په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٣\٢٠١١

''ماندوو'' بەشداری لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ''میامی'' ئەمەریکی دەکا.

 

مه‌نسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "ماندوو" لە دەرهێنانی "ئیبراهیم سەعیدی" لە بەشی کێبڕکێی سەرەکی 28مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "میامی" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش دەکرێت.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی "ماندوو"، فیلمی سینەمایی "ماندوو" یەکەمین بەرهەمی دەرهێنەری مەهابادی "ئیبراهیم سەعیدی" لە بەشی کێبڕکێی سەرەکی بیست و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "میامی" لە وڵاتی ئەمەریکا دەچێتە سەر پەردەی سینەما و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی سەرەکیی ئەم فیستیڤاڵە لەگەڵ چەندین فیلمی دیکە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جێهان رکابەری دەکات.


فیلمی سینەمایی "ماندوو" لە دوو سانسی جیاوازدا لەوانە: کاتژمێر 4ی دوانیوڕۆی رۆژی شەممە 5ی مارسی 2011 نمایشکرا و هەروەها بڕیاروایە کاتژمێر 45/9ی شەوی دووشەممە 7ی مارسی 2011 بۆ دووەمین جار لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی "میامی" نمایش بکرێت.


ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی فیلم گەلێک لە بەرهەمەکانی دەرهێنەرانی سەرانسەری جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لە رۆژانی 4 تا 13ی مارسی 2011 لە شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.


فیلمی "ماندوو" لە دوایین نمایشی نێونەتەوەیی خۆیدا لە کاتژمێر 6ی دوانیوەڕۆی رۆژی 1ی مارس لە 39مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "بێلگراد" لە هۆڵی سینەمایی ناوەندی فەرهەنگی شاری بێلگراد لە وڵاتی سێربستان چووە سەر پەردەی سینەما.


سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "بێلگراد" رۆژی 26ی فێبرییە لە شاری بێلگراد دەستی پێکردووە و تا ئەماۆ یەکشەممە 6ی مارسی 2011 درێژەی دەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://miami.bside.com/2011/films/mandoo_miami2011;jsessionid=6C0C61BA48B7E5ABAC191ED71B4810C9
http://www.kcb.org.rs/Programi/Filmskiprogram/Filmskinajave/tabid/1091/AnnID/1181/language/en-US/Default.aspx


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "ماندوو"
mansourjahani@gmail.com
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک