١١\١٠\٢٠١٠
''ماندوو'' لە
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ''پووسان''
نمایشکرا.
ئامادەکردنی:
مەنسوور
جیهانی
فیلمی
سینەمایی "ماندوو" لە دەرهێنانی "ئیبراهیم سەعیدی" لە سێ سانسی
جیاوازدا لە بەشی "دەلاقەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە پازدەهەمین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پووسان" لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایشکرا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ماندوو" لە تاران،
فیستیڤاڵی فیلمی "پووسان"، بە نمایشی 308 فیلم لە 11 بەشی جیاواز،
لەوانە: "رەوتی نوێ"، "دەلاقەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا"، "دیاری
فیستیڤاڵ"، بەشی "فلەش فۆروارد"، "سینەمای ئەمڕۆی کۆریا"، بەشی تایبەت
"سینەمای کوردستان ـ رۆحی فەتح نەکراو"، بەشی "سینەمای کۆماری چیک"،
بەشی "گۆشەی کراوە"، بەشی "سینەمای کراوە" و بەشی "نیوە شەو" لە رۆژانی
7 تا 15ی ئۆکتۆبری 2010 لە شاری بەندەری پووسان لە کۆریای باکوور
بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەمایی "ماندوو" سەرەتا کاتژمێر 6ی ئێوارێ هەینی 8ی ئۆکتۆبر لە
هۆڵی "سینەما لۆتە کێنتۆم شاری 4" و پاشان کاتژمێر 30/9ی دوێنێ
یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبر لە هۆڵی "سینەما لۆتە کێنتۆم شاری 3" نمایشکرا و
بڕیاروایە کاتژمێر 30/5ی دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 12ی ئۆکتۆبر لە هۆڵی
"سینەما دیۆنگ 8" نمایش بکرێت.
هەروەها فیلمی دیکۆمێنتی بڵندی "دایکانی من" لە دەرهێنانی سینەماکارانی
کورد "ئیبراهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی" و لە بەرهەمهێنانی "عەباس
غەزالی" لە بەشی تایبەت بە ناساندن و تەرکیز لە سەر سینەمای کوردستان
بە ناونیشانی "سینەمای کوردستان ـ رۆحی فەتح نەکراو" لە میانەی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پووسان" نمایش دەکرێت.
لە بەشی "سینەمای کوردستان ـ رۆحی فەتح نەکراو"دا 7 فیلمی کوردی دیکە
لە سینەماکارانی کورد نمایش دەکرێن، لەوانە: فیلمی سینەمایی "رێگا" لە
دەرهێنانی "یەڵماز گۆنای"، فیلمی سینەمایی "نیوە مانگ" لە دەرهێنانی "بەهمەن
قوبادی"، فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوبار" لە دەرهێنانی "شەوکەت
ئەمین کورکی"، فیلمی سینەمایی "دەیوید تۆلهیڵدان" لە دەرهێنانی "مانۆ
خەلیل"، فیلمی سینەمایی "براکوشی" لە دەرهێنانی "یەڵماز ئەرسەلان"،
فیلمی سینەمایی "منداڵانی دیاربەکر" لە دەرهێنانی "میراز بیزار" و
فیلمی سینەمایی "ڤودکا لێمۆن" لە دەرهێنانی "هونەر سەلیم".
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ماندوو".
mansourjahani@gmail.com
|