
زوریخ14-12-2007
19
مانگ مانگرتنی چەند رۆژەی پەنابەران لە سویسرا دەست پێدەکات.

بەپێ راگەیاندنێک کە کە لە لایەن فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی
عێراقی لە سویسراوە بە دەستمان گەیشتووە ،رۆژی 19-12-2007 مانگرتنێکی
نارەزایەتی چەند رۆژەی پەنابەران لەشاری زوریخ بەهاوکاری کۆمەڵێک لە
رێکخراوە پەنابەرێکان دەست پێدەکات ، لەپێناو بەرگری لەمافە
ئینسانیەکانی پەنابەران ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندنەکەیە:
په‌یوه‌ست بن به مانگرتنی چه‌ن ڕۆژه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی/سویسرا و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی‌تر له شاری زوریخ
بۆ کۆتایی هێنان به شه‌پۆلی وڵامی نێگه تیڤ ، بۆ ڕێگه‌گرتن له
ناردنه‌وه‌ی به زۆری په‌نابه‌ران، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بۆ که‌مپه گشتیه‌کان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو مافێک به
مافی کارکردن و هه‌موو بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. بۆ لێنه‌سه‌ندنه‌وه‌ی
مافی مانه‌وه‌ی کاتی و ساڵانه. وه بۆ به ده‌سهێنانی مافی مانه‌وه
بۆ هه‌موو. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا و کۆمه‌ڵێک
ڕێکخراوی سویسری و په‌نابه‌ری وڵاتانی تر، ڕۆژی 19/12/2007 له شاری
زوریخ مانگرتنێکی چه‌ن رۆژه ده‌سپێده‌که‌ن. وه هه‌ر لێره‌وه پێویسته
ئه‌وه رابگه‌یه‌نین که کۆمه‌ڵێکی زۆر له په‌نابه‌ری کوردی عێراق
خۆیان ناونوسکردوه بۆ به‌شداری له‌م مانگرتنه ،ئێمه سه‌ره‌ڕای ده‌سخۆشیمان
له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی تا ئێستا به‌شدارن له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌شه‌وه
بانگه‌وازی هه‌موو په‌نابه‌رانی کوردی کوردستانی عێراق ده‌که‌ین به‌شداری
و پشتیوانی له‌م مانگرتنه بکه‌ن.
چه‌ن خاڵێکی پێویست :
1ـ ئه‌م مانگرتنه ،نیشاندانی و ناڕه‌زایه‌تی به کۆمه‌ڵی ئێمه‌یه دژ
به به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و مانگرتن نیه له خواردن.
2ـ شوێنی خه‌وو خواردن دابینکراوه و ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداری مانگرتنه‌که
ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له شاری تره‌وه هاتبن خه‌رجی هاتوچۆیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته بلیته‌کانیان نه‌فه‌وتێنن.
3ـ باشتره ئه‌و که‌سانه مانبگرن که ڕه‌فزیان هه‌یه ، ئیقامه‌ی کاتی
واتا ئێف یان هه‌یه، وه‌یان ئێن یان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک ده‌توانێ
پشتیوانی مانگرتنه‌که بکات.
4ـ مه‌رج نیه هه‌موو که‌سێک بتوانێ هه‌موو ڕۆژه‌کان بمێنێته‌وه، هه‌ر
که‌س ئاماده بوو به‌شدار بێت پێویسته پێمان ڕابگه‌یه‌نێ که چه‌ن ڕۆژ
و کام ڕۆژ ده‌توانێ بمێنێته‌وه.
5ـ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاماده‌ن به‌شدار بن ،ناو‌و ژماره ته‌له‌فون و
ناونیشان و کۆپیه‌کی پێناسه کانیان به ئێمه بده‌ن.
6ـ کاتی ده‌سپێکردن و شوێنی مانگرتنه‌که به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ڕا
ده‌گه‌یه‌نری که به‌شداری ده‌که‌ن.
به ئومێدی مانگرتنیکی سه‌رکه‌وتوو.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
13/12/2007
تکایه بۆ خۆناونوسکردن یان هه‌ر زانیاریه‌کی تر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به
نوینه‌رانمان له شاره‌کان:
ئەحمەد عەلی.0788532004
جەمال کۆشش 0787557786
زوریخ/موحه‌مه‌د عه‌بولکه‌ریم 0786754781
حیسام عه‌لی0764076321
بێرن/شه‌هاب سالم0764950577
سه‌نتگالن/فازل عوسمان0797266974
خور/ئیسماعیل شێخۆ0774053523 ناسیح ئه‌حمه‌د 0788794566
دانا عوسمان0792670277
توون/کازم قادر0764927349
ناوشاتێل/جه‌بار موحه‌مه‌د0786420560
زیۆن/ڕێبوار ئه‌حمه‌د 0765314580
ئارا‌و/ئه‌نوه‌ر مه‌حمود عه‌بدوڵا 0764147532
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|