٢٥\١١\٢٠١٣
راگەیاندنی رێکخراوەکانی
مافە مرۆیی و مەدەنییەکان:
مانگرتنی چەندین زیندانی سیاسی کورد لە
خواردنی لە زیندانەکانی میناب و بەندەرعەباس.
لە
کاتێکدا کە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی کورد پێیناوەتە حەفتەی دوهەمەوە
هەواڵەکان باس لە ناجێگیر بوونی باری تەندوروستی ئەو زیندانیانە دەکەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بە دەستمان گەیشتوون زیندانیانی سیاسی کورد لە
زیندانەکانی بەندەرعەباس و میناب بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی
زیندان و کەموکوڕیەکانی ناو زیندان و هەروەها لە دژی گوشارەکانی سەریان
و ئەو ناعەدالەتیەی لە لایەن کاربەدەستانی زیندانەوە لەسەریان پێڕەو
دەکرێت دەستیان بە مانگرتنی بێوادە کردوە لە خواردن.
بە پێی هەواڵەکان ئەرژەنگ داوودی زیندانی سیاسی کورد لە گرتووخانەی
بەندەرعەبباس لە ١٩ی خەزەڵوەرەوە دەستی بە مانگرتن کردوە و سەرەرای
باری ناجێگیری تەندوروستی ناوبراو گوازراوەتە بەندی تاکە کەسی. هەروەها
رۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر عەلی مورادی لە زیندانی بەندەرعەباس و دەروێش زەندی
کە بە تاوانی هاوکاری و ئەندامێتی لە پارتەکی کوردی لە گرتوخانەی شاری
ماکۆوە بۆ بەندەرلەنگە دوورخراوەتەوە تەڤلی مانگرتوان بوە.
شایانی باسە هەموو جۆرە فشارەکانی رووحی و رەوانی و پێڕانەگەیشتنی
بێهداشتی و پزشکی هەروەها هەڵاواردن و ئەشکەنجەی رۆحی و رەوانی لە دژی
زیندانیە سیاسی و مەدەنیەکان لە زیندانەکانی بەندەرعەباس و میناب بە
شێوەیەکی بەرز بۆتەوە کە بوەتە جێی نیگەرانی و گوشارەکان بوونەتە
کارێکی رۆژانەی کاربەدەستانی زیندانەکان و زیندانەکان بوونەتە
جەهەننەمێکی راستەقینە.
بە پێی مادەی ٥ی مەنشووری مافی مرۆڤ هیچکەس نابێت بکەوێتە ژێر شکەنجە و
بێرەحمی و یان بدرێتە بەر ئازاری نائینسانی و رەفتاری بە جۆرێک کە
کەرامەتی ئینسانی دابەزێت. مادەی شەش لەو مەنشوورە باس لەوە دەکات کە
هەر کەس شایستەیە کە لەبەرابەر یاسا دا وەک تاکە کەسێک مافەکانی بە
فەرمی بناسریت و لە مادەی ٧دا هاتوە کە هەموو لە هەمبەر یاسادا یەکسانن
و هەر جۆرە هەڵاواردنێک پێشێلکردنی ئەو جاڕنامەیە. هەر کەس مافی خۆیەتی
لە بەرانبەر هەڵاواردن و کردەوە ورووژێنەرەکان بپارێزرێت.
رەچاوکردنی هەڵاواردن و ئەشکەنجە روحی و رەوانی زیندانیانی و
پێڕانەگەیشتنیان و یان هێشتنەوەیان لە بارودۆخی نالەباردا پێشێلکاری
ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە ئێمە وەک کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان و کهمپهینی
بهرگری له بهندکراوانی سیاسی و مهدهنی ئەو کردەوانە مەحکوم دەکەین
و داوادەکەین لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
و ئەمنستی ئینتەرناسیونال و هەروەها چاودێری مافی مرۆڤ کە هەرچی زووتر
لەو بارەدا هەنگاو بنێن.
ئەو رێکخراوانەی خوارێ پشتیوانیی لەو راگەیاندنە دەکەن:
رێکخراوی لاوانی یهکیهتیی شۆڕشگێڕانی
کوردستان
یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی رۆژههڵاتی کوردستان
یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوهندی لاوانی خهباتی کوردستانی ئێران
رێکخراوی لاونی یاری کورد
گرووپی کاری لاوان و قۆتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان
لاوانی پارتی سهربهخۆیی
رێکخراوی لاوانی پێشڕهو
کۆمهڵهی لاوانی رۆژههڵات
کمیته اقوام و ملل کانون دفاع از حقوق بشر در ایران
کانون دفاع از حقوق بشر در ایران
٢٣\١١\٢٠١٣
info@kmmk.info
،
kampain82@gmail.com
|