٥\٩\٢٠١٠
مانگرتنه‌که‌ی
رۆژی شه‌شی ئه‌یلوولی ١٩٦١ له که‌رکوکدا.

ره‌زا شوان
که شۆڕشی ١٤ی گه‌لاوێژی
١٩٥٨له عێراقدا به‌رپابوو، ئه‌وه‌بوو
"عه‌بدولکه‌ریم قاسم" بوو به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رکرده‌ی
گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق..له سه‌ره‌تادا ڕێ به کاری سیای درا
ئه‌وه‌بوو پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌غدا و هه‌موو شاره‌کانی
کوردستاندا باره‌گای کرده‌وه..گه‌لی کوردمان تا راده‌یه‌کی باش هیوای
به هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی ئه‌و شۆڕشه هه‌بوو،که له به‌ندی سێیه‌می
ده‌ستووری کاتی عێراقدا هاتبوو:"العرب والاکراد شرکائ فی هژا لوگن ــ
عه‌ره‌ب و کورد هاوبه‌شن له‌م نیشتمانه‌دا" به‌ڵام وه‌کو ده‌ڵێن ئه‌مه
ته‌نها مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز بوو..به پراکتیکی جێبه‌جێ نه‌کرا. عه‌بدولکه‌ریم
قاسمیش هه‌ر هێنده خۆی قایم کرد و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی به"الزعیم
الاوحد ـ ته‌نیا سه‌رۆک" ناویان ده‌برد، له خۆی باییبوو،به پێچه‌وانه‌ی
ئامانجه‌کانی شۆڕشه‌وه، تاکڕه‌وانه حوکمی ده‌کرد و که‌وته دژایه‌تی
کردنی ئازادی و کاری سیاسی..به تایبه‌تش د ژایه‌تیکردنی مافه ڕه‌وکانی
گه‌لی کوردمان..
ئه‌وه‌بوو هه‌موو باره‌گاکانی پارتی
دیموکراتی کوردستانیان داخست و، که‌وتنه گرتنی هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانمان
و. کوردیان ناچارکرد بۆ به‌رگریکردن له خۆی په‌نا بۆ چه‌ک و شۆڕش به‌رێت..ڕژێم
له پێشا کوردێکی زۆری له سوپای عێراق ده‌رکرد، به تایبه‌تیش ئه‌فسه‌ره
پله‌داره‌کان تا ده‌گاته جێگری ئه‌فسه‌ر و عه‌ریفیش.هه‌ر وه‌کو چۆن له
سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رستدا و، به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆشه‌وه
،هه‌موو سه‌نگی قورسایی سته‌مکردن و غه‌در و تاوانکاریان خستبووه سه‌ر
که‌رکوک.. که‌وتنه تاقیبکردن و ترساندن و ڕاونان و گرتنی تێکۆشه‌ره‌کانی
گه‌له‌که‌مان له ناو شاری که‌رکوکدا. له ساڵی ١٩٦٠ دا، تۆرانییه‌کان
به پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی که‌رکوک،که وابزام ئه‌و کاته به‌ڕێوه‌به‌ری
ئه‌منی که‌رکوک ـ نوری الخیاگ ـ بوو، که تۆرانییه‌کی دوژمنی سه‌رسه‌ختی
کورد بوو، باندێکی تیرۆریستیان دامه‌زراند به ناوی "الکف الاسود ـ ده‌ستی
ڕه‌ش" بۆ کوشتنی کورد له ناو شاری که‌رکوکدا،یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و
بانده "حوسه ئاوچی ی بێڕه‌وشت بوو" ئه‌وه‌بوو ێه‌که‌مین کورد که
کوشتیان"محه‌مه‌د ئه‌مین(شه‌ربه‌تچی)بوو ماڵیان له قه‌ڵای که‌رکوک بوو"
. دواتریش ئه‌م کوردانه‌یان تیرۆرکرد"سه‌ید وه‌لی کاکه‌یی که (ماتۆڕچی)بوو."عه‌بدوڵا
ره‌زا(کرێکار)بوو." فازیل حاجی عه‌لی له‌یلانی(کوتاڵفرۆش)بوو هه‌رسێکیان
خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی شوریجه بوون..هه‌روه‌ها مادده‌ی تیزابیشیان پژانده
سه‌روچای چه‌ند کوردێک که بووه هۆی سوتاندن و شێواندنی ده‌موچاویان
وکوێربوونیان،یه‌کێک له‌وانه "ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌زا ـ دوکاندارـ که خه‌ڵکی
شۆریجه بوو"..ئه‌م بانده کورد کوژه به به‌رچاوی ئه‌منه‌وه ته‌راتینیان
ده‌کرد و نه‌یانده‌گرتن..
ئه‌م کاره قێزه‌وه‌نانه و گرتن و
ڕاونانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان، به مه‌به‌سی ترساندن و چاوشکاندنی
کورد بوو له که‌رکوکدا..به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه کوردی زیاتر توڕه و
ڕق ئه‌ستوور کرد و زیاتریش له‌سه‌ر خه‌باتکردن سووربوون..ده‌ستکرا به
ڕێکخستن و خه‌باتی نهێنی . عه‌بدولکه‌ریم قاسمیش له‌شکرێکی زه‌به‌لاحی
بێشوماری به قورسترین چه‌ک و جبه‌خانه بۆ هێڕشکردنه سه‌ر کوردستان
ئاماده‌کرد..چونکه ئاماده نه‌بوو که به شێوه‌ی گفت‌وگو و به ئاشتی
وه‌ڵامی داخواییه‌کانی کورد بداته‌وه..به‌ڵکو که‌وته هه‌ڕه‌شه‌کردن..بۆیه
تا ده‌هات باردۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌بۆوه. جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان
دژ به‌و سیاسه‌ته شۆڤێنیه‌ی قاسم ،بۆ گوزارشتکردن له تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییان
بڕیاریان دا، که له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا، له ڕۆژی" ٦ی /ئه‌یلوولدا"
مانگرتنێکی گشتی بکرێت.. ته‌مه‌نی من ئه‌و کاته،تازه پێم نابووه
پانزه ساڵییه‌وه..ماڵمان له گه‌ڕه‌کی شۆڕیجه بوو که حکومه‌ت به‌م
گه‌ڕه‌که‌ی ده‌وت(سه‌ری ماره‌که). ئه‌ندامی ناوچه‌ی که‌رکوکی یه‌کێتی
قوتابیانی کوردستان و یه‌کێتی لاوانی کوردستان و تازه‌ش ببوم به ئه‌ندامی
پارتی دیموکراتی کوردستان.( له ساڵی ١٩٦٥دا، وازم له سیاسه‌ت هێنا، به‌ڵام
وازم له کوردایه‌تی نه‌هێنا و تا دوا هه‌ناسه‌شم وازی لێناهێنم..له
پێناوی کورد و کوردستاندا ئه‌وه‌ی پێم کرابێ کردوومه..چیشم پێبکرێت
درێغی ناکه‌م و ده‌یکه‌م و به ئه‌رکی ده‌زانم..).
با بێینه سه‌ر باسکردنی مانگرتنه‌که‌ی«
ڕۆژی ٦ی/ئه‌یلوولی/١٩٦١» له که‌رکوکدا..به ڕێگای پارتی دیموکراتی
کوردستان و هه‌موو رێکخراوه پیشه‌ییه‌کانه‌وه،چه‌ند ڕۆژیک له‌وه
پێشتر هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌مانگرتنه‌که ئاگادارکرانه‌وه..له
ڕۆژی نابراودا مانگرتن ده‌ستی پێ‌کرد..هه‌موو دوکان و گازینۆکان نه‌کرانه‌وه،
که‌س بۆ ئیش و دایره‌کان نه‌چوون،هه‌موو له ماڵه‌وه‌دا مانه‌وه.شارخامۆش
بوو. کورد وته‌نی گوێت له جریوه‌ی چۆله‌که‌ش نه‌ده‌بوو..گه‌رچی حکومه‌ت
له‌وه پێشتر ئاگادار بوو ،به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ر له‌م مانگرتنه
بگرێت..گه‌له‌شمان یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی خۆی به ناحه‌زان سه‌لماند.
ئه‌و مانگرتنه و یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی کورد هێنده‌ی تر داخیکرده
دڵی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و نۆکه‌ر و ده‌ستوپێوه‌نده هانده‌ره‌کانی..له
«٩/٩/١٩٦١»دا فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق به زۆری "مێکی ڕووسی" بوون
چه‌ندین ناوچه‌ی کوردستانیان بۆمبا‌باران کرد ..هه‌ر ئه‌و کاته‌ش حکومه‌ت
جاشی به‌کرێگرت.بۆ دووبه‌رکی نانه‌وه و کوشتنی کرد به کورد..کوردیان
ناچارکرد بۆ خوپاراستن و به‌رگریکردن چه‌ک هه‌ڵگرێ و له پاڵ خه‌باتی
سیاسی‌دا خه‌باتی چه‌کداریش«شۆڕش»ده‌ست پێ‌بکات و، هێزی پێشمه‌رگه دابمه‌زرێنێ
و به‌رگری له خاکی پیرۆزی کوردستان‌مان بکات.
ئه‌وه‌بوو له به‌یانی زووی ڕۆژی «١١ی/ئه‌یلوول/ی ١٩٦١»دا،ئه‌و له‌شکره
گه‌وره‌یه‌ی ڕژێمی قاسم، به مه‌به‌ستی تۆقاندن و سه‌رکوتکردنی گه‌له‌که‌مان
به پاڵپشتی چه‌ندین فرۆکه‌ی تازه‌ی شه‌ڕکه‌ر،له شاری که‌رکوکه‌وه به‌ره‌و
سلێمانی که‌وته ڕێ.. پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی « چه‌می ڕێزان و بنکه‌ی
ـ شوان ـ و بنکه‌ی ـ جه‌باری» له دامێنی ده‌ربه‌ندی بازیاندا..له به‌ری"
شیوه‌سوور" و له نزیکی "به‌رده‌قاره‌مان"دا، ڕێیان له‌و له‌شکره
گرت..شه‌ڕێکی زۆر سه‌خت ڕوویدا.. ئه‌وه یه‌که‌مین شه‌ڕ بوو له نێوان
کورد و سوپاکه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسمی دیکتاتۆردا..هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش بوو
به ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی «شۆڕشی ئه‌یلوول» که تا ئێستا به گه‌وره‌ترین
و به درێژترینی شۆڕشه‌کانی هاوچه‌رخی گه‌له‌که‌مان داده‌نرێ ، بۆیه
شایانی ئه‌وه‌یه که به «دایک شۆڕشه‌کانی کورد» ناوزه‌ند بکرێ.. یه‌که‌مین
شه‌هیدی نه‌مری ئه‌م شۆڕشه‌شمان هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌ی ده‌ربه‌ندی
بازیاندا شه‌هید بوو، ناوه‌که‌یم له یاد نه‌ماوه،تا ساڵی ١٩٦٣یش گوڕه‌که‌ی
له نزیکی شاره‌دێی ته‌کیه له لای ڕاستی شه‌قامی سه‌ره‌کی "که‌رکوک ـ
سلێمانی"مابوو.به‌ڵام دواتر ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌عس،به شۆفڵ ته‌ختیان
کرد..هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌شدا کاک"عادیل عیزه‌ت"ی ڕابه‌ری سیاسی بنکه‌ی جه‌باری
به سه‌ختی برینداربوو ..له ڕۆژی «١٣/٩/١٩٦١»یشدا فرۆکه‌کانی قاسم ،شاره‌دێی
بارزانیان به‌خه‌ستی بۆردوومان کرد.فرۆکه‌کانی قاسمی دیکتاتۆر به
ڕۆکێتی کاولکه‌ری «ناپاڵم»ی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی،زۆرناوچه‌ی
کوردستانیان بۆردومان و کاولکرد..که‌واته شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌ن،له که‌رکوکه‌وه
یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی لێدا..به‌شێکی زۆری ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌مڕۆشمان
له سایه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌دا هاتنه‌دی.
هه‌ر له‌م یاده مه‌زنه‌ی گه‌له‌که‌ماندا. حه‌زده‌که‌م بیره‌وه‌رییه‌کی
خۆم و برای نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسم کاک«عه‌بدولوه‌هاب تاڵه‌بانی ــ که
ئێستا له ئوسترالیا ده‌ژی» باسبکه‌م له پێش مانگرتنه‌که ،سکرتاریه‌تی
یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی و ئیدانه‌نه‌کردنی
له دژی نیاز گڵاوی و سیاسه‌ته چه‌وتکه‌ی قاسم و گرتن و ڕاونانی
تێکۆشه‌رانی گه‌له‌که‌مان و په‌شیمان بوونه‌وه له جێبه‌جێکردنی ئه‌و
داخوزییانه‌ی گه‌له‌که‌مان داوای کردبوون ده‌رکرد..داوایان له من و
برای به‌ڕێزم کاک عه‌بدولوه‌هاب تاڵه‌بانی کرد، که شه‌و له به‌ری گه‌وره‌ی
شاری که‌رکوکدا، به‌یاننامه‌که بڵاوبکه‌ینه‌وه و وریاشبین که نه‌گیرێین.
