په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١٠\٢٠١٠

مانگرتن چییه‌؟


وەرگێڕانی له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف


نزیکه‌ی مانگێک ده‌بێت، هه‌ر پانزه‌ ڕۆژ جارێک، سه‌ندیکاکان ده‌مانبه‌ن بۆ سه‌ر شۊقامه‌کان و داوامان لێده‌که‌ن مان بگرین، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویان ناوه‌ (ڕۆژانی کار- ئه‌کسێون) چه‌ندین ساڵه‌ له ‌سایه‌ی ئه‌و تاکتیکه‌وه‌ له‌ نشووستی زیاتر هیچی ترمان ده‌ست نه‌که‌وتووه‌.

پێویسته‌ وه‌بیری خۆمانی بهێنینه‌وه‌، ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م تاکتیکه‌ ته‌نیا به‌ره‌و شکستی بردین (با بۆ نموونه‌ بزریی په‌یوه‌ندی هێزه‌کان و تێکشکانی2003 بهێنینه‌وه‌ بیری خۆمان بهێنینه‌وه‌.)

گه‌ر بڕوانینه‌ مێژوو، ده‌ه‌بینین که‌ مانگرتنه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان سیما هاوبه‌شه‌کانیان ئه‌مانه‌ن:

* دروستکردنی خه‌زێنه‌یه‌کی هاوکاری و ئاماده‌کردنی به‌ چه‌ند مانگێک پێش ده‌ستکردن به‌ مانگرتن، به‌کارهێنانی ئه‌و خه‌زێنه‌یه‌ بۆ پێویستییه‌کانی خێزانی مانگرتووه‌کان له‌ کاتی مانگرتندا، درێژخایه‌ن بێت یا کورتخایه‌ن.
* بوونی ئه‌نجومه‌نی گشتی خواره‌وه‌ له‌ هه‌موو کارگه‌یه‌کدا، سه‌ندیکاکان ناچار بن پرس و ڕایان پێ بکه‌ن و دواتریش ئاگاداریان بکه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌موو کاره‌کان.
* وه‌ستاندنی کارگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌که‌ کاریگه‌رتر بێت، به‌بێ یه‌کودوولێکردن ده‌بێت به‌رهه‌مهێنان ڕابگیرێت و هیچ بوار و ئه‌گه‌رێک نه‌هێڵرێته‌وه‌ بۆ لۆکی پله‌پله‌یی -Loc-out- په‌کخستنی هه‌نگاو دوای هه‌نگاو.
* بینین و په‌یوه‌ندیکردن به‌ زه‌رده‌کانه‌وه‌. زه‌رده‌کان (ئه‌و کرێکارانه‌ن که‌ ئاماده‌ نین مان بگرن و جێگه‌ی مانگرتووه‌کان ده‌گرنه‌وه‌).
* سووربوون و به‌رده‌وامیدان به‌ جموجۆڵ تا ئه‌و کاته‌ که‌ هه‌لومه‌رجه‌کانی کارگه‌ران په‌سه‌ند ده‌کرێن، ئه‌و فاکته‌رانه‌ ڕێگه‌ بۆ کارگه‌ران خۆش ده‌که‌ن تا بتوانن ده‌ست بگرن به‌ په‌یوه‌ندی هێزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاران، واته‌ ڕاگرتنی پارسه‌نگی هێزه‌کان به‌ جۆرێک له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مڕۆ چی ده‌بینین له‌ مانگرتنه‌کاندا؟
* به‌رده‌وامیدان به‌ تاکتیکی دابه‌زین بۆ ناو جاده‌، هه‌ر پانزه‌ ڕۆژ جارێک.
* سه‌ندیکالیسته‌ بیرۆکراته‌کان ناهێڵن خه‌زێنه‌یه‌کی هاوکاری هه‌بێت. (له‌و باره‌یه‌وه‌ پێمان ده‌ڵێن) ته‌نانه‌ت یه‌ک سه‌نتیم پاره‌ مه‌ده‌ن بۆ مانگرتنه‌کان، بیانووشیان بۆ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کارگه‌ران توانایان نییه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بده‌ن بۆ دروستکردنی خه‌زێنه‌.
*
تا دێت ئه‌نجومه‌نه‌ گشتییه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ش که‌ هه‌ن ‌ سه‌ندیکاکان باڵیان کێشاوه‌ به‌سه‌ریاندا و بوونه‌ته‌ مۆته‌که‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌.
* له‌باربردنی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن وپه‌کخستن، به‌ بیانووی هیچوپووچه‌وه‌، بۆ نموونه‌ پێمان ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌ دیموکراتیه‌دا ده‌ژین و ده‌بێت ڕێزی (ئازادیی هه‌ڵبژارده‌) بگیرێت.

به‌ کورتی ناوه‌ندێتییه‌کانی سه‌ندیکاکان چاودێری ئه‌و تێکه‌ڵکردنه‌ ده‌که‌ن، تێکه‌ڵکردنی مانگرتن و خه‌باتی ڕاست و ته‌ندروست و به‌ په‌رده‌لابردن له‌سه‌ر هه‌موو ڕاستییه‌ شاراوه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ بێماناکان. مانگرتن کاریگه‌رترین ئامرازی ئێمه‌ له‌ خه‌باتماندا دژی خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ت، ئه‌و ئامرازه‌ پوچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندێتیی سه‌ندیکالیه‌وه‌ و له‌سه‌ر لانکه‌وه‌ کاریگه‌ریان خنکاندووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ گیان به‌ لاشه‌ی ئه‌و ئامرازه‌دا بکه‌ینه‌وه‌!

بۆ12 ئۆکتۆبه‌ر داوای مانگرتنێکی گشتی ئۆتۆ به‌ڕێوه‌بردن ده‌که‌ین!

ئازادکردنی کرێکاران ته‌نیا له‌ ده‌ستی خودی کرکاراندایه‌
_________________________
SIA32 - CNT-AIT
په‌یوه‌نده‌یی: sia32@no-log.org
سه‌رچاوه‌: http://sia32.lautre.net 

ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف