مانگرتنی کرێکاران بۆریه نه‌وته‌کانی بی پی (BP) داده‌خات.
ئازاد به‌کر
ئه‌ویش چونکه کرێکارانی ئه‌و پاڵاوتگه‌یه بڕیاریان داوه ڕۆژی یه‌كشه‌مه 27.4 ده‌ست به مانگرتنه‌کانیان بکه‌ن . هه‌رچه‌نده حکومه‌ت هاووڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه که گوایه به‌نزین و گازی یه‌ده‌کی هه‌یه بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێدوانانه‌وه زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌کانی به‌ریتانیا ئاگاداری نه‌بوونی به‌نزین ده‌که‌ن وه یان سه‌ره‌ی بۆ گیراوه، ئه‌مه له‌لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه نرخی سووته‌مه‌نی به‌رزبۆته‌وه و حکومه‌ت خه‌ڵکی ئاگادار ده‌کات له کاتی ئه‌م مانگرتنه‌دا هۆیه‌کانی هاتوچۆی گشتی به‌کار بهێنن نه‌ک تایبه‌تی .
بی پی چل پایپی کاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر به‌ریتانیا چونک 000 700 حه‌وت سه‌د هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا دێته ئه‌و که‌نارانه و له 70 شوێنه‌وه نه‌وتی خاو وه‌رده‌گیرێت.
نزیکه‌ی 1200 کرێکار له‌و پاڵاوتگه‌یه‌دا کارده‌که‌ن و له‌ئه‌نجامی گرانی گوزه‌ران و بۆ زیادکردنی مووچه‌ی خانه‌نشینیاندا بڕیاری ئه‌م مانگرنه‌یانداوه و ئه‌م پاڵاوتگه‌یه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌رهه‌می سووته‌مه‌نی سکوتله‌نده‌یه .
ده‌سته‌ی پیشه‌سازی نه‌وت و گازی به‌ریتانی گوتی ئه‌و مانگرتنه ڕۆژانه 50 ملیۆن پاوه‌ند زیان به به‌رهه‌مهێنان ده‌گه‌ێنێت بێ جگه‌له‌وه‌ی که ده‌بێت نیوه‌ی گاز‌و نه‌وتی یه‌ده‌ک له‌ده‌ست بدات.
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه بڕیاری ناردنی سووته‌مه‌نی له که‌ناره‌کانی رۆتردام و گوتنبرگه‌وه بۆ سووکردنی دۆخه‌که دراوه و باری زۆر دانراوه بۆ گه‌یاندنی به سکۆتله‌ند.
http://news.bbc.co.uk/1/hi/scotland/tayside_and_central/7368318.stm
|