بڕوابکه‌ن هێنده‌مان پێ‌خۆش‌بوو..وامانده‌زانی که گه‌وره‌ترین خه‌ڵات
کراوین و ئه‌م ئه‌رکه‌یان پێسپاردووین..ئه‌وسا دوو مێردمنداڵی خوێنگه‌رم
و سه‌رکیشی کورد و کوردستانپه‌روه‌ری زۆر بێباک و ترسنه‌زان
بووین..ژماره‌یه‌کی زۆری به‌یاننامه‌که‌مان هه‌ڵگرت و له کاتژمێری
یانزه‌ی شه‌ودا بوو، له شۆڕیجه‌وه به ره‌و گه‌ڕه‌کی موسه‌ڵا و به‌ری
قه‌ڵا ڕۆییشتین.ئه‌وبه‌ری خڕی خاسه به ئێمه نه‌سپێررابوو، به‌ڵام له‌ڕاستیدا
ئێمه سه‌رکێشیان کرد و له پردی دووه‌میش په‌ڕینه‌وه..چوینه بازاڕی
هاوچه‌رخه‌وه ـ بازاڕی زێڕنگه‌ره‌کان ـ چه‌ند دانه‌یه‌کی به‌یانه‌که‌م
خسته ناو سه‌ندوقی پۆستی سه‌ره‌کی که‌رکوک، ئه‌و دوکانانه‌ش که ده‌مزانی
خاوه‌نه‌کانیان حه‌ز له کورد ناکه‌ن ،له ژێر ده‌ڕابه‌ی دوکانه‌کانیانه‌وه
هه‌ریه‌که دانه‌یه‌کی به‌یانه‌که‌م خسته دوکانه‌کانییانه‌وه..ئینجا
له به‌رده‌م گازینۆی مه جیدییه و یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌رده‌م
دایره‌ی پۆلیس و نزیکی دایره‌ی ئه‌من و سه‌ر پردی دووه‌م و له به‌ری
قه‌ڵادا، به‌شێکی زۆری به یاننامه‌که‌مان بڵاوکرده‌وه..گه‌ڕاینه‌وه
بۆ گه‌ڕه‌کی موسه‌ڵا، من و عه‌بدولوه‌هاب زمانی تورکمانی ده‌زانین،
چوینه به‌رده‌م قوتابخانه‌ی موسه‌ڵا ،عه‌بدولوه‌هاب کارگوزاره‌که ـ
فه‌ڕاشه‌که‌ی به پێکه‌نین و قسه‌کردنه‌وه خڵافان..منیش به بیانووی
ئاوخواردنه‌وه، چوومه ژووره‌وه،له ناو تابلۆی ئاگاداری «لوحه
الاعلانات »دا دوو دانه‌ی به‌یانه‌که‌م هه‌ڵواسی..له‌بن ده‌رگاشه‌وه
سه‌رو دانه‌م کرده ژووری به ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان، ئه‌وه‌شی پێمان
مابوو له به‌رده‌م گازینۆی موسه‌ڵا و باخچه خڕه‌که‌یدا بڵاومان کردنه‌وه..له
گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ماڵه‌وه سه‌یاره‌یه‌کی پیکابی سه‌وزی پڕ له پۆلیس
«موسه‌له‌حه» زۆر به خێرایی به‌ره‌و شۆڕیجه ده‌هات..به‌ڕاکردن خۆمان
کرد به کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی "پریادی"دا..له کاتژمێری سێی سه‌ر له
به‌یانیدا زۆر به دڵخۆشییه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌وه..بۆ به‌یانیه‌که‌ی
خه‌ڵکی باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ئه‌م شه‌و
به‌یاننامه‌یه‌کیان له‌هه‌موو که‌رکوکدا بڵاوکرۆته‌وه و، ده‌ستی پۆلیس
و ئه‌من که‌وتووه ..ئه‌گه‌رچی له‌وه‌دواش گه‌لێ ئه‌رک و کاری سه‌رکێشی
تر‌و مه‌زنترمان ئه‌نجامداوه..به‌ڵام ئه‌و کاره‌مان له‌و ته‌مه‌نه و،
له‌و کاته هه‌ستیاره‌دا، بیره‌وه‌رییه‌کی خۆش و نه‌مره به‌لامانه‌وه..وا
بزانم که کاک عه‌بدولوه‌هاب تاڵه‌بانی خه‌ریکی نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کانێتی،
بیره‌وه‌ریی ئه‌م شه‌وه هوبه‌شه‌شمانی تۆمار کردووه،ڕه‌نگه ئه‌و
مێژووی ئه‌و شه‌وه‌ی له یاد مابێ.
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|