مانگرتن
لەبەردەم ئەمنستىئەنتەرناشنال
لە لەندەن
بۆ دیفاع لە
قوتابیانى زیندانى لەئێران .
له
ماڵپهڕی
www.hkkurdistan.org
وهرگیراوه
.
بەپێى
بەیانییەک کە هەفتەى رابردوو لەژێرناوى کەمپینى دیفاع لەقوتابیانى
ئازادیخواز و یەکسانیخوازەوە، راگەیەنرابوو، ئەمرۆ دوو شەممە ریکەوتى
14/1 یەکەمین رۆژى ئەو مانگرتنە لەلەندەن لەبەردم دەفتەرى ناوەندى
ئەمنستى ئەنتەرناشناڵدا بەرێوەبرا.
ئەم مانگرتنە بەهەڵدانى خێمەى نارەزایەتى و
دانانى مێزکتێب کە بەبەیانەکانى ئەم کەمپینە بەزمانى ئینگلیزى و فۆرمى
ئیمزاکۆکردنەوە لەسەر بوو، هەروەها بەرزکردنەوەى شیعارى ئازادکردنى
قوتابیانى زیندانیانى و هەڵواسینى وێنەى بەشێک لەو قوتبیانە بەگەورەى
بەرزکرابۆوە، هەروەها هەیئەتێک لەبەشداربوان و ئەندامانى ئەو کۆمیتەیە
چونە ژورەوەى ئەمنستى و دانشتنیان لەگەڵ کردن و پەیامى کەمپینەکەیان
پیراگەیاندن.
هەروەها پەیتاپەیتا خەڵک سەردانى ئەم مانگرتنەى دەکرد و فۆرمەکەیان
ئیمزا دەکردو بەیانەکانیان دەبرد، کەشوێنیکە دەکەوێتە ناوەندى لەندەن و
لەناوەراستى شەقام و شوێنێکى زۆر قەرەبالغدایەو ئەم خێمەى مانگرتن و
نارەزایەتیە سەرنجى ئەو ناوەى بۆخۆى رادەکێشا.
ئەمرۆ مانگرتەنەکە لەبەیانى کاتژمێر 9 وە بەردەوام بوو تا 6 ى ئێوارە.
بۆ پەیوەندگرتن و زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن
بەدووکەس لەهەلسوراوانى ئەم کەمپینە:
نسرین پەرواز: 07930525382
دیبا علیخانى: 07956499118
یان لەریگاى ئەم سایتانەوە هەواڵى زیاتر وەرگرن:
HTTP://WWW.AZADY-BARABARY.NET
HTTP://WWW.AZADI-B.COM/
لەدریژەى ئەم مانگرتنە ئاگادارتان دەکەینەوە
پەیامنێرى سایتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان
14/1/2008
|