابۆراتۆار ( تاقیگه) یه‌ک ، بیده‌م له روانگه‌ی کیمیاویه‌وه ئه‌نالیزی بکه‌ن .
کوردناسانی خۆماڵی و بیانیش سه‌باره‌ت به‌م وشه‌یه، زۆر مه‌به‌ستیان نووسیوه و باسی کۆمه‌ڵ ناسی ، مرۆڤناسی ، میژویی و ئه‌و شتانه شیان هێناوه‌ته گورێ ، به‌ڵام خۆتان ده‌زانن مێژوی زه‌وی ناسی زۆر زۆر کۆنتره له هی کۆمه‌ڵناسی ، مرۆڤناسی و مێژویی . به کورتی به بۆچوونی من ، ریشه‌ی وشه‌ه‌که ، له هه‌ر به‌ستێنێک دا به‌کار ببرێ ، له‌وه‌وه ره‌گاژۆی کردوه ، که مه‌ڵبه‌نده‌که زۆر سوورکه‌ڵانه و خاک و ده‌روده‌شت و کێوی ، زۆر زۆر مه‌یله‌و سوورن ، به تایبه‌ت کاتێک بارانی زۆر ده‌بارێ ئه‌مه زه‌قتر ده‌بێته‌وه و سوورتر هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێ . ره‌نگه ده‌ڤه‌ری مێرگه "سووریش" که له نزیکی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه وشه‌ی سووری تێدایه ، یانی مێرگێکی مه‌یله‌و سووره ؟ .
تاران 17/7/ 2708 soransa@hotmail.com
|