١٧\١١\٢٠١٤
مانەوە.

فهرهاد مازێ
لە یەزد تۆ، لە من
بۆ
ونی من، شیعر تۆ
لێو بێ ماچە، عیشق تۆ
فەرامۆش ئامێز
پەرتبوون تاوان
رق باڵندە
فڕین تۆ...
دێوەزمەم
دۆخین کردنەوە سەفەر
پەنجەم نییە بۆ خوراندن
زمان بۆ پیاهەڵدان و گووکردن لە ئاو
هەنگاو بازنەی حەرام
خەندە دەمامکی مرۆڤ
حەلال رووتبوونەوە
سەما نووتەک
فریشتە رووتن
دەخۆنەوە مەی دەگێرن
مەستین، لەگەڵ ئابتەر دەخەوین
مەمکی فریشتە دەمژین
لە قاقای یەزد بێدار دەبین
مرۆڤ نین مرۆڤ...
هاوینی
٢٠٠٧
کەلەپچە.
لە کۆگایەکا گوڵێکم بینی
کەلەپچە کرابوو
هەروا پەنجەرە و رۆینیش
گەڕامەوە
دەرگای کۆگاکەم پێوەدا
دوور روانیم
دوور دوور
بینیم مرۆڤ غاری دەدا.
هاوینی
١٩٩٤ - ئەریزۆنا
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